ئيسرائيل داواى پاداشتى هاوكارييە مرۆييەكان لە توركيا دەكاتەوە راپۆرت و شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دواى سەردانەكەى ئيلى كۆهين، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل بۆ توركيا و كۆبوونەوەى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى (تودەى ئيسرائيل) كۆهين لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆى لەسەر پرسى ئەتۆمى ئێران و ديلەكانى لاى بزووتنەوەى حەماس كردووە.

ئاريئيل كەهانا، پەيامنێرى رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات كۆهين لەو كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆى لە پرسى دۆسيەى ئەتۆمى ئێران ديلەكانى وڵاتەكەى لە كەرتى غەززە كردووە، هەروەها جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە پەيوەندى ئەنقەرە و تەلئەبيب بۆ سەقامگيرى ئەو ناوچەيە گرنگە، ئاماژەشيان بە هاوكارى نێوانيان لە كاتە سەختەكان و ئەو كاتە كردووە، كە گەلى ئيسرائيل هاوسۆزە لەگەڵ گەلى توركيا.
هەر لەو راپۆرتە يەفعات ئەرليخ، ژنە  نووسەرى ئيسرائيلى پێى وايە ئيسرائيل مافى ئەوەى هەيە لە بەرانبەر ئەو هاوكارييانەى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو بوومەلەرزە پێشكەشى توركيا كردووە، داوا لە ئەردۆغان بكەن مافى كوشتنى ئەو كەسانەى رووبەڕووى ئيسرائيل دەبنەوە بداتە سوپاى ئەو وڵاتە، بەتايبەت دواى ئەو بوومەلەرزە ئيسرائيل (500) سەرباز دەيان خۆبەخشى مەدەنى و چەندين رەوانەكرد چەندين خەڵكيان لە ژێر داروپەردووى باڵەخانەكان دەرهێنا. 

سەبارەت بە پێشوازى توركياش لە تيمى ئيسرائيل، ئەو نووسەرە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە تيمى ئيسرائيل لەلايەن بەرپرسانى حكومى و خەڵكەوە پێشوازى گەرميان لێكراوە.
ئەو نووسەرانە لە راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكەن، هەرچەند توركيا وەك وڵات لە رابردوو و تا ئێستاش ئەو رێكخراوانەى دژ بە ئيسرائيلن لەسەر خاكى خۆى جێگەى كردوونەتەوە، بەڵام ئەمرۆش روون بۆوە كە ئيسرائيلێكى بچووك لە ناخۆشترين كات هاوكارى توركياى كردووە، پێويستە داوا لە ئەردۆغان بكەن مامەڵەى مرۆييانەى هاوشێوە لەگەڵ ئيسرائيل بكاتەوە، چونكە ئێمە لە رزگاركردنى رۆحى چەندين كەس لەژێر زەوى هاوكارتان بووينە، ئايا لاى كەمى مافى ئەوەشمان پێنادەن بەرەنگارى ئەو كەسانە بينەوە دەيانەوێت بمانكوژن.

يەفعات پێى وايە بەدرێژايى (20) ساڵى رابردوو ئيستەنبۆڵ بۆتە پايتەختى سەركردەكانى حەماس و ناوەنێكى گەورەى نێودەوڵەتى بۆ تۆرێك تێيدا لە رێگەى گرووپە ئايينييەكانەوە پارە سپى دەكەنەوە، هەروەها سەركردە سەربازييەكانى بەپرس لە چالاكييە چەكدارييەكانى بەشى رۆژئاواش لەو شارە نيشتەجێن، هەروەها توركيا بۆتە شوێنى ئەو كۆڕبەندانەى لايەنگرى ئيخوان موسلمينن لە جيهان، مليۆنەها دۆلاريان لە رێگەى چالاكى چەكدارى بۆ رەوانە دەكرێت و پاڵپشتى خێزانى ئەو كەسانەى پێ دەكرێت كە چالاكى چەكدارى ئەنجام دەدەن.

جێى ئاماژە بۆكردنە لەپێناو ئاشتەوايى لەگەڵ ئيسرائيل، لە مانگى ئەيلوولى ساڵى رابردوو، تەلئەبيب داواى لە ئەنقەرە كرد سەركردەكانى حەماس لە وڵاتەكەى دووربخاتەوە، بەڵام ئەو كارە نەكرا، تەنانەت دەزگا راگەياندنەكانى ئيسرائيل نيگەرانى خۆيان لە شانازييەى مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا دەبڕى، كە بە شانازييەوە باسى لە پەيوەندى دۆستانەى نێوان خۆيان و بزووتنەوەى حەماس دەكرد، بە دەركردنى ئەو سەركردانە وەڵامى داواكەى ئيسرائيليان نەداوەتەوە.
حكومەتى ئيسرائيل ئامانجە راستەقينەكانى لە پەلەكردن لە هاوكارييەكانى بۆ توركيا لە پێناو رووبەڕووبوونەوەى ئەو كارەساتە ئاشكرا دەكات، كە ئەوە كارێكى تەواو مرۆيى نييە، بەڵكو خواستى سياسيشى تێدايە، كە خۆى لەوە دەبينێتەوە، توركيا فشار بخاتە سەر ئەو بەرپرسانەى سەر بە بەرەى مقاوەكەى فەڵەستين لە توركيا نيشتەجێن، ئەوەش واتە زيادكردنى فشارى ئەمەريكا و ئيسرائيل لەسەر ئەنقەرە بۆ كۆتاييهێنان بەو هێزانەى دژ بە ئيسرائيلن و لە توركيا نيشتەجێن.

سەرچاوە: عەربی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین