كارییگەری دیپلۆماسیەتی كارەساتەكان لەسەر پەیوەندییەكانی توركیا و ئیسرائیل شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

رامی دانیال، لێكۆڵەر لە پەیمانگەی ئاسایشی نەوەتەوەیی لە زانكۆی تەلئەبیب جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، توركیا رووبەڕووی كارەساتێكی گەورەی سروشتی بۆتەوە، لە مێژوو وێنەی نەبوو، ئیسرائیل شاندێكی گەورەی پزیشكی بۆ توركیا رەوانەكردووە، تەلئەبیب هەوڵ دەدات بڵاوكردنەوەی وێنەی سەربازە كرێكارەكانی لە گۆڕەپانی كارەساتەكان ببێتە سیمبوڵیك بۆ پەیوەندی بەهێزی دوولایەنە، وەك ئەوەی لە بوومەلەرزەی ساڵی (1999) ئەنجامی دا، كە ئەو كاتە پەیوەندییەكانیان لە لووتكە بوو.  

لەگەڵ ئەوەی دیپلۆماسیەتی كارەساتەكان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لە نەوەدەكان دەستی پێ نەكردووە، بەڵكو دەگەڕیتەوە بۆ ساڵانی پەنجاكان، ئەوەش بەدەرە لە ئاستی پەیوەندییە سیاسیەكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب، كاتێك توركیا تووشی كارەساتی سروشتی دەبێتەوە پێكەوە رووبەڕووەی دەبنەوە.

ئەو هاوكارییە تەنیا یەك لایەنە نەبوو، لە (2010) كە رووداوی مەڕمەڕەی تێدا روودا، كاتێك ئیسرائیل تووشی كارەساتی كرمل بوو، توركیا فڕۆكەكانی رەوانەكرد بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە.

ئەمڕۆ هەردوو وڵات لە دۆخێكی هاوشێوەدان، توركیا دەستبەجێ قەبارەی كارەساتەكە و زیانەكانی زانی، داوای هاوكاری لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، هەرچەندە ئەو كارەساتە مەترسی ئەمنی هەیە، چونكە شوێنی ئەو كارەساتەكە لەسەر سنوورەكانی سووریایە، ئەو شوێنە رووبەڕووی چەندین ئاڵەنگەری ئەمنی بۆتەوە، بەڵام حكومەتی ئیسرائیل دەستەجێ بەدەم داواكاری توركیاوە چوو، وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئامادەیی خۆیان نیشاندا تیمی هاوكاری رەوانەی توركیا بكەن.

لە هەموو رووداوێكی لەو جۆرە پێشكەشكردنی هاوكاری تێكەڵەیەكی دیاریكراوە لە رەوچاوكردنی مرۆیی و سیاسی، تا ئەمڕۆش مرۆڤ ناتوانێت بیر لە لێكەوتە سیاسییەكانی رەوانەكردنی هاوكارییەكانی ئیسرائیل بۆ توركیا نەكاتەوە، لێكۆڵینەوە جیاوازەكان سەبارەت بە دیپلۆماسیەتی كارەساتەكان ئەوە دەردەخەن، ئەو هاوكارییەی دۆخە لەناكاوەكان نابنە هۆكاری گۆڕانكاری ریشەیی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، بۆ دۆخی ئەرێنیتر، بەڵام دەكرێت ئەو هاوكارییانە ببنە هۆكاری زیاتری ئەو لێكنزیكبوونەوەی هەیە، بەڵام واش دەرناكەوێت، ئەو لێكنزیكبوونەوە بەرەوپێشتر ببات.
راستە ئەمساڵ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵانی رابردوو باشترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی دوو ساڵە هەوڵ بۆ باشتركردنی ئەو پەیوەندیانە دەدرێت، ئەو هاوكارییانەی ئیسرائیل هەنگاوێكی ترە بۆ بەهێزكردنی ئەو پەیوەندیانە، هەرچەندە وێنەیەكی كاریگەرە، بەڵام كاریگەری ئەو هەنگاوەش بە تێپەڕینی كات سنووردارە، چونكە گومان هەیە كاریگەری راستەقینەی درێژمەودا و مامناوەندی سیاسی هەبێت، لەبەر ئەوەشە لەو دۆخەی ئێستا پێویست ناكات شاندی ئیسرائیلی، وەك دەرفەتێكی سیاسی سەیری ئەو هاوكارییانە بكات كە كاریگەری لەسەر پەیوەندییە درێژخایەنەكانی نێوانیان دەبێت.

ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەوەیە ئێمە لەبەردەم كارەساتێكی مرۆیی گەورەداین كە هەموو جیهانی بەئاگاهێنایەوە، لەوانەش وڵاتانی ناوچەكە، ءئەوەش بەدەر بوو لە پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا، تەنانەت وڵاتێكی وەك یۆنان كە ململانێكی مێژوویی لەگەڵ توركیا هەیە، تیمێكی بەهێزی رزگاركردنی رەوانەی توركیا كرد، ئەرمینیا كە سنوورەكانی لەگەڵ توركیا داخستووە ئامادەیی هاوكاری نیشانداوە، بۆیە ئەو تیمەی ئیسرائیل بۆ توركیا رەوانەی دەكات، هیچ هەنگاوێكی سیاسی نانێت، بەڵكو دەبێتە هۆكارێك بۆ هەوڵدان لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوانیان، بەڵام ئەو پڕۆسەیە جیاوازە، هەرچەندە ئیسرائیل خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندییەكانی لەو رێگەیەوەش بەهێز بكاتەوە، بەڵام ئەگەریش هەیە ئەنجامی پێشووی نەبێت.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین