ئيسرائيل ترسى لەوە هەيە ئێران بوومەلەرزەكان بقۆزێتەوە وەرگێڕان

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

ئايا ئێران ئەو بوومەلەرزەى سووريا بۆ رەوانەكردنى چەك بۆ ئەو وڵاتە دەقۆزێتەوە؟ رۆژنامەى جيۆراليزم پۆست، راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، تێيدا ئاماژە بەوە دەكات بەرپرسانى ئيسرائيل مەترسى ئەوەيان لا زيادى كردووە، ئێران ئەو دۆخە بۆ رەوانەكردنى چەك لە رێگەى بارهەڵگرەكانى چالاكى مرۆيى بۆ گرووپە چەكدارەكانى نزيك لەخۆى لە سووريا بقۆزێتەوە.

چەند سەرچاوەيەك لە سوپاى ئيسرائيلى رايانگەياندووە، ئەو مەترسييە بۆتە ئاڵگەرييەكى ئاڵۆز لەبەردەم ئيسرائيل، چونكە ئێرانييەكان پێيانوايە پێش بوومەلەرزەكە سوپاى ئيسرائيل چەندين جار هێرشى كردۆتە سەر كاروانە مرۆييەكانى ئێران كە خواردنيان بۆ گەلى سووريا گوازتۆتەوە، بەڵام ئێستا دۆخێكى تر هاتۆتە پێشەوە، بۆيە سەرچاوەكانى ئيسرائيل باس لەوە دەكەن، بەهۆى ئەو بوومەلەرزە بازنەى شەرعيەتى ئێران بۆ گواستنەوەى هاوكارييەكان لە رێگەى عێراقەوە بۆ سووريا لە جاران فراوانتر بووە.

سەرچاوەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، لە هەفتەى رابردوو چەند كاراونێك لە رێگەى عێراق سوورياوە چۆتە سووريا، بەڵام رەتيان كردۆتەوە قسە لەسەر ئەوە بكەن ئەو بارهەڵگرانە چيان باركردووە.

لە مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو، ئەڤيڤ كۆهاڤى، فەرماندەى هێزەكانى ئەوكاتەى سوپاى ئيسرائيل بەرپرسيارێتى هێرشێكى سووپاى وڵاتەكەى بۆ سەر كاروانێك لە سنوورەكانى سووريا ــ عێراق رايگەياند، كە بەگوێرەى قسەكانى ئەو بەرپرسە سەربازييە، فڕۆكەكانى وڵاتەكانى ئيسرائيل توانيانە بووردوومانى كاروانێكى ئێران يكەن كە لە (25) ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر پێكهاتبوو.

بەگوێرەى لێدوانەكانى ئەڤيڤ لەو هێرشە تواندراوە بارەهەڵگرەكان بۆردوومان بكات، نزيكەى (14) كەس كە زۆربەيان ئەندامانى ميليشياى سەر بە ئێران بوونە بكوژن.

لە دواى ئەو هێرشە بەرپرسانى سەربازى ئيسرائيلى رايانگەيان، ئەو كاروانەى هێرشى كراوەتە سەر هەڵگرى سووتەمەنى نەبوو، بەڵام چەك و پێداويستى سەربازى گواستۆتەوە، ئەوەش لەگەڵ ئەو بانگەشانە ناكۆكە كە بەرپرسانى تاران دەڵێن، كاروانەكان هاوكارى مرۆيى دەگوازنەوە.

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین