یەكێتی ئەوروپا هاوكاری توركیا و سووریا دەكات تورکیە

نوچەنێت

كۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا شەش ملیۆن یۆرۆی كۆكردۆتەوە، كە دەكاتە (حەوت ملیۆن) دۆلار وەك هاوكاری خێرا بۆ توركیا و سووریا رەوانەی دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە كۆمیسیۆنی ئەوروپا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد لە چوارچێوەی میكانزمی پاراستنی مەدەنی ئەوروپا، یەكێتی ئەوروپا شەش ملیۆن یۆرۆ وەك هاوكاری بەپەلە بۆ توركیا و سووریا دیاری دەكات. 

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، یانیز لینگارگیچ، كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان رۆژی پێنجشەممە سەردانی ناوچە زیان بەركەوتووەكانی توركیا دەكات.

ئەو هاوكارییە داراییانە لە چوارچێوەی رەوانەكردنی (31) تیمی گەڕان و رزگاكردن و پێنج تیمی پزیشكییە  كە (20) وڵاتی یەكێتی ئەوروپا رەوانەیان كردووە.

هەروەها وڵاتانی ئەلبانیا و جەبەل ئەسوەد و سربیا لە چوارچێوەی میكانزمی سەر بەو گرووپەش بە ڕێگاوەن، كە توركیاش تێیدا ئەندامە.

چاوەڕوان دەكرێت لەو بڕە پارەیە سێ ملیۆن (500) هەزار یۆرۆ لەو هاوكاریانە مرۆیان بۆ دابینكردنی شوێن و پێداویستی تەندروستی بۆ كەسانی پێویست و هاوكاری بۆ كاری رزگاركردن بگەیێندرێتە سووریا.

بەرەبانی دووشەممە بوومەلەرزەیەكی بە رێكختەری (7.7) پلە توركیا و باكووری هەژاند، تا ئێستا هەزاران كەس گیانیان لەدەست داوە، دەیان هەزاریش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین