ئه‌مریكا و ئه‌وروپا چاوه‌ڕوانى پێشنیازى ئێرانن ئێران

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن کە چاوەڕوانی پێشنیازی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بن.

بە پێی ڕاپۆرتێکی "سپوتنیک"، ڕۆژی سێشەم ٢٣ی ئادار وتەبێژی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گفتوگۆکانیاندا لە بڕۆکسێل ڕێککەوتن بۆ ئەوەی چاوەڕوانی پێشنیازی ئێران سەبارەت بە ڕێگاکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی ئەتۆمی تاران بن.

هەروەها لە کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕۆژنامەوانان کە تەرخان کرابوو بۆ باسی سەفەری ئه‌نتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پایتەختی بەلجیکا، قسەی کرد. دەقی گفتوگۆکان لە لایەن بەشی میدیایی وەزارەتی دەرەوە بڵاو کرایەوە.

ئەو نوێنەرەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، "سەبارەت بە گفتوگۆکانی بلینکن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیام ئەڵمانیا و فەڕەنسا باشترە بڵێین لەو کۆبوونەوەدا لێکتێگەیشتنێک لە ئارادا بوو. ئێمە لەو سۆنگەوە دەڕوانینە بابەتەکە. هەروەها جەخت لەسەر درێژەپێدان بە هاوئاهەنگی ورد لە سیاسەتەکاندا دەکەینەوە".

وتیشی ئێمە بە فەرمی چاوەڕوانی پێشنیازێکین کە ئێرانییەکان وتیان سەرقاڵی ئامادەکردنین و کاتێ ئەو پێشنیازە وەربگرین، لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانمان سەبارەت بە قۆناغەکانی دواتر هاوئاهەنگی دەکەین.

ئەو دیپلۆماتە ئەمریکییە وتی، "سەرەڕای ئەوە، لە ئێستادا، ئەوە ئێرانە کە دەبێ هەڵویستی خۆی ڕوون بکاتەوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین