بۆچى ميسر ئێستا دەست بەسەر بەشێكى ناوچە ئاوييەكانى ليبيا دادەگرێت؟ وەرگێڕان

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

لە مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسر بڕيارى لە ناكاو واژۆى لەسەر دياريكردنى سنوورە ئاوييەكانى نێوان وڵاتەكەى لەگەڵ ليبيا كرد، ئەوەش لە چوارچێوەى هەوڵەكانى ئەم دوايەيە بۆ گەڕان بەدواى سەرچاوەكانى نەوت و گاز، كە لە ئاوەكانى ليبيايە، بەگوێرەى ئەو بڕيارە دەستى بەسەرداگيراوە.

ئەو بڕيارى ميس لە (13)ى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو ميسر يەكلانە بڵاويكردەوە، بەبێ راوێژ و دانوستاندنى پێشوەختە لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ليبيا، ئەوەش وايكرد حكومەتى يەكێتى نيشتيمانى لە تەرابلوس و هاوپەيمانەكانى ميسر لە رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە بە يەكدەنگى رەتى بكەنەوە.

وەزارەتى دەرەوەى ليبيا كە سەر بەحكومەتى يەكێتى نيشتيمانييە لە راگەيێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو بڕيارەى ميسر لەگەڵ ياساى نێودەوڵەتى ناكۆكە و بڕيارێكى نادادپەروەرانەيە هيچ نيەتباشييەكى تێدا نييە.

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى دەرەوەى ليبيا هاتووە، ئەو هەنگاوەى ميسر پێشێلى سنوورە ئاوييەكانى ليبيايە و لەگەڵ لێدوانەكانى قاهيرە لە ناوەندە نێودەوڵەتييەكان دەربارەی سەروەرى و يەكپارچەيى خاكى ليبيا ناكۆكە.

لە لايەكى ترەوە ئەنجوومەنى نوێنەرانى ليبيا بەسەرۆكايەتى عەقيلە ساڵ لە راگەيێندراوێكدا هەڵوێستى خۆيان رايگەياند، كە تێيدا هاتووە ئەو هەنگاوە يەكلانەى ميسر رەت دەكەينەوە، بەبێ راوێژى پێشوەختە لەو كاتە هەستيارەى وڵاتەكەمان ئەو هەنگاوەى ناوە.

لەبەشێكى ترى راگەيێندراوەكە داوايان كردووە بە خێرايى پاشەكشە لەو بڕيارە بكەن، ليژنەى بەرگرى و دەرەوە لە ئەنجوومەنى نوێنەران ئەو بڕيارەى سەرۆكى ميسر بە پێشێلكردنى سەروەرى ليبيا و دەستدرێژى بۆ سەر سنوورە ئاوييەكانى ئەو وڵاتە وەسفكردبوو، هەرەك جەختيشيان لەسەر ئەوە كردبۆوە، پێشلێكردنى بەرژەوەندييەكانى ليبيا لە دەرياى ناوەند لەگەڵ ياساى نێودەوڵەتى ناكۆكە.

ئەو رووداوە لە چركەساتێكى هەستيار روويدا هەردوو بەرەى ناكۆكى ليبيا لەسەر رووداوێكى تر هاوڕابوون، لەگەڵ ئەوەشدا دواتر روون نەبۆوە ئەگەر هاوپەيمانەكانى قاهيرە لە بەشى رۆژئاوا ئايا هاوپەيمانەكانى ميسر لە سۆنگەى بڕوابوون بەو دۆسيە ئەو هەڵوێستەيان هەبووە، ياخود ئەوان نەيانويستووە وا دەربكەون پاڵپشتى ئەو هەنگاوەى قاهير بكەن، كە بەشێك لە ناوچە ئاوييەكانى وڵاتەكەيان دادەبڕێت.

لەسەر ئاستى وڵاتانى ناوچەكە يۆنان پێشوازى لەو بڕيارەى ميسر كرد، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئەسينا ناكۆكى لەگەڵ تەرابلوس و ئەنقەرە هەيە.

رۆژنامەكانى يۆنان پێيانوايە ئەو بڕيارەى سەرۆكى ميسر، كاريگەرى دياريكردنى سنوورە ئاوييەكانى ليبيا و توركيا كە لە (2019) نەتەوە يەكگرتووەكان دابينى پێدانا پووچەڵ دەكاتەوە.

لەبەرانبەر ئەو بۆچوونە چەند سەرچاوەيەكى ديپلۆماسى توركيا رايگەياند، ئەو بڕيارەى ميسر لەگەڵ ليبيا يەكلايەنەيە، ناچێتە چوارچێوەى دوورگەكانى توركيا لە رۆژهەڵاتى ناوەند. 

رۆژنامەى ئەهرامى ميسر وەك پاساوهێنانەوەيەك نووسيوەيەتى، بەهۆى دۆخى ناسەقامگيرى ليبيا، ئەو هەنگاوە بۆ خۆپارێزييە.

وەزيرى پێشووى سامانە سرووشتييەكانى ئەو رێكارە يەكلانە بە سوودى سامانى دەرياى ناوەند دەزانێت، بڕيارى حكومەتى بەهۆى بێتواناى ليبيا لە بەرگريكردن لە وڵاتەكەى چاوتێبڕينى وڵاتانى تر دەزانێت.

لە يەكێك لەو زانيارييانەى دزەى پێكراوە لە ساڵى (2015) سەرۆكى ميسر گاڵتە بە سامانى وڵاتانى كەنداو دەكات، ئەوەش لەكاتێدايە دواى مليارەها دۆلارى لەو وڵاتە دەكرد.

بەگوێرەى هەندێك ئامار حكومەتى ميسر لە ساڵى (2013 بۆ 2015) نزيكەى (42( مليار دۆلارى لە وڵاتانى كەنداو وەرگرتووە.

لە ساڵى (2011 بۆ 2019) حكومەتى ئەنجومەنى هاريكارى وڵاتانى كەنداو (92) مليار دۆلاريان بە ميسر داوە.

لە قەيرانى ئەم دواييەى ميسر، كە نزيك لە داڕوخان بوو، وڵاتانى كەنداو دوودڵ بوو لە هاريكارى قاهير.

سەرۆكى ميسر هيواخوازە بەو فەرمانەى پەيوەست بە ليبيا سەرنجى خەڵك لەسەر دۆخى ئابوورى وڵاتەكەى دووربخاتەوە و دۆزينەوەى سەرچاوەى نوێى نەوت و گاز بكاتە پاڵپشتى وڵاتەكەى.

ئەگەر عەبدولفەتاح سيسى تواناى هەندێك ناوچەى ليبيا داگير بكات و بيكاتە دەستكەوت، ئەگەر هەيە بەشێك لە كێشە ناوخۆييەكانى چارەسەر بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش قەيرانى ليبيا ئاڵۆزتر دەبێت، لە هەمان كاتيش پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەو وڵاتە و دۆخى رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەند تێكدەچێت.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین