بوومەرزەکەى تورکیا سەدان پیاوى کار و بەڵێندەر دەخاتە زیندان
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
به‌هۆى ڕووخانى سەدان باڵه‌خانە لەگەڵ بوومەرزەکەى تورکیا، وەزارەتى ناوخۆى تورکیا دەستى بە لێکۆڵینەوەى لەگەڵ بەڵێندەرى باڵەخانەکان کردووە، له چوارچێوه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌کانیشدا تەنیا لە دیاربەکەر (15) بەڵێندەر و بازرگان ده‌ستگيركراون، هه‌روه‌ها گەورە بازرگان نازمه تۆسون، نوێنه‌رى ته‌كنيكى کۆمەڵگەى نیشتەجێبوونى ئێمرێ له غازى عه‌نتاب له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى ده‌ستگيركراو، كه هه‌موو باڵه‌خانه‌كانى ڕووخاوه.
له‌توركيا به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌کەوە چەند شارێکى ئه‌م وڵاته وێران بووه، بوومه‌له‌رزه‌كەش (10) پارێزگا کە بەشێکى دەکەوێتە باكوورى كوردستانى گرته‌وه، ئەمەیش بووه هۆى گيان له‌ده‌ستدانى (35) هه‌زار و (418) كه‌س، ئه‌م ژماره‌يەش بەردەوام له زيادبووندايه، ئەم بە هۆى بوومه‌له‌رزه‌یە هه‌زاران باڵه‌خانەى ڕووخان كه له دواى (1999) دروستكراوه و بەشێکیان زيانێكى زۆرى پێگه‌ياندووه، لە بەرامبەردا ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى باڵەخانەکانیان دروستكردووه، بيانووى زۆر ده‌هێننه‌وه و تاوانه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى خاوه‌ن پڕۆژەکان، تەنانەت هه‌ندێك له‌و به‌ڵێنده‌رانه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌شێكن له‌و تاوانه ده‌ڵێن، ويژدانمان ئاسووده‌يه.
حکومەتى توركيا له‌پاش ئەم كاره‌ساته هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى بۆ ده‌ستگيركردنى خاوە پڕۆژە و بەڵێندەرەکان دەستپێکردووە، کە تاوه‌كو ئێستا زياتر له (221) کەس لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و به‌ڵێنده‌رانه كه بوونه‌تە هۆى مردنى هه‌زاره‌ها كه‌س زیندانی‌کراون، بەپێى ئامارى میدیاکانى تورکیا، تا ئێستا (24) بەڵێندەرى گەورە ڕەوانەى بەندیخانە کروان، (15) بەڵێندەرى تر دواى لێکۆڵینەوە ئازادکراون، فەرمانى دەستگیرکردنیش بۆ پێنج کەسى تر دەرچووە، بەڵام بەپێى دوایین ئامار، هەڵمەتەکە فراوانتر بووە و فەرمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ (54) بەڵێندرە ده‌رچووه، پێنج لەوانە له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن.
محەمەد ئه‌رتان ئاكاى، به‌ڵێنده‌ر و نوێنه‌رى کۆمپانیاى كۆمپلێكسى ئايشه‌ـ محەمەد پۆلاتى له‌غازى عه‌نتاب، له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا دەڵێت، باڵەخانەکان ئێستا به‌پێى ڕێنمایى و ياساکانى ئێستا ئه‌و دروستكراوه و دروستبوونى ئەم کارەساتە تاوانى خاوەن باڵەخانەکانن. هەروەها پارێزگارى له‌خۆى كردوو و گوتى، "ئێمه پرۆسەى بيناسازيى باڵەخانەکانمان ته‌واو كرد، به‌ڵام له‌لايه‌ن خاوەن پڕۆژەکان بناغەکەى دروستکراوە، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر بناغه‌ى باڵەخەکان دروستكردووه.
عومه‌ر چيهان، يه‌كێكى ترە له به‌ڵێنده‌رەکان، ئەو تاوه‌انەى دروستى کردووە له شارى ها‌تاى هه‌مووى وێرانبووه، دواى ئەم ڕووداو له ئه‌نتاليا ده‌ستگيركراوه و دەڵێت، كه له‌ماوه‌ى به‌ڵێنده‌راتى توانيويه‌تى (35) باڵەخانەى حەوت نهۆمى دروست بكات، بەڵام هێشتا داننانێت بە خراپى پڕۆژەکانى لە ڕووى کولێتییەوە. هەروەها شوكرو ئيشيتمه‌ن، ئه‌ويش يه‌كێكه له‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه (6) باڵەخانەى دروستكردووه، کە سەرجەمیان رووخاون، پێشبينى ده‌كرێت له‌و باڵەخانەکانى شوكرى نزيكه‌ى (123) كه‌س گيانيان له‌ده‌ست دابێت. محەمەد ياشار كۆشكون، به‌ڵێنده‌رى و خاوەنى كۆمپانياى ڕۆنێسانس ڕيزيده‌نس.
یەکێکە لە تاوانبارە سەرەکییەکان، کە خراپى پڕۆژەکانى بووه هۆى مردنى هه‌زاركه‌س، له كاتى هه‌ڵهاتنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ده‌ستگيركرا، كۆشكون لە يه‌كێك له رێكلامه‌كانى (2013) بۆ پڕۆژەیەکى نووسیبووى، چوارگۆشه‌يه‌ك له ئاسمان و شوێنى نيشته‌جێبوونى ڕێنێسانس" ، له‌پاش بوومه‌له‌رزه‌كه كه بيناكانى بووه گۆرستانى هه‌زاره‌ها كه‌س، هێشتا به‌رگريى له‌خۆى دەکات و ده‌ڵێت، نازانم چۆن باڵەخانەکانى ڕێنێسانيش وێران بووه!.
ئەو بەڵێندەرانەى لەلایەن حکوومەتى تورکیاوە ئازادکراوە، (ياڤوز كاراكوش و سێڤيلاى كاراكوش)ن، سەرەڕاى ئەوەى لە کۆى دروستکردنى (44) باڵەخانە، (4) باڵەخانەى لە بوومەرزەکە ڕووخاوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا ڕاگەیاندووە، کە ئەوان ئەو باڵەخانانەى ڕووخاویش بە پتەوى دروستیکردووە، بۆیە ویژدانى ئاسوودەیە.
له‌كاتێكدا توركيا ڕووبەڕووى وێرانكارييه‌كى گه‌وره بۆتەوە، کە به‌و هۆيه‌وه‌ش ئازارێكى زۆر له‌دڵ و ده‌روونى هاووڵاتییانى ئه‌و وڵاته درووستکردووە، ئه‌مه بۆته ده‌رفه‌تێك بۆ دزیکردن و تاڵان كردن له‌و ناوچە وێران بووەکان، بە شێوەیەک تاوه‌كو ئێستا (309) رووداوى دزى تۆماركراوه له‌و ناوچانه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment