ڕێـکـکـەوتـنـی ستـراتـیـژی نـێـوان چـیـن و قـەتەر ئابووری جیهان
قەتەر لە هەنگاونان بەرەو خەونەکەی لە 2027ـدا، نزیک دەبێتەوە، دوای ئەوەی ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ وڵاتی چین، بۆ هەناردەکردنی ساڵانە دوو میلیۆن تەن گازی سروشتی واژۆکرد

نوچەنێت

وڵاتی چین بە هاوبەشێکی سەرەکی و ستراتیژی، وزەی قەتەر دادەنرێت، بە تایبەت لە هاوردەکردنی گازی LNG. کۆمپانیای نەوتی قەتەر (QP) ڕێککەوتنێکی درێژخایەنی لەگەڵ (سینوپێکـ)ـی چین واژۆکرد، ئامانج لەو ڕێککەوتنە، هەناردەکردنی ساڵانە بڕی دوو میلیۆن تەن گازی قەتەرە، بۆ وڵاتی چین. 

شـایـەنـی بـاسـە، سەرەتای ساڵی داهاتوو، ئەم ڕێککەوتنامەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی بەیاننامەی کۆمپانیای قەتەر پێترۆلیم، ئەو ڕێککەوتننامەیە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی وڵاتی قەتەرە، لە گەشەکردن و پڕکردنەوەی خواستی جیهان بۆ گازی سروشتی.

 لەو بارەیەوە سعد بن شێریدا ئەلکەبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری وزە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی قەتەر گوتی: "ئێمە خۆشحاڵین و شانازی دەکەین، بەم ڕێککەوتنە مێژووییەی نێوان وڵاتەکەی و کۆمپانیای سینۆپێک، ئەمە سەرەتایەکی ستراتیژی و ئابووری گرنگ دەبێت بۆ بازاڕەکانی وزە.

 هەروەها گوتیشی: "دوای پەیوەندییە دوو لایەنەکانی قەتەر و چین، لە دوای ڕووداوەکانی 2009، ئەم ڕێککەوتنە درێژخایەنە بەیەکەم ڕێککەوتنی نێوان قەتەر پتریۆلم و سینۆپێک دادەنرێت. سەبارەت بە هەڵوێستی چین بۆ ئەو ڕێککەوتننامەیە، ژانگ یوگۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیای سینۆپێک گوتی: "ئێمە شانازی دەکەین لەگەڵ قەتەر پیترۆلیم، کە یەکێکە لەدابینکەرانی پێشەنگی پیشەسازی وزە ئەو ڕێککەوتنە واژۆ دەکەین، لە داهاتوودا وڵاتی قەتەر وەک دابینکەرێکی سەرەکی وزەی پاک دەبێت بۆ وڵاتی چین.

 دوای ڕووداوەکانی 2009، لە رێگەی کۆمپانیای قەتەر گازەوە، حوکوومەتی دەوحە زیاتر لە 62 میلیۆن تۆن گازی (LNG)ـی، هەناردەی چین کردووە، ئامانجی قەتەر، زیادکردنی بڕی هەناردەی گازی وڵاتەکەیەتی، بۆ زیاتر لە 126 میلیۆن تۆنی ساڵانە لە 2027ـدا، کە لە ئێستادا، ئاستی هەناردەکردنی وڵاتی قەتەر بڕی، 77 میلیۆن تەن گازی سروشتییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین