هەدەپە رەخنە لە حكومەتی توركیا دەگرێت
نوچەنێت
ئه‌مرۆ (21/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه هاوسه‌رۆكى پارتى هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ گروپى پارته‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا كۆبوونه‌وه‌و رايگه‌ياند، (21) ساڵه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن ئايا بۆ ئه‌و بينا رزيوانه چيتان كرد؟ پاشان له لێدوانه‌كانتان ده‌ڵێن، ئه‌و بينايانه‌ى ڕووخاوه له‌پێش ده‌سه‌ڵاتى ئه‌كپارتى دروستكراوه، پێشئه‌وه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌تان بسڕنه‌وه باڕوونى بكه‌نه‌وه ئايا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌تان واژۆكردووه كه بۆته هۆى دروستبوونى ئه‌م وێرانكارييه زۆره.
مەدحەت ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌رمى هاووڵاتيان له ژێر دار‌و به‌رداييه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان ده‌ربێنن ئه‌و داروبه‌ردانه لاده‌به‌ن ئه‌م كاره به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و ياساه رزگاربووه‌كان سوكاييه‌تييه."
هاوسەرۆكی هەدەپە ئەوەشی خسته‌ڕوو، داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت پێش ڕوودانى ئه‌م كاره‌ساته هيچ خۆپارێزيه‌كيان ئه‌نجام نه‌داوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه له‌م ڕووداوه، بێ ئه‌وه‌ى هيچ مه‌رجێك له راپۆرته‌كانى دروستكردنى بيناكان جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه‌ى بينيمان هه‌موو بينا رزيوه‌كان ڕووخان. به‌ڵام به‌سه‌ر هاوڵاتيانمان ڕووخا، به‌دروستكردنى رێگا‌و بانه‌كان شانازييان ده‌كرد به‌ڵام ئه‌ويش ڕووخا و شانازييان به بينا گه‌وره‌كان ده‌كرد بيناكانيشيان رووخا، شانازييان به كردنه‌وه‌ى فرۆكه‌خانه ده‌كرد ئه‌ويش رووخا و خۆشيان رووخان به‌سه‌ر هاوڵاتيانمان. ناچارين لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ين.
سه‌نجار له درێژه‌ى قسه‌كانيدا مەدحەت سنجار گوتى، شوێنى كاره‌سات له ژێرزه‌وى نييه له‌سه‌ر زه‌وييه، كاره‌ساتى سه‌ده به‌هۆى ئه‌و سيسته‌مه گه‌نده‌لكارييه و دزى و تاڵانكردنه ڕووده‌دات، ئێمه ناتوانين له‌سه‌ر رێگاى هه‌ڵه ئه‌م وڵاته بگۆرين به‌ڵام ده‌توانين ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگۆرين.
هاوسەرۆكی هەدەپە سه‌باره‌ت به رۆژى زمانى دايك گوتى، ئه‌مرۆ (21) شوباته رۆژى زمانى ديكه، له بوومه‌له‌رزه‌كه بينيمان ماته‌مينى ئێمه و هاوارى ئه‌وان به زمانى دايكيان بوو، ده‌توانين بۆ داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش وهاوده‌نگيه‌كى گه‌وره بۆ ئازادى زمانى دايك و يه‌كسانى باوه‌ڕه‌كان بنبات بنێين.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment