توركیا دوو دەروازە لەگەڵ سووریا دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لەگەڵ حكومەتی سووریا كار لەسەر كردنەوەی دوو رێڕەو دەكەین بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ئەو وڵاتە.

چوارشەممە (هەشتی/ شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی سووریا راگەیاند، سەرقاڵی كاركردنین بۆ كردنەوەی دوو دەروازە لەگەڵ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سووریا. 

سەبارەت بە دەراوازەی جیلیفا گۆزۆش ئاماژەی بەوە كرد ئەو دەروازەیە لەگەڵ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، تا ئێستا هەر دانەخراوە.

سەبارەت بە هۆكارەكانیش مەولود چاوشئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو پرسە پرسێكی مرۆییە، نەك پرسێكی سیاسی، بۆیە هەموو هاوكارییەكی پێویست بۆ گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ سووریا دەكەین.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریكا بەرانبەر گەیاندنی هاوكاری بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سووریا، ساموێڵ ویربێرگ، گوته‌بێژی هه‌رێمایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هیچ جۆره‌ رێگرییه‌ك یان كۆتوبه‌ندێك نه‌خراوه‌ته‌ سەر گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی به‌ گه‌لی سوریا.

بەگوێرەی دوایین ئامارەكان تا ئێستا (11) هەزار و (700) كەس گیانیان لەدەستاوە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و (662) كەس لە سووریا، دەیان هەزار  كەسیش برینداربوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین