بۆچی تورکیا چەقی بوومەلەرزەیە؟ شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

ئەو بوومەلەرزەی باشووری توركیا كارەساتێكی گەورەی بەدوای خۆی داهێنا، هەزاران كەس گیانیان لەدەستاوە هەزارانی تریش برینداران، چەندین باڵەخانە بە تەواوی رووخاون، بوومەلەرزەكە بە جۆرێك بوو كاریگەری لەسەر وڵاتانی عەرەبیش هەبوو. 

ئەو ویلایەتانەی بەو بوومەلەرزەی بەرەبایەنی رۆژی دووشەممە زیانیان بەركەوت دواتریش دووەم بوومەلەرزە روویداوە، بریتین لە (كەهرەمان مەرەش، هاتای، كلیس، دیاربەكر، ئەدەنە، عوسمانییە، شانلی، ئۆرفا، ئەدیامان، مەتڵاتییە، غازی عەنتاب) بوومەلەرزەكە بە پلەی (7.7) بوو.

توركیا كەوتۆتە سەر سێ هێلی كارای بوومەلەرزە، كە رۆژئاوا و باكوور و رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵە، كە دەكەوێتە نێوان پلێتەكانی ئۆڕاسیا و عەرەبی و ئەفریقیا.
هێڵی باكووری ئەنادۆڵ لە هەموو هێڵەكان چالاكترە و لە جیهان بایەخی زیاترە، درێژییەكەی (1200) كلیۆمەترە، پانیەكەی لە نێوان (10 بۆ 100 كیلۆمەترە).
لە ناوچەكانی كارلیۆفای رۆژهەڵات دۆڵی مۆدۆرنۆ لە پارێزگای بۆلۆی رۆژئاوا دێژ دەبێتەوە، شێوەی وەك كەوانە بە ئاراستەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
ئەو بوومەلەرزانەی لەو هێڵە روویانداوە بریتیە، لە ئیرزنجان لە (1992) ئەرزەرۆم لە (1983) وارتۆ لە (1966) ئیزمیت لە (1992).
 

نەخشەی هێڵی بوومەلەرزەكان


هێڵی رۆژئاوای ئەنادۆڵ لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوای ئەنادۆڵ درێژ دەبێتەوە، لە باكوورەوە بۆ باشوور، چەندین پلێت لەخۆی دەگرێت.
رێژی هێڵی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ نزیكەی (550) كیلۆمەتر دەبێت، لەگەڵ سێگۆشەی لای باكووری رۆژهەڵاتی دەریای مردوو یەكتر دەبڕێت و بە ئاڕاستەی باكووری رۆژهەڵات لە كارلیۆفا كۆتایی دێت، لەگەڵ هێڵی بۆشایی ئەنادۆڵ یەك دەگرێتەوە.
هێڵی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لەگەڵ هێڵی بۆشایی باكووری ئەنادۆڵ لە ئیرزینجا دەگاتەوە بە هاتای، عوسمانیە، غازی عەنتاب، قەهرەمان مەرەش، ئیدیامان، ئیلازیغ، بینگۆل، موش، زۆربەی بوومەلەرزەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەنادۆل لە سەرەتای سەدەی بیستەم پلەكەی (6) پلەبوو.
ناوچە یەكتربڕەكانی سەر ئەو هێڵە لە وەك ناوچەی بوومەلەرزە بە پلەی یەكەم لە نەخشەی مەترسیەكانی بوومەلەرزەن، كە لە ساڵێ (2019) كەوتۆتە بواری جێبەجێكردن.
هاتای و مەرەش و عوسمانی، كاریگەری بوومەلەرزەكانی ئەو دواییەیان لە نێوان (24) هێڵی هێڵە چالاكەكانی لەسەرە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی چاودێریكردنی بوومەلەرزەكان، كە سەر بە زانكۆی بوگازچییە، زیاتر لە (190) بوومەلەرزە لە ماوەی (24) كاتژمێر روویانداوە، لەو ژمارەیە (150) بوومەلەرزە لە نێوان ئالازیگ و هاتای لەسەر هێڵی باكووری ئەنادۆڵ بووە. 

بوومەلەرزە گەورەكانی توركیا لە ماوەی (100) ساڵ

لە (20)ی حوزەیرانی (1943) بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی ئادابازاری باكووری رۆژئاوای توركیا بە پلەی (6.6) بووە (336) كەس گیانیان لەدەستدا.

لە (26) تشرینی دووەمی (1943) بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی لایدك لەناوچەی سامسۆن بە پلەی (7.2) روویدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
لە یەكی شوباتی (1944) بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی دەریای رەش بە پلەی (7.2) روویدا سێ هەزار و (959) كەس گیانیان لەدەستدا.
لە (31)ی ئایار بوومەلەرزەیەك لە وارتۆ لە پارێزگای موشی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ بە پلەی (5.9) روویدا (839) كەس گیانیان لەدەستدا.
لە (17) ئابی (1949) بوومەلەرزەیەك بە پلەی (6.7) لە كارلیۆڤای شاری بینگۆل روویدا، بووە (450)  گیانیان لەدەستدا .
لە (19) ئابی (1966) بوومەلەرزەیەك لە وارتۆی پارێزگای موش بە پلەی (6.9) دوو هەزار و (394) كەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها لە (28)ی  ئاداری (1970) بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی جیدیز لە كۆتاهیا بە پلەی (7.6) روویدا، نزیكەی دوو هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.

لە (22)ی ئایاری (1971) بوومەلەرزەیەك بە (6،8) لە بینگۆل روویدا (878) كەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها لە شەشی ئەیلوولی (1975) بوومەلەرزەك بە پلەی (6.6) لە دیاربەكر روویدا، دوو هەزار و (385) كەس گیانیان لەدەستدا..

لە (24)ی تشرینی دووەمی (1976) بوومەلەرزە بە پلەی (7.5)لە چاڵدێرانی ویلایەتی وان روویدا بووە گیان لەدەستدانی سێ هەزار و (840) كەس گیانیان لەدەستدا.
لە (30) تشرینی یەكەمی (1983) بوولەرزەك بە پلەی (6.9) لە ئەرزەرۆم روویدا هەزار و (155) كەس گیانیان لەدەستدا.
لە (13)ی ئایاری (1992) بوولەرزەك بە پلەی (6.8) لە ئازینجان رووسدا (653) كەس گیانیان لەدەستدا.

لە (17)ی ئابی (1999) بوومەلەرزەك بە پلەی (7.4) لە ناوەندی گۆڵكۆك لە ویلایەتی كۆجالی لە كەناراوەكانی دەریای مەڕمەڕی باكووری رۆژئاوای توركیا روویدا، بە گەورەترین بوومەلەرزە لە مێژووی توركیا دادەندرێن، (18) هەزار و (373) كەس  گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسی تریش برینداربوون.
لە مانگی تشرینی دووەمی (1999) بوولەرزەیەك بە پلەی (7.2) لە ویلایەتی دوزجەی باكووری ئەنادۆڵ روویدا،  (894) كەس گیانیان لەدەستدا.
لە یەكی ئایاری (2003) بوولەرزەك لە بە پلەی (6.4) لە بینگۆل روویدا (176) كەس گیانیان لەدەستدا.
لە (23)ی تشرینی یەكەمی (2011) بوومەلەرزەك بە پلەی (7.2) لە شاری وان روویدا بووە گیان لەدەستدا (644) كەس و برینداربوونی (1966) كەس.
لە مانگی كانوونی دووەمی (2020) بوومەلەرزەك بە پلەی (6.8) لە ئیلازیگی رۆژهەڵاتی توركیا روویدا (41) كەس گیانیان لەدەستدا.
لە (30) تشرینی یەكەم (2020) بوومەلەرزەك بە پلەی (6.6) لە ولایەتی ئیزمیر روویدا (116) كەس گیانیان لەدەستدا.

ناوچە مەترسیدارەكان لە توركیا
بەڕیوەبەرایەتی كارەساتەكان نەخشەی بوومەلەرزەكانی توركیا ئەو ناوچانەی هێڵەكان و ئاستی مەترسیەكانی تێدایە دیاریكراوە.

ناوچە پلە یەكەكان ئەم شوێنانە بە پلە یەك مەترسیدارن، بریتین لە، ئیزمیر بالكسیر، مانیسیا، مۆگلا، ئایدن، دینزلی، سپارتە، ئۆشاك، بیلە چك، یەلوڤا، سەكاریا، دۆزچە، كۆجالی، قەرشەهر، پۆلۆ و كارابۆك، هاتای، پاترین، جانگری، تۆكات، ئەماسیا، جەنق قەڵا، ئارزینجان، تۆنجەلی، بنگۆل، موش، هەكاری، عوسمانیە، كركالی و سێرت.
 

نەخشەی (100) بوومەلەرزەكان

ناوچە پلە دووەكان بریتین لە، ئیستەنبۆڵ، بەتیلس، كەهرەمان مەرەش، وان ئادیامان، شەرناغ، زینگۆڵداك، تەكرداغ، ئافیون، سامسۆن، ئەنتاڵیا، ئازەررۆم، كارس، ئەرداهان، باتمان، ئەگیدر، ئیلازیغ، دیار بەكر، ئەدەنە، ئاسكی شەهیر، مەڵاتییە، كۆتاهیە، جانكری، ئاشاك. ئاگری جۆرۆم.

ناوچە مەترسیدارەكان پلە سێ بریتین لە ئیسكیشر، ئەناڵیا، تەكرداغ، ئیستەنبۆڵ، كستامۆنۆ، ئۆردۆ، ماردین، شانلی ئۆرفا.

بەگوێرەی نەخشەی بوومەلەرزەكانی توركیا كۆمەڵەی چوارەم و پێنجەم مەترسی بوومەلەرزەیان كەترە، كە ناوچەكانی، سینوب و گیرسۆن، تەڕابزوون، ریزە، كیركلاریلی، ئەنقەرە، ئەردەنە، ئەدەنە، نوشەهر، نیگەدە، ئەكساری، قۆنیا، كرمان.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین