نەخشەی ئامادەیی لەسەرەخۆی توركیا لە سوودان... لە رێگەی فریاگوزاری و پەرەپێدان
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
لەو كاتەوەی جەنگ لە مانگی نیسانی (2023) لە سوودان هەڵگیرساوە، دامەزراوەكانی توركیا پڕۆژەكانیان بە سەركەوتوویی جێبەجكردووە، ئەو پڕۆژانەی لە لایەن دامەزراوە تێكەڵەكانی توركیا ئەنجام دراون، كە پڕۆژەی: فریاگوزاری، پەرەپێدان، تەندروستی، ئاو، كشتوكاڵ، خوێندن، دیپلۆماسی مەیدانی
بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی رابردوو (30) ملیۆن و (400) هەزار كەس لە سوودان پێویستیان بە هاوكاریی خێرا هەبووە، قوورسایی خزمەتگوزاریی رۆژانە سرووشتی راستەوخۆی مرۆڤایەتی تێپەڕاندووە.
بۆرتسوودان و دەریای سوور لەو نەخشەیە بایەخیان زیادی كردووە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە (2023/3/11) بە شێوەیەكی كاتی باڵیۆزخانەكەیان گواستەوە ئەو ناوچەیە، لەو ژمارە باڵیۆزخانە كەمەیە كە تاوەكوو ئێستا بە هەموو هێزی خۆیەوە لەو وڵاتە كاردەكات.
بەوەش ئەو شارە بووە بە دەروازەی هاوكاری و كەشتییەكان و خاڵی پەیوەندی دیپلۆماسی و مەیدانی نێوان دامەزراوە توركییەكان و دەسەڵاتدارانی سوودان و ئەو رێكخراوانەی كە لەسەر خاكی ئەو وڵاتە كاردەكەن.
1ــ كێ كار دەكات؟ نەخشەی دامەزراوەكانی توركیا
ئاژانسی هاوكاریی و هەماهەنگی توركی "تیكا"
تیكا لایەنی پەرەپێدان خزمەتگوازریی لە سوودان جێبەجێ دەكات، بەگشتی ئەو رێكخراوە لە بواری هاوكاریی خێرا كار ناكات، بەڵكوو پڕۆژەكانی، پڕۆژەی بەردەوامن، كە بریتییە لە: ئاو، كارەبای وزەی خۆ، تەندرووستی، كشتوكاڵ، پەروەردە و مەشق.
نوێترین پاكێجی راگەیێندراوی "تیكا" لە مانگی ئایار پڕۆژەكانی سیستەمی خۆر و بەگەڕخستنی پڕۆژەی ئاو، لە چوار ویلایەت لە دەریای سوور و نوێكردنەوەی بەشی ئێسك لە نەخۆشخانەی مەتمە و پڕۆژەی كێڵگەی كشتوكاڵی و پاڵپشتی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بوو.
ئەو پاكێچە دەچێتە چوارچێوەی پرۆژەیەكی فراوانتر، كە "تیكا" رایگەیاندووە، ئەو رێكخراوە لە (2006)وە لقی لە سوودان كردۆتەوە، ژمارەی پڕۆژەكانی لەو كاتەوە تاوەكوو ئێستا لە هەزار پڕۆژە نزیك دەبێتەوە.
توركیا لە بواری پەروەردە و مەشق چالاكییەكانی لە رێگەی پێدانی هاوكاری خوێندن و پڕۆژەكانی خوێندن و درووستكردنی تاقیكردنەوە لە قوتابخانە و زانكۆكان و مەشقی پیشەیی و پێدانی زەمالەیە بە قوتابیانی سوودانیە.
مانگی سووری توركی
لایەنی دیاری فریاگوازری راستەوخۆ بریتییە لە پێدانی خواردن و بەتانی و شیری منداڵان و پێداویستی پاكردنەوە و جل و بەگری جەژنان، ئەو هاوكارییانە پەیوەستە بە پێداویستی رۆژانەی پەنابەران لە شار و كەمپەكان، زۆربەی هاوكارییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری سوودانی و لایەنەكانی دیكەی توركیایە.
بەڕێوەبردنی كارەساتەكان بەدەمەوە چوونی خێرا "ئافاد"
ئەو دامەزرایە رۆڵی تەنیا ئیدارەدانی بارهەڵگرە گەورەكان و كەشتی هاوكاری و پڕۆژەی خزمەتگوزاری دیاریكراو نییە، بەڵكو رۆڵیان سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانیشە. ئافاد كار لەسەر گواستنەوەی بڕێكی زۆر لە خواردن و چادر و پێداویستیی تەندروستی و پەناگە لە رێگەی دەریاوە دەكات، بە تایبەت بە ئاراستەی بۆرتسودان، كە لەو كاتەوەی جەنگ دەستی پێكردووە، بۆتە دەروازەیەكی سەرەكی بۆ هاوكارییەكان" TDV".
رێكخراوە ناحكومییەكانی توركیا
لەپاڵ ئەو دامەزراوانە، رێكخراوە ناحكومییە توركیەكانی وەك دەستەی فریاگوزاریی مرۆیی توركی "İHH" و دامەزراوەیی ئاینیی توركی لە رووبەڕێكی فراوانی مەیدانی و وەرزیی كاردەكەن.
دەستەی فریاگوزاری لە رێگەی چێشتخانەكان و سەبەتەی خۆراك، ئاو، هاوكاری پارە و پێداویستی تەندروستی پێشەكەش دەكات، هەروەها “TDV” لە رێگەی هەڵمەتەكانی مانگی رەمەزان و جلوبەرگری جەژن كاردەكەن، لە بواری پەرەپێدان و خزمەتگوزاریی لە سوودان ئاژانسی تیكا لە پلەی یەكەمدایە.
2 ــ توركیا چەندی پێشكەش كردووە؟ قەبارەی پاڵپشتییەكان بە ژمارە
پاڵپشتی توركیا لە سوودان لەسەر دوو ئاراستەی هاوسەنگە، بارهەڵگرە گەورەكان لە رێگەی دەریاوە كار دەكەن، هەروەها هاوكارییە مەیدانییەكان لەناو شار و پەمپەكانی پەنابەران دابەش دەكرێن.
لە ئاراستەی یەكەمی "ئافاد" بەو پێیەی دیاترین لایەنە بۆ بەڕێوەبردن، ئەو كەشتیانەی لە توركیاوە هاوكاری دەگوازنەوە، كە بریتییە، لە خواردن و چادر و پێداویستی پزیشكی خانووی سەفەری لەخۆ دەگرێت. ئاراستەی دووەم، مانگی سووری توركی و رێكخراوە نا حكومییەكانی توركیایە، ژەمە خواردن و بەتانی و پێداویستی پاككەرەوە بەسەر پەنابەران و زیان لێكەوتووەكان دابەش دەكەن.
بە ژمارە، لایەنێكی فراوانی ئەو پاڵپشتییە دەردەكەوێت لە فریاگوزاریی خێرا، بەتایبەت خواردن و درووستكردنی پەناگە و جل و بەرگ و ئاو، بەڵام هاوكارییەكانی توركیا بە چەندان تۆن پێوانە ناكرێت.
"تیكا" بە ئاراستەیەكی جیاواز كاردەكات، لەدوای دابەشكردن پڕۆژەكانی خزمەتگوزارین، وەك بەگەڕخستنی پڕۆژەی ئاو بە كارەبای وزەی خۆر، دابینكردنی ئامێری بەشەكانی نەخۆشخانەكان، پاڵپشتی كشتوكاڵ و دابینكردنی دەرمانی پێویست.
3ــ كوێ؟ جوگرافیای كاری توركیا لە سوودان
بۆرتسودان و ویلایەنی دەریای سوور وەك خاڵی سەرەكی دەردەكەون، بە شێوەیەكی كاتی باڵیۆزخانەی توركیا گوازراوەتەوە ئەو شوێنە، كەشتییەكانی هاوكاری لە رێگەی ئەو بەندەرە بەكار دەهێنن، چالاكییەكانی مانگی سوور لە كەمپی پەنابەران جێبەجێ دەكرێت.
لە هەمان ویلایەت چوار پڕۆژەی ئاو و وزەی خۆر هەیە، ئەوەش لە كاتێدایە لە دوورگەی سەواكین پڕۆژەكانی تەندرووستی و فراوانكردنی یەكەی لە دایكبوون لە نەخۆشخانەی شارەكە كراوەتەوە.
لە ویلایەتی رووباری نیل، شاری مەتیمە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بەشی ئێسك لە نەخۆشخانەكە كراوەتەوە، لە شاری عەتبەر دامەزراوەی ئایینی توركی خواردنی رەمەزانی دابەش دەكات.
ئەوەش واتا چالاكییەكانی توركیا لەسەر كەناراوەكان نییە، بەڵكوو لەسەر هێڵی نیلە لەو ناوچانەی پێشوازی لە ئاوارەكان و زیانلێكەوتوانی ئەو جەنگە دەكەن.
لە خەرتووم بەهۆی ئەوەی خودی ئەو جەنگە وێنەكە جیاوازە، چالاكی فریاگوزاریی رێكخراوەكانی وەك “İHH” هەیە، پڕۆژەی پەرەپێدان یان پەروەردەیی پێشووی تیكایە، بەڵام ئەمڕۆ وەك پێش جەنگ بە ناوەندێكی جێگیر بۆ كاری دیپلۆماسی داناندرێت.
لە ویلایەتی ستار پاڵپشتی ئاوی پاك لە نوێترین پاكێچی هاوكارییەكانی تیكایە، چالاكییەكانی بەستراوەتەوە بە بژێوی ژیانی ناوچەكە لەسەر رووباری نیلی شین.
لە ویلایەتی دارفۆر/نیالا، پرۆسەی فێركردن و تەندروستی لە رێگەی نەخۆشخانەی نیالای توركی سوودانی و پڕۆژەكانی مەشق و فێركردن و كە تیكا پاڵپشتی دەكات بەڕێوە دەچێت.
لە كەسەلا پڕۆژەكان لە رێگەی تاقیگەی فیزیا و كیمیایە لە قوتابخانەی كچان.
لە قەزاریف پڕۆژەكان لە رێگەی دانانی چێشتخانە و ژەمەخۆراكە " İHH" لە چوارچێوەی چالاكییە فریاگوزارییەكانی ئەنجامی دەدات.
نەخشەی توركیا بەم جۆرە لەنێوان دەریای سوور و ناوچەكانی نیل و ئەو شارانەی پەنابەران روویان تێكردووە ئەنجام دەدرێن، دامەزراوەكانی خوێندن و تەندروستی، لە چوارچێوەی ژاوەژاوێكی نزم ئامادەبوونی ئەنقەرە بە پێداویستییە هەستیارەكانی لە وڵاتێك دەبەستێتەوە كە جەنگ وێرانی كردووە.
نەخشەكان:
سەرچاوە: ماڵپەڕی نون بوست
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment