وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی بۆ سوودان كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئیلیی كۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی سوودانی كرد و لەگەڵ عەبدوفتاح بورهان، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە و سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆبوونەوە، ئەو سەردانە كاردانەوەی توندی بەدوای خۆیەوە هێنا

ئەمڕۆ هەینی (سێی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەگەڵ عەبدولفەتاح كۆبوونەوە، بۆ دواین گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، كە بڕیارە ئەمساڵ بەر لە رادەستكردنی دەسەڵات بە حكومەتێكی مەدەنی ئەو رێككەوتنە واژۆ بكرێت.

ئەو سەردانە كاردانەوەی توندی بەدواوە هات، عادل خەلەفوڵا، گوتەبێژی حزبی بەعسی سۆشیالیستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بە مەترسی بۆ سەر گواستنەوەی دیموكراسی وڵاتەكەی ناوبرد.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، دەسەڵاتی كودەتا لە سوودان مافی رێككەوتنیان نییە، بۆیە سوودان و گەلەكەی بەو رێككەوتنە پابەند نابن، ئیسرائیل بە دوژمن دەزانن.

لە لایەكی ترەوە وەلید عەلی بە ناوی گرتبوونەوەی پیشەوەران رایگەیاند، حكومەتی كودەتا هەوڵدەدات پاڵپشتی دەرەكی بەدەست بهێنێت.

هەر سەبارەت بەو سەردانە محەمەد تاهیر، گوتەبێژی لیژنەكانی بەرەنگاربوونەوە لە خەرتووم جەختی لەسەر ئەوە كردەوە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل و هەر رێككەوتنێكی دەرەكی بەبێ هەبوونی حكومەتێكی هەڵبژێردراو و پەرلەمان رەتدەكەنەوە، ئەو هەنگاوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتیشی بە هەوڵدان بۆ دەستگرتن بە دەسەڵات ناوبرد

لەسەر ئاستی گشتیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاووڵاتیانی سوودانی بەتوندی دژ بەو بڕیارە دەسەڵاتی سەربازی وەستاینەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەكەنەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە حكومەتی بەحرێن پێشوازی لەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ سوودان دەكات و پاڵپشتی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەن

لە مانگی تشرینی یەكەمی (2020) پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و سوودان بە فەرمی دەستی پێكردووە، لەو كاتەوە هەنگاو دەنێنن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین