وەزیری دەرەوەی توركیا رەتی دەكاتەوە پەناران روو لە توركیا بكەن تورکیە

نوچەنێت

مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ نەجلا مەنقووش، وەزیری دەرەوەی لیبیا تیشكی خستە چەند پرسێكی و گرنگ، لە بەشێكی قسەكانی رەتیكردەوە هیچ شەپۆلێكی پەنابەران بەرهۆی ئەو بوومەلەرزە روو لە توركیا بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/ شوبات/ 20223) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، بەداخەوە دەبێ ئێمە وزەی خۆمان لەوەڵامدانەوەی ئەو زانیارییە هەڵانەی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە فیڕۆ دەدەین، ئێمە لە دۆخێكی سەخت داین لەهەموو كات زیاتر پێویستمان بە هاوسۆزی و هەماهەنگی زیاترە.

لە بەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، رەخنەگرتن لە حكومەت بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان كارێكی سرووشتییە، بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە لە پێناو جاڕسكردنی جەماوەرە، نەك مامەڵەیەك بێت بە نیەتێكی باش.

سەبارەت بە كاریگەری بوومەلەرەزەكەش لەسەر سووریا گوتی، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیەوێت هاوكاری سووریا بكات و هاوكارییەكی بەهێزی توركیاشی كرد.

دەریارەی زیانلێكەوتووانی سووریاش ئاماژەی بەوە كرد، هەندێك هاواكری راستەوخۆ لە رێگەی هێڵی ئاسمانییەوە دەگاتە سووریا، ئێمە ئاسمانی وڵاتەكەمان بۆ ئەو فڕۆكانە كردۆتەوە، هەندێك هاوكاری تر چەندین ساڵە نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگەی باب لهەوا دەگوازرێتەوە. 

سەبارەت بە زیانی رێگەوبانەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوە كرد، رێگەوبانەكان زیانییان بەركەوتووە رۆژانەش هاوكارییەكان زیادەبێت، بە نەتەوە یەكگرتووەكانمان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان راگەیاندووە دەتواندرێت ئەو هاوكارییە مرۆییانە لە ژێر كۆنتڕۆڵی توركیا لە ولایەتی كیلیس بچێتە توركیا.

وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هیچ بڕیارێك نییە دەروازەكانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە بكرێتەوە. 

سەبارەت بەو زانیارییانەی باس لە شەپۆلێكی تری پەنابەران دەكەن، ئۆغلۆ گوتی، ئەو زانیارییانە راست نییە، كردنەوەی ئەو دەروازانەش واتای هاتنی سوورییەكان نییە بۆ وڵاتەكەمان، بۆیە سەرەڕای لێدوانەكانمان بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە و دووبارە نیەتێكی باشی لەپشت نییە، پێویست ناكات یاری بە هەست و سۆزی خەڵك بكرێت، پێویستە بایەخ بە ناوچە زیانلێكەوتووەكان بدرێت. 

وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاری بەلیجیكا و هەر وڵاتێكی ئەوروپی ئەگەر ئامادەن پێشوازی لەو ئاوارە سووریانەی نیشتەجێی توركیا بكەن، هەروەك جەخیشی لەسەر ئەوە كردەوە ئاسانكاری بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ سووریا دەكەن، ئەوەش پێش هەموو شتێك ئەركێكی مرۆییە.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و تەرابلوس چاوشئۆغلۆ ئاماژەی بەوە كرد، هەردوو وڵات لە كاتە ناخۆشەكان وەك یەك مامەڵەیان لەگەڵ یەكتر كردووە، لیبیا تیمێكی (25) كەسی بۆ گەڕان و رزگاركردن و تیمی (59) كەسی پزیشكی لە حەوتی شوبات رەوانركرد، پاشانیش (12) پزیشكی رەوانەكردووە نەخۆشخانەیەكی مەیدانی لە هاتای دروستكرد و پێداویستییە پێزیشكیەكانیشی بۆ رەوانەكرد، تا ئێستاش بەردەوامن لە هاوكاری هاوشێوە.

سەبارەت بە هاوكاری وڵاتان وەزیری دەورەوەی توركیا گوتی، وەزیرانی دەرەوەی (61) پرسەنامەیان رەوانەكردەوە، ئەوەش هاوسۆزییەكی زۆر گەورەیە، هەروەها (99) وڵات و (16) رێكخراوی نێودەوڵەتی هاوكارییان رەوانە كردووە.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، نۆ هەزار و (401) كەس لە (77) وڵاتی جیهان هاتوون ئێستا سەرقاڵی گەڕان و رزگاكردنی خەڵكن، هەروەها (747) كەسی تریش بەرەو توركیا بەڕێوەن.

مەولوود چاوشئۆغلۆ گوتیشی، هەوڵەكانی ئێستا لە دابینكردنی شوێن و چادر چڕكرایتەوە، ئێستاش كار دەكەین بۆ گواستنەوەی چادر بۆ توركیا، سوپاسی هێڵە ئاسمانییەكان دەكەین فڕۆكەی گواستنەوەیان دابینكرد، وڵاتانی ئازەربیجان و قەتەر و ئیمارات فڕۆكەیان تایبەت كرد، هەروەها رووسیا فڕۆكەی بارهەڵگری تایبەت كرد.

سەبارەت بە ژمارەی چادرەكانیان وەزیری دەرەوەی توركیا گوتی، (23) هەزار و (878) چادر گەیشتۆتە توركیا، ئێستاش (43) هەزار و (483) چادری تر بەڕێگەوەیە، هەروەها ژمارەیەك رێكخراوی نێودەوڵەتی بەڵێنیان داوە (96) هەزار و (561) چادری تر دابین بكەن، ئێمە شەو و رۆژ كاردەكەین بۆ دابینكردنی خانووی سەفەری و حەمام و چێشتخانە و پێداویستییەكانی تێدا بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین