كاریگەریی بوومەرزەكانی توركیا و سووریا لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شیکاری

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

سیس فرانتزمان بابەتێكی شیكاری لە رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاوكردۆتەوە، نووسەر لەو بابەتەی ئاماژە بەوە دەكات بوومەلەرزەكانی سووریا و توركیا لێكەوتەی سیاسی گەورەی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، بەشێكی گرنگی پەیوەندی بە بەرێوەبردنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ئەو ناوچەیە هەیە، بەڵكو بەجۆرێكیشە رۆڵی سەرەكی لە چارەسەكردنی كێشە ئاڵۆزەكانی ئەو ناوچەیە هەیە.

پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و توركیا 

یەكێك لە تەوەرە گرنگەكانی لێكەوتەكانی ئەو بوومەلەرزە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل دەبێت، حكومەتی بنیامین ناتەنیاهۆ دەستپێشخەری خێرایی بۆ بەدەمەوە چوونی توركیا كرد، هەردوو وەزرەتی دەرەوە و بەرگری یەك دەگەن دەستیان ئامادەسازی بۆ هاوكاری دراوسێ و هاوپەیمانێكی وەك توركیا كرد.

ئیسرائیل خاوەنی چەندین ساڵ ئەزموونە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لەدوای كارەساتە سروشتییەكان، لەوانەش بوومەلەرزە، ئەوە جگە لە دابینكردنی تیمی گەڕان و رزگاركردن و هاوكاری مرۆیی.

ئەو جووڵەی ئیسرائیل بەرانبەر ئەو كارەساتەی توركیا سەردەكێشێت بۆ هەوڵەكانی نزیكبوونەوەی سیاسی نێوان هەردوو وڵات، كە لە ساڵی رابردووەوە دەستی پێكردووە، ئەوەش  لەچوارچێوەی هاوكاری ئاوارەكان بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ئەرێنی پەیوەندییەكانە لەو ناوچەیە لە رێگەی دەرخستنێكی گرنگی هاوسۆزیی ئیسرائیلە لەبەردەم گەلی توركیا.

داهاتووی دابەشبوونەكان لە سووریا

ئەو بوومەلەرزەی لە سووریای دا هەردوو بەشی لەسەر ئەو خاكە یەكخستەوە، لای كەمی هەردوولا لە ناخۆشییەكان هاوبەشن، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو دەكرێنەوە، ئەو ناوچەیەش بە تەواوی وێران بووە، ناوچەكە پێویستە بە ژێرخان و نەخۆشخانە هەیە، بەهەمان شێوە پێویستی بەگەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان هەیە، ئەو كارەساتە لە ناوچەكانی ئیدیلیب و عەفرینیش كەهەیە كە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان كە توركیا پاڵپشتیان دەكات، هەروەها حەلەبیشی گرتۆتەوە كە لەژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەدە.

دەستەی بەڕێوەبردنی كارەساتەكان دۆخی لە ناكاوی توركیا و ئاژانسی هاوكاریی و هەماهەنگی و دەزگای بەدەمەوەچوونی مرۆیی ناحكومی و كۆمەڵە مرۆییەكان هەموویان لایەنی كاران لە ناوچەكانی بوومەلەرزەی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئایا ئەو لایەنانە دەتوانن هەماهەنگی و بەدەمەوەچوونی خێرا بكەن؟

ئایا دەسەڵاتی سووریا و پاڵپشتیەكانی وەك رووسیا دەتوانن هاوكاری لە حەلەب پێشكەش بكەن، كە ئاشكرایە ئێستا دەسەڵاتی سووریا كۆمەڵێك گەمارۆی لەسەرە؟

ئێران كە پاڵپشتی سووریا دەكات بە كردەیی مامەڵە لەگەڵ ئەو كێشەیە دەكات كە بەهۆی ئەو بوومەلەرزە لە باكووری رۆژئاوای سووریا روویداوە، چۆن هاوكارییان دەكات، كە ئەویش گەمارۆی لەسەرە؟

ئەگەر سەیری ئەو دابەشكارییە و جەنگ و حەقیقەتی زۆرێك لەو وڵاتانە بكەین ماوەیەكی درێژتریان لە بۆدوورمانی سووریا سەرفكردووە، كە زۆر زیاترە لەو هەوڵانەی بۆ بونیادنانەوەی دەدرێت، ئایا سوورییەكان بە كردەیی هیچ شتێكیان دەست دەكەوێت؟ ئایا برسێتێكی خراپتر بەهۆی ئەو كارەساتە سەرهەڵدەداتەوە؟

ئایا بە تێپەڕینی كات ئەو سزایانەی سەر سووریا لەسەر زیادبوونی هاوكارییەكان سووكتر دەبێت؟ ئایا ئەو بوومەلەرزە خاڵی گۆڕانكاری دەبێت بۆ سووریا و تواناكانی لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا، ئایا دەكرێت دەسەڵاتدارانی توركیا ئەو بوومەلەرزە بكەن بە پاساو بۆ دیداری رووبەڕوو لەگەڵ بەشار ئەسەد، ئایا هێەڵەكانی ئەو ململانێیەی سووریای دابەشكردووە گۆڕانكاری بەسەردادێت؟.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو بوومەلەرزەی لە سووریا دەكرێت دەرفەتێك بێت بۆ ئەمەریكا و رووسیا و ئێران و توركیا، كە لە دۆسیەی سووریا كاریگەرییان هەیە، خۆیان لە ململانێی لاوەكی بپارێزێت و بەرەو هاوكاری مەدەنی هەنگاوبنێنن بەرەو یەكگرتووییەك ئاڵۆزییە جیپۆلۆتییكیەكان تێپەڕێنێت.

سەركردەكانی كورد لەو ناوچەیە هاوسۆزی خۆیان لەو ناوچەیە لەگەڵ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەی توركیا و سووریا دەربڕیووە، ئەوەش هاوسۆزییەكە ئەگەری هەیە رۆڵی لە كەمكردنەوەی ئەو ململانێیە هەبێت كە بۆتە هۆكاری دابەشكاریەكی كاتی لەو ناوچەیە، ئەگەریش هەیە تورك و كورد و ئەوانەی تریش پاڵنێت بۆ كاركردن پێكەوە.

هەڵبژاردنەكانی توركیا لە چوارچێوەی بوومەلەرزەكە

لێرە كاریگەری ئەو بوومەلەرزە لەسەر هەڵبژاردنەكانی توركیا دەردەكەوێت كە بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەوەیە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بوومەلەرزە چەندین مانگی بوێت، ئایا هەڵبژاردنەكان دوادەخرێت، یاخود ئاكپارتی وەك پارتی فەرمانڕەوای توركیا بۆ پەراوێزخستنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان لێكەوتەكانی دەقۆزێتەوە، یا حكومەت هەوڵدەدات یاری بە شوێنەواری ئەو بوومەلەرزە لەپێناو بەدەستهێنانی پاڵپشتیەك، یاخود پاڵپشتی سەرۆك شارەوانییەكانی لایەنگریی بۆ حزبەكەی بكات.

لە لایەكی ترەوە ئەگەر جەماوەر سەیری حكومەت بكات لەسەر خراپ بەدەمەوە چوونی ئەو كارەستە، كە دۆسیەكە رێگەی خۆی لە گفتوگۆكان لەسەر راگەیاندن گرتۆتەبەر، ئایا لەسەر سندووقەكانی دەنگدان كاریگەری لەسەر ئاكپارتی دەبێت.؟

ئامادەكاری ناوچەیی

وڵاتانی ناوچەكە دوای ئەوەی ئەوەی هەڕەشەی بوومەلەرزە لە قۆناغی داهاتوو زیاد دەبێت، ئیسرائیل و هاوبەشەكانی دەتوانن لە رێككەوتنی ئیبراهیمی لە رێگەی كۆڕبەندی دۆزینەوەی گاز، كاتێك دیاری بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنییەتی خۆ ئامادەكردن بە شێوەیەكی باشتر بۆ كاركردنی هاوبەش بەرانبەر كارە سرووشتییەكان لە داهاتوو.

دەكرێت وڵاتانی ئەو ناوچەیە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل نییە، بیر لەوە بكەنەوە هەندێك كات پێویستە دەستبەرداری ئەو دیدە نەرێنییە ببن و بیر لە چۆنییەتی هاوكاری هاوبەشی مرۆیی بكەنەوە بۆ باشتر كردنی دۆخەكانی ئەو ناوچەیە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین