ئەڵمانیا و نەمسا و ئیسرائیل كاری گەڕانییان لە توركیا هەڵپەسارد تورکیە

نوچەنێت

بەهۆی مەترسیە ئەمنییەكان هەریەك لە ئیسرائیل و نەمسا و ئەڵمانیا كاركردنیان لە چەند ناوچەیەكی توركیا هەڵپەسارد، گوتەبێژی سوپای ئیسرایش دەڵێت، لە هاوكارییەكانمان بەردەوام دەبین.

ئەمرۆ یەكشەممە (12/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە رێخكراوی هاوكاری ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی مەترسی ئەمنیی لەسەر یەكێك لە ئەندامانی تیمەكەمان كارەكانمان راگرت و گەڕاینەوە ئیسرائیل.

ئەو تیمە نزیكەی (40) كرێكار و پزیشكی رەوانە كردبوو، كە هاوكاربوون لە رزگاركردنی ئەو كەسانەی كەوتبوونە ژێر داروپەردووی باڵەخانە و خانووەكان، بەتایبەتیش لە ناوچەی مەرەش.

سەبارەت بە هۆكاری گەڕانەوەیان دۆفی مازیل، جێگری سەرۆكی كارەكان لەو رێكخراوە رایگەیاند، بەهۆی نزیكیمان لە سنوورەكانی سووریا و غازی عەنتابی توركیا كە بە درێژایی ساڵانی رابردوو داعش لەو ناوچانە چالاكی لەو ناوچانە هەبوو، هۆكاری دووەمیش هاووڵاتیانی توركیا بێهێویان بەرانبەر حكومەت زیادی كردووە بەهۆی مامەڵەی خراپی لەگەڵ ئەو بوومەلەرزەیە.

لە لایەكی ترەوە ئەفیخای ئەدروعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەلاپەڕەی فەرمی هۆی لە تویتەر رایگەیاند، تیمەكەیان توانیویەتی (19) كەس لەژێر داروپەردوو رزگار بكەن، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو دەگەڕینەوە، نێردەی هاوكارییە پیزیشەكانیش لە سوپای بەرگری بەردەوام دەبێت لە چالاكییەكانی بۆ دەربازكردنی گیانی ئەو كەسانە و چارەسەركردنی بریندارەكان.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد ئەو ناوچەیە لە سنوورەكانی سووریا نزیك بوو، زانیاری هەواڵگریمان هەبوو كە هەڕەشە لەسەر ئەو شاندەیە بۆ بە پەلە گەڕاینەوە. 

لە لایەكی تریشەوە یتیمی نەمسا و ئەڵمانیا بەهۆی هەبوونی مەترسییە ئەمنییەكان لەسەر تیمی ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەی هاتای لەگەڵ  بە هەماهەنگی لەگەڵ  ئاژانسی بەڕێوەبردنی كارەساتەكان (ئافاد) كارەكانیان راگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین