ئۆپۆزسیۆنی توركیا بوومەرزەكە بۆ رەخنەگرتن لە ئەردۆغان دەقۆزێتەوە شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

رۆژنامەی فایننشاڵ تایمز لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر لێكەوتەكانی بوومەرلەزەكەی حەفتەی رابردووی توركیا، رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، ئۆپۆزسیۆنی توركیا هەوڵی داوە ئەو كارەساتە بقۆزێتەوە و پێش هەڵبژاردنەكەی مانگی ئایاری ئەمساڵ سوودی لێوەربگرێت، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لە پەیامێكدا دەڵێت، "ئەگەر یەك كەس لەو كارەساتە بەرپرس بێت، ئەو كەسە ئەردۆغانە."

كلیچیدار لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، بە درێژایی (20) ساڵی رابردوو حكومەتی توركیا هیچ ئامادەسازییەكی بۆ بوومەلەرزەی لەم جۆرە نەكردووە.

لەبەرانبەردا ئیمیر بیكەر، بەڕێوەبەری ئەوروپا لە كۆمەڵەی ئۆڕاسیا سەبارەت بە مامەڵەكردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئەو بوومەلەرزەیە دەڵێت، وەڵامی ئەردۆغان بۆ بە دەمەوەچوونی ئەو كارەساتە گەورە بە جۆرێك لە جۆرەكان خێرا و بەهێز بوو، ئەگەر پارێزگاری لەو جۆرە مامەڵە  بكات، ئەوا لە رۆژانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان سوودی لێ وەردەگرێت.

ئەو بوومەلەرزە كاریگەری لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان دەبێت، لە رۆژانی داهاتوو فۆكەسی زیاتری دەخرێتەسەر، بەتایبەت لە رووی گەڕان بەدوای دەربازبووان و پاكردنەوەی شوێنی باڵەخانەكان دووبارە دروستكردنەوەی باڵەخانەی نوێ، بۆیە ئەو هاوپەیمانیەی كە جەهەپە سەرۆكایەتی دەكات بڕیاری داوە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو بۆ راگەیاندنی ركابەرێك بەرانبەر ئەردۆغان كاتێكی تر دوابخات.

لە لایەكی ترەوەی گویچ گوكشین، جێگری سەرۆكی جەهەپە رایگەیاند، ئەگەر یاساكانی باری لەناكاو بەخراپی بەكار بهێندرێت دانی پێدا نانێین.

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، ئەردۆغان ئەو سەرۆك شارەوانییانەی كە  لەو شوێنانەی بوومەلەرزەی لێداوە لە  پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بن، پشتگوێی خستوون، حكومەت رێگەیان پێنادات هاوكارییەكانیان لە ئیستەنبۆڵەوە پێبگات، كە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ ، ئەندامی پارتی گەلی كۆماری بەڕێوەی دەبات، چونكە هەموو هاوكارییەكان دەبێت بە رێگەی ئاژانسی بەێوەبردنی كارەساتەكان بگات بەو ناوچانە.

لەبەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، ئەگەر گوتیان دەتوانن هاوكاری و پیاوانتان رەوانە بكەن، ئەوا هاوكارییەكان بە حەوت تا هەشت كاتژمێر گەیشتۆتە هاتای.

لەبەرانبەردا دانپێدانێك هەیە،  كە لە مامەڵەكردنی سەرەتایی لەگەڵ ئەو قەیرانە كەمتەرخەمی هەبووە، بەڵام لەدوای ئەوە ئەردۆغان سەردانی كەرەمان و مەرشی كرد، كە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە بووە، رووی رەخنەی لەو كەسانەكرد هەوڵ دەدەن ئەو كارەساتە بۆ خزمەتی ئەجێندای خۆیان بەكار بهێنن.

سەبارەت بە وتارەكەی ئەردۆغانیش ئەو رۆژنامەكە دەڵێت، ئەو وتارەی ئەردۆغان ئاشكرای كرد كە سەرۆكی توركیا لەدوای ئەو كارەساتە گەورەی بەسەر وڵاتەكەی داهاتووە، رووبەڕووی پارێزگاری لە پاڵپشتی گشتی دەبێتەوە، سێ مانگ پێش هەڵبژاردنە گشتییەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی لە مێژوویی سیاسی ئەردۆغان بە قوورسترین هەڵمەت دادەنێت.

ئەردۆغان لە قسەكانی گوتی، نامەوێت دەرفەت بدرێت بەو كەسانەی خەریكی هاندانن، بەڵكو پێویستە لەسەر راگەیاندن بوار بەوە نەدات دەرفەت بڕەخسێت، چونكە ئەمڕۆ كاتی یەكگرتوویی و هاوسۆزییە.

مانگی ئایار دەرفەتێكە بۆ ئۆپۆزسیۆن بۆ یەكەمجار هاوپەیمانییەك دروست بكات بۆ ئەوەی بتوانێت هاوسەنگی هێز لە توركیا بگۆڕێت، بەتایبەت قەیرانی ئابووری و زیادبوونی تێچووی كاڵاكان بەهۆی سیاسەتی ئابووریی ئەردۆغانی رووبەڕووی پاشەكشەی جەماوەری بۆتەوە.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامەیە ئەگەریش هەیە ئەردۆغان لەو ناوچانە سوود راگەیاندنی باری لەناكاو وەربگرێت، وەك ئەو كاتەی لەدوای هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی (2016) رایگەیاند.

ئیمیر بیكەر لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، وەڵامی ئەردۆغان بە جۆرێك لە جۆرەكان بەهێز و خێرا دەركەوتووە، دەتوانێت بەو وەڵامە لە رۆژانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان پارێزگاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردن سوودی لێوەربگرێت. 

بیكەر دەڵێت، ئەو ماوەیە مینبەرێكی فراوانی بە ئەردۆغان داوە بۆ ئەوەی هێز و وێنەی جوانی خۆی وەك تاكە سەرۆك خۆی دەرخات.

چاودێرانی سیاسی دەڵێن، حكومدان لەسەر ئەردۆغان بە بەراودركردنی كارەساتی ساڵی (1999) دەبێت، كە ئەوكاتیش لە بوومەلەرزەیەكی هاوشێوە (17) هەزار كەس گیانیان لەدەستدا، حكومەتی ئەوكاتە پاڵپشتی نێودەوڵەتی رەتكردەوە و راپۆرتەكان لەسەر قەبارەی كارەساتەكە زۆر ناروون بوون.

بەرارود بەوە بیكەر دەڵێت، ئەردۆغان دەریخست بەرێژەیەك سەرۆكێكی بەهێز و رونە، پەلەی كرد بۆ بەكارهێنانی هەموو سەرچاوەكان، مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەو پرسە مامەڵەكردن نەبوو لەگەڵ پرسی رێز، قبووڵێ هاوكاری نێودەوڵەتی كرد و ئاسانكاری گەیشتنی بۆ كردن. 

بڕیاری دیاریكردنی (100) ملیار لیرە، كە دەكاتە پێنج ملیار و (300) ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی ئەو ناوچانە دەرخەری ئەوەیە هەماهەنگی باشترە بەراورد بە ساڵی (1999) بەڵام هەر هەڵەیەك لە رۆژانی داهاتوو بكرێت باجی دەبێت.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین