ئایا دیپلۆماسیەتی بوومەلەرزە كۆتایی بە قەیرەكانی توركیا لەگەڵ یۆنان و ئەرمینیا دەهێنێت؟ شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دیپلۆماسیەتی بوومەلەرزەكان توركیای لەگەڵ نەیارەكانی لەسەر شانۆی مرۆڤایەتی كۆكردەوە و هەردوو وڵات هاوكارییە مرۆییەكانی خۆیان رەوانەی توركیا كرد.

یۆنان لە وڵاتانی سەرەتا بوو لەدوای بوومەلەرزەكە تیمی فریاگوزاری رەوانەی توركیا كرد، نیكۆس دیندیلس، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش یەكەم یەكەم وەزیر لە یەكێتی ئەوروپا سەردانی توركیای كرد.

یۆنان تەنیا تیمی فریاگوزاری رەوانە نەكرد، بەڵام چەندین فڕۆكەی هاوكاری مرۆیی رەوانەی توركیا كرد، هەروەها رۆڵی گرنگی لەناو یەكێتی ئەوروپاش بینی بۆ ئەوەی ئەو هاوكارییانە بە رێگەی خێرانە بگەنە توركیا.

هەر لەم سەروبەندە بە دووری سەدان كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتەوە بۆ یەكەمجار لە ئەلیكان دوای (35) ساڵ زیاتر رێگەی وشكانی توركیا و ئەرمینیا كرایەوە و رێگەی بە رەوانەكردنی هاوكاری مرۆیی درا.

هەروەك ئەرمینیا دەیان كەسی لە تیمی فریاگوزاری رەوانەی ئەنقەرە كرد، دواتریش ئارارات میرزویان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا سەردانی ناوچە وێرانەكانی كردوو، پاشان لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە.

كەواتە چی چاوەڕوانی دیپلۆماسیەتی ئەو بوومەلەرزەیە لە نێوان توركیا و ئەو دوو دراوسێیە دەكرێت؟

یۆنان و توركیا

ئاشكرایە ئاوێتەبوون و تێكەڵاوەتی ئەنقەرە و ئەسینا، یەریڤان و ئەنقەرە، كارێكی ئەرێنییە و پێویستە پێشوازی گەرمی لێ بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە سەر مرۆڤ ئاڵنگەرییەكانی پەیوەندی توركیا گەڵ ئەو دوو وڵاتە تێب بگات، كە ئاڵۆزن و ریشەیەكی قووڵی لە مێژوودا هەیە.

خاڵی سەرەكی ناكۆكی نێوانیان بریتییە لە رێككەوتن لەسەر سنوورە ئاوییەكانی دەریای ئیجە، كە پرسێكی ئاڵۆز و دێرینە لە مێژوو و جوگرافیا و یاسای نێودەوڵەتی.

ئەوەش لە كاتێدایە ئەو دیپلۆماسیەتە تا ماوەیەكی كورت كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یۆنان دەبێت، لەو نزیكانە چاوەرێ ناكێت ئاڵۆزی گەورە دروست بێت.

هەردوو سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆك وەزیرانی یۆنان، لە هەڵبژاردنەكانیی داهاتوو رووبەڕووی ململانێیەكی توند دەبنەوە، ئاشكرایە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات پرسێكی سیاسی گەرمی نێوانیان.

بۆ ئەوەی هەر بەرەوپێشچوونێك لە پەیوەندییەكانیان هەبێت بەگوێرەی ئەو هەنگاوە باشانەی دیپلۆماسیەتی بوومەلەرزەكان، پێویستە هەردوو وڵات هەوڵی چارەسەرێكی گونجاو بدەن، لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان بواری فراوان بۆ چارەسەركردن لەنێوان هەردوو وڵات نامێنێت.

دیپلۆماسیەتی بوومەلەرزە هاوكار دەبێت رێگەخۆشكردن، ئەگەری بەهێز ئەوەیە بواری نوێی سیاسی لەدوای هەڵبژاردن رووبەڕێكی سیاسیی بۆ گفتوگۆی نێوان یۆنان و توركیا دروستبكات، ئەو ئەگەرە واقیعییترە، ئەگەر هەردوو سەرۆك هەڵبژێردرانەوە، بەهۆی ئەوەی هەردووكیان دواین خولیانە لە پۆستەكانیان، ئەوە وادەكات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی نەرمی زیاتر بنوێنن. 

ئەرمینیا و توركیا

لە دۆسیەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەرمینیا هەرچەندە لە ماوەی رابردوو زۆر ئاڵۆز بوو، بەڵام هۆكارێك هەیە كە هیواكان زیاتر بكات، لەدوای رووخانی یەكێتی سۆڤیەت لە (1991)  توركیا لە وڵاتانی سەرەتابوو دانی بە سەربەخۆیی ئەرمینیا نا، بەڵام لەدوای جەنگی ئەرمینیا لەگەڵ ئازەربایجانی هاوپەیمانی توركیا لە سەرەتای نەوەدەكان پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاڵۆزبۆوە.

لە ساڵی (1993) پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی نێوانیان كۆتایی هات و سنوورەكانیان داخرا، ئەوەش گرنگی كردنەوەی ئەو سنوورەیە كە لە هەفتەی رابردوو لە بەردەم هاوكارییە مرۆییەكان كرایەوە، تەنانەت لەگەڵ ئەو ئاڵۆزییەكانەش كە چەند دەیەیەكە، لەو چەند مانگەی رابردوو چەند هەنگاوێك هەیوو، كە دەكرێت دیلپۆماسیەتی بوومەلەرزەكان ببێتە هۆكاری بەهێزكردنی.

لە ساڵی رابردوو وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاسۆكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسیییەكان نوێنەری خۆیان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان دیاریكرد، هەروەها گەشتی راستەوخۆی فڕۆكەوانی نێوان هەردوو وڵات دەستیپێكردەوە، ئەرمینیا قەغەكردنی هاوردەی لەسەر كاڵای توركیا هەڵوەشاندەوە، پێویستە هەردوو وڵات ئەو قۆناغە نوێیەی كە دیپلۆماسیەتی بوومەلەرزە هێناویەتە كایەوە فراوان بكرێت بۆ هێشتنەوەی سنوورەكان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئەوەش دەبێت رێكارێكی گرنگ بۆ بونیادنانی متمانە بۆ هەردوو وڵات، كە دەكرێت ببێتە هكاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان.

هەرچەندە پەیوەندیی نێوان زۆر ئاڵۆزە، بەڵام هەر سێ وڵات ئەوە تێگەیشتوون، ئەوان پەیوەستن بە مێژوو و جوگرافیا، یۆنان و ئەرمینیا زۆر بەخێرایی هاتنە سەر شانۆی سیاسی، لە كاتێكدا پێویستیان بە توركیایە، گەلی توركیاش هەمیشە ئەو نیەتە باشە و رێزیان بیردەخاتەوە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین