ئەنقەرە رەتیدەکاتەوە لە هاوپەیمانی ناتۆ بكشێتەوە تورکیە

نوچەنێت

ئیتیم، سەنچاك، جێگری سەرۆكی پارتی روودینای توركی رایگەیاند، كشانەوەی توركیا لە ناتۆ بۆتە ناچاری توركەكەان هاوسۆزن لەگەڵ رووسیا و ڤلادیمێر پۆتین. لەبەرانبەردا گوتەبێژی ئاكپارتی ئەو لێدوانانە رەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە جێگری سەرۆكی پارتی رودینای توركی ئاماژەی بەوە كردووە لە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ توركیا هاوپەیمانی ناتۆ جێدەهێڵێت، رووداوە جیهانییەكان جاڕسكردنەكانی ناتۆ و لایەنگری بۆ یۆنان لەسەر حیسابی توركیا و هەوڵدان بۆ راكێشانی توركیا بۆ ناو ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووتاندنی قورئان لە سوید و هەوڵدا وادەكات ئەنقەرە ناچار بێت بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات. 

سەنچاك ئاماژە بەوە دەكات لە راپرسیەك دەركەوتووە لە (80%) هاووڵاتیانی تورك پێیان وایە ئەمەریكا سیاسەتی دوژمنكارانەی دژ بە ئەنقەرە پەیڕەو دەكات، بۆیە گەلی تورك لەگەڵ رووسیا و سەرۆكەكەی هاوسۆزن.

سەبارەت بەو لێدوانانە عومەر چەلیك، گوتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان رایگەیاند، "توركیا گفتوگۆ لەسەر پرسێكی لەو جۆرە ناكات و بیریشی لێنەكردۆتەوە. 

توركیا زیاتر لە (70) ساڵە ئەندامە لە هاوپەیمانی ناتۆ، خاوەنی دووەمین هێزی سەربازییە لەو رێكخراوەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین