هەژموونی توركیا لە ئەفریقیا لەسەرووی واقیعەوەیە
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
تێكەڵبوونی نوێی توركیا لە ئەفریقیا بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە لە سۆماڵ لە (2011) بوو، هاوكات بوو ئەو برسێتیەی رۆژهەڵاتی ئەفریقیا و كۆنترۆڵكردنی زۆربەی باشووری سۆماڵ و دەستبەرداربوونی زۆرینەی هێزەكانی رۆژئاوا لە مەقدیشۆ.
ئەو هاوكاریانەشی لە دوورەوە دەگەیشت، زۆربەی لەلایەن فەرماندەكانی جەنگ دەستی بەسەردادەگیرا، برسێتی نزیكەی (260) هەزار كەسی كوشت، نیوەیان تەمەنیان لەخوار پێنج ساڵی بوو، سۆماڵ لە دیدی رۆژئاوا وێنەی وڵاتێكی شكستخواردووی هەبوو.
سۆماڵ: دەروازەی كەنداوی عەدەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو ئاراستەی رۆژئاوا دەرچوو، لە ماوەی (20) ساڵدا وەك یەكەم سەرۆكی وڵاتێكی دەرەوەی ئەفریقیا سەردانی مەقدیشۆی كرد، بەڵێی پێدانی زیاتر لە (200) ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری مرۆیی پێدان، باڵیۆزخانەكەی لەو وڵاتە كردەوە، سەرپەرشتی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیای دەكرد، بۆ ئەوەی ببێتە یەكەم كۆمپانیای دەرەوەی ئەفریقیا دەستی بە خزمەتگوزارییەكانی بۆ پایتەختی سۆماڵ كردەوە، ئەوەش پێچەوانەی وڵاتانی رۆژئاوابوو، گەیاندنی ئەو هاوكارییانە بەڕاستەوخۆ بۆ خۆپارێزی بوو لە گەندەڵی و بەهێزكردنی متمانە، دوای ئەوە ئامادەیی رێكخراوە خێرخوازیی ئەندازیاری و بزنسمانەكانی توركیای بەدواوە هات.
لە (2014) هێزەكانی سۆماڵ زۆربەی وڵاتەكەیان لەژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی گەنجان ئازاد كرد، ئەو بوژانەوەش دوای چەندین ساڵ لە دەستوەردانی سەربازیی ئەسیۆبی بوو، كە (2006)وە لە لایەن ئەمەریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەحكامی ئیسلامی پاڵپشتی دەكرا، ئەوەش كارێك بوو، پاڵی بە زۆربەی چەكدارەكانەوەنا بچنە ریزی بزوونەوەی شەباب.
توركيا بەندەر و فڕۆكەخانەی مەقدیشۆی كردەوە، نەخۆشخانەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی كردەوە، رێگەی سەرەكی نۆژەن كردەوە، لە (2017) سەربازگەی توركسۆمی وەك یەكەم بنكەی سەربازیی لەدەرەوە دامەزراند، پاشان لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی هاوبەشی سۆماڵ ــ توركیا مەشقیان بە نزیكەی پێنج هەزار سەربازی سۆماڵی كرد.
لە سەرەتای ساڵی (2024) هەنگاوێكی ئەسیوبیا بۆ دانان بە سۆمایلاند هەڕەشەی خستە سەر رۆژهەڵاتی ئەفریقیا، توركیا نێوەندگیری كرد، دووبارە دەرگای گفتوگۆیان كردەوە، كە بووە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی سۆماڵ و ئەسیوبیا.
لە هەمان ساڵ توركیا و سۆماڵ رێككەوتنیا لەبواری بەرگریی دەریایی بۆ ماوەی (10) ساڵ واژۆكرد، ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی سۆماڵ بە فەرمی پەسندیان كرد، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە توركیا تێچوو و ئامادەكردنی هێزە دەریاییەكانی سۆماڵ و دووبارە بونیادنانەوەی دەریایی دەگرێتە ئەستۆ و گەڕانی هاوبەش لە ئاوەكانی سۆماڵ دەست پێدەكەن بۆ پارێزگاری لە چەتە دەریاییەكان و تیرۆر و دەستوەردانی بیانی.
بەرپرسانی سۆماڵ ئەو رێككەوتنە وەك بەشێك لە هەوڵێكی فراوانتر وەسف دەكەن بۆ پاسەوانی ئاوە هەرێمییەكان و ناوچەكانی ئابووری دەكەن لە راوی نایاسایی و دەستدرێژی بیانی، كە هەندێك پێیانوایە كۆنتڕۆڵكردنی كەنداوی عەدەن دراوە بە ئەنقەرە، كە رێڕەوێكی زیندووە بەرەو سێگۆشەی بازرگانی جیهانی بۆ كەناڵی سوێس، واقیعی ئاسایشی دەریایی لەنێوان چەند نێردەیەكی دەریایی نێودەوڵەتی دابەش كراوە، كە نێردەكانی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا و چین هیندستان دەگرێتەوە.
لە هەمان ساڵد سۆماڵ رێككەوتنێكی لەگەڵ دامەزراوەی نەوتی توركیا (TPAO) بۆ گەڕانی دەریایی واژۆكرد، بە پێچەوانەی ئەو شرۆڤە هەڵانەی كە رێككەوتنی موڵكیەتی نەوتی سۆماڵی نابەخشێت، بەڵكوو رێگە دەدات ئەو دامەزراوەیە لە (90%) داهاتی بەرهەمی ساڵانەی هاوردە بكات، تاوەكوو تێچووی رووپێوی و هەڵكەندنی دەریایی و تێچووی بەگەڕخستن وەردەگرێتەوە.
لەبەر ژینگەی ناجێگیری ئەمنی لە سۆماڵ چەندین ساڵی پێویستە، خاڵە وایكردووە بەدەستهێنانی زۆربەی داهاتەكانی داوكەوێت، لەگەڵ ئەوەی یەدەگی نەوتی نزیكەی ملیار بەرمیلە، كە ئەوەش بڕێكە هاوشێوەی هەندێك لە وڵاتانی ئۆپێكە بە نموونە نەیجیریا، ئەوەی ماوەتەوە گرەوەكان لە هەردوولاوە بەرزە.
لیبیا تمووحە دەریایی و سنوورە سیاسییەكان
پێش گۆڕێنی دەسەڵات لە (2011) توركیا و لیبیا پەیوەندی سیاسی و ئابووری بەهێزیان لەسەردەمی موعەمەر قەزافی هەبوو، لەوانە ملیاران دۆلاری توركیا لە گرێبەستی بیناسازی خەرج كرد، دەستوەردانی سەركردەكانی ناتۆ بووە هەڵوەشاندنەوەی لیبیا و درووستبوونی دوو حكومەتی دژ بە یەك.
وڵاتانی هاوپەیمانی رۆژئاوا ــ لەوانە میسر و فەرەنسا و ئیسرائیل و سعوودیە و ئیمارات و بەریتانیا و ئەمەریكا پاڵپشتی سوپای نیشتیمانی لیبیایان لە رۆژهەڵات كرد، رووسیا و سووریا بە سەركردایەتی بەشار ئەسەد، دژی دەستوەردان بوون و بەشداری لادانی بەشار ئەسەدیان نەكرد.
دوای روخاندنی دەسەڵاتی قەزافی، توركیا و قەتەر پاڵپشتی حكومەتی نیشتیمانیان لە تەرابلس كرد، كە خاوەن ئاراستەیەكی ئیسلامی بوو، لە (2020) سوپای نیشتیمانی گەمارۆیان خستە سەر پایتەخت، ئەنقەرە راستەوخۆ دەستوەردانی كرد، فڕۆكەی بەیرەقداری تی بی 2 و هێز و چەكداری سووری رەوانەكرد، لە ماوەی چەند مانگێك گەمارۆكانی تێكشاند، توركیا تاوەكوو ئەمرۆش سێ هەزار سەربازی لەو وڵاتە هێشتۆتەوە.
لە (2019) ئەنقەرە و تەرابلس رێككەوتنی دیاریكردنی سنوورە ئاویەكانیان وەك بەشێك لە بیروباوەڕی "نیشتیمانی شین" واژۆكرد، كە ئامانج لێی سەپاندنی دەسەڵات بوو بەسەر ئاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەند، كە بەشێكی زیاتری ئەو رێككەوتنە زیاتر قسەبوو لەوەی كردار بێت، رەتكردنەوەی بەهێزی جیۆسیاسی و ناكۆكییە یاساییە یەكلانەكراوەكان رێگربوو لە جێبەجێكردنی.
ئەو رێككەوتنە لە كاتێكدا بوو پلان بۆ راكێشانی هێزی گازی ئیسرائیل هەبوو بۆ یۆنان و قوبرسی باكوور كە دوو نەیاری توركیان، لەگەڵ ئەو رێڕەوە دەریاییەی لیبیا ــ توركیا یۆنان لە هەموو وڵاتانی ئاسیا دەپچڕێنێت، بەڵام شەرعیەتەكەی مایەی ناكۆكیە، بەدەر لە شەرعیەتەی حكومەتی نیشتیمانی لیبیا هەیەتی و یۆنان و قوبرس و میسریش رەخنەیان لێی هەیە.
لە مانگی حوزەیرانی (2025) دامەزراوەی نیشتیمانی لیبیا یاداشتی لێتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی سامانی ژێر زەوی توركیا بۆ لێكۆڵێنەوەی جیۆلۆجۆی بۆ چوار ناوچەی دەریایی واژۆكرد، ئیدارەی رۆژهەڵات رەزامەندی لەسەر نیشان دا، لە مانگی رابردوو حكومەتی نیشتیمانی پەیوەندییە سەربازییەكانی لەگەڵ توركیا بەهێز كرد، رۆڵی ئەمنی و دامەزراوەیی بۆ بوونی سەربازیی درێژمەودا فراوان كرد.
سوودان: یاركردن لە هەردوولا و خواست بەلای یەكێكیان
شەڕی ناوخۆی سوودان لە (2023) كە لەلایەن پاڵپشتی خێرا كە ئیمارات دژ بە هێزە چەكدارەكانی سوودان كە میسر و سعوودیە پاڵپشتیان دەكرد روویدا، توركیا چەكی فرۆشتە هەردوولا، بەڵام خواستی بەلای هێزە چەكدارەكان بوو، بە بڕی (120) ملیۆن دۆلار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بەیرەقدار تی بی 2 لەگەل شارەزایانی تورك دا بە هێزە چەكدارەكان، لە پاڵ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران، ئەوە رۆڵی لە هاوكاری هێزە چەكدارەكان هەبوو تاوەكوو لە ساڵی رابردوو شارێكی سەرەكی بگێڕنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
لە كانوونی یەكەمی (2025) سۆماڵ رەزامەندی لەسەر مەشقی هێزەكانی لە سەربازگەی توركسوم دەربڕی، لە مانگی نیسان عەبدوفەتاح بورهان، فەرماندەی هێزە چەكدارەكان سەردانی توركیای كرد.
پاڵپشتی هێزە چەكدارەكانی سوودان لەگەڵ ئامانجەكانی دیكەی توركیا لە ئەفریقیا و رۆژئاوای ئاسیا یەكی دەگرتەوە، سوپای نیشتیمان لیبیا یەكێك لەو لایەنە كەمانەبوو كە هاوكاری پاڵپشتی خێرای دەكرد، بە سەركەوتنی هێزە چەكدارەكانی سوودان توركیا دەتوانێت سوودان وەك بریكارێك بۆ دژایەتی سوپای نیشتیمانی لیبیا لە سنوورەكانی سوودان ــ لیبیا بەكاربهێنێت.
لە سووریا توركیا لەگەڵ ئیمارات چووتە جەنگێكەوە، پاڵپشتی یەكەمی حكومەتێكن كە ریشەكەی پەیوەست بووە بە رێكخراوی قاعیدە، هێزەكانی سووریای دیموكرات تۆمەتبار دەكات، فشاكردن لەسەر پاڵپشتی خێرا لە سوودان، واتا كشانەوەی ئیمارات دوور لە سووریا.
لەبەرانبەدا هێزە چەكدارەكانی سوودان پابەندی درێژمەودایان بەرانبەر ئەنقەرە دەربڕیووە، بە شێوەیەكی لە ناكاویش دانیان بە سەروەری هاوپیمانی كۆسۆڤۆدانا.
سەركەوتنی هێزە چەكدارەكان توركیا دەخاتە سەر دەریای سوور، بەڵام رێگەبەستی بە كرێگرتنی دوورگەی سەواكین بۆ ماوەی (99) ساڵ كە لە (2018) واژۆكراوە، تاوەكوو ئێستا بەهۆی هێرشەكانی پاڵپشتی خێرا هەڵپەسێردراوە.
سەواكین كە بەندەرێكی عوسمانییە، رەگەزێكی دیارە لە گوتاری عوسمانی نوێ، بەڵام گۆڕینی بۆ ناوەندێكی دەریایی و بارزگانی تاوەكوو ئێستا دوورە.
ساحل: هاوبەشەكان هۆشداری لە یاریەكی گەورەتر دەدەن
یەكێتی وڵاتانی ساڵح كە پێكهاتووە لە (بۆركینا فاسۆ، مالی، نەیجەر، كە لەدوای كودەتاكانی دژ بە كۆڵۆنیالیزم درووست بوو، هێزەكانی فەرەنسا و ئەمەریكایان دوورخستەوە، رووبەڕووی یاخیبوون بوونەتەوە كە رەگی قووڵیان لە قاعیدە و رێكخراوی تیرۆرستی داعش هەیە.
رووسیا هاوبەشێكی سەرەكی ئەمنیی توركیایە، بەڵام رۆڵی توركیا كە ئەندامی ناتۆیە، سنووردارە، چەكە سووكەكان و تانك و گرێبەستە بازرگانییە ئاساییەكان و پێشتنیاری مەشخ لەسەر فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
لە مانگی ئایار بۆركینا فاسۆ رێككەوتنی بەرگری و بازرگانی لەگەڵ ئەنقەرە واژۆكرد، لە مانگی رابردوو لەگەڵ نەیجەر گفتوگۆیان لەبواری ئاسایش و وزە كرد.
لە (2003) قەبارەی بازرگانی توركیا و مالی تەنیا (165) ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بۆ پێنج ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە، وەزیری ناوخۆی توركیا لە (2022) بانگهێشتی وەزیری ئاسایشی مالی كرد.
كارێكی لەناكاو نییە كە هاوكاری توركیا بۆ یەكێتی ساحل ئەنجامێكی سنوورداری هەبێت، كە لە كاتێدا لقەكانی قاعیدە و داعش فراوان دەبن، ئەوەش پشتڕاستكرایەوە كە چەكداری سووری بەگوێرەی گرێبەستێكی ناگونجاوی هێندراون بۆ شەڕی چەكدارانی دیكە.
فڕۆكەی بەیرەقدار كە برەوی زۆری پێ دەدرێت، رێگر نییە، لە كۆتایی مانگی ئادار و سەرەتای مانگی نیشان یەكێك لە دووفڕۆكەكەی مالی خرایە خوارەوە، بوونی توركیا بۆتە ناڕەزایی هاوبەشەكان، جەزائیر كە زەمەنێكی درێژە دژ بە داگیركرایە، لەو كاتەوە توركیا گەیشتۆتە سنوورەكانی بۆتە یەكێك لە نەیارەكانی یەحێتی ساحیل، كە ئەوەش بووە پاڵنەر باماكۆ جەزائیر بە پاڵپشتی تیرۆر تۆمەتبار بكات.
لە سایەی ئەو شكستانە دەگورێت، نەیجەر لە مانگی حوزەیرانەوە هەماهەنگی هەواڵگری هەڵپەساردووە، سەرەڕای ئەوەی لە دوای مانگێك دەستی بە گفتوگۆ كردەوە، هەردوولا لەسەر فراوانكردنی هەماهەنگی سەربازیی رێككەوتن، لە لایەكی دیكەوە بۆكینا فاسۆ، لە ساڵی رابردوو مافی گەڕان و دۆزینەوەی لە دوو كۆمپانیای توركی وەرگرتەوە، بەڵام لەدوای ماوەیەكی كەم رێككەوتنی نوێیان واژۆكرد.
سەبارەت بە ئەنقەرەش تاوەكوو ئێستا پەیوەندییەكانی بە یەكێتی ساحیل لە لوتكەی ستراتیژییە، لەگەیشتن بە یۆرانیۆم و زێرە بۆ رۆڵبینینی كەناڵی ئەندام لە ناتۆ بۆ بەرژەوەندییە رۆژئاواییەكان، كە ئێستا بەدوای چوونی ناڕاستەوخۆ بۆ پێگەكانی دژ بە داگیركاری لەو كوتلەیە دەگەڕێن.
عوسمانی نوێ لە ئەفریقیا
لە مەقدیشۆوە بۆ تەرابلس بۆ خەرتووم جێپەنجەی توركیا لە ئەفریقیا فراوان دەبێت، بەڵام بە شێوەی سەرەكی لە دەوڵەتە ناسەقامگیرەكان و گۆڕەپانە كێشە لەسەرەكانە، كە ئەوەش دوورە لە كۆنتڕۆڵكردنی سەر رێڕەوە ئاوییەكانی ئەفریقیا، یان گۆڕینی باڵادەستی رۆژئاوا.
ناكۆكییە ناخۆیەكان
لە ئابڕوچوونی یاسایی لە سۆماڵەوە بۆ رەخنە سیاسییەكان لە لیبیا كاریگەری لەسەر راستگۆی ئەنقەرە درووستكردووە، لە ساحیل مۆسكۆ هاوبەشی لە پێشەوە دژ بە حكومەتەكانی كۆڵۆنیالیزم، بەرگری توركیا ئەفریقیا تێكەڵەیە لەنێوان كاری مرۆیی و بەهێزكردنی پێگەی سەربازیی و بونیادنانی هاوپەیمانی بژادرەیی، تەناتەن ئەنقەرە چالاكییەكانی لەشت هاوبەشە لاوازەكانی فراوان كردووە، دیدی عوسمانییە نوێكانی بۆ هەژموونی بەردەوام گۆڕێەوە، وەك لایەنێكی خاوەن تمووح دەمێنێتەوە، نەك ئەو باڵادەستیەی لە خەیاڵدانی خۆی درووستی كردووە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی كاردیل
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment