توركيا لەسەر حيسابى چين وڵاتانى ئەفريقياى بۆى راكێشا وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

ماڵپەڕى (قەنتەرە) لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات ئۆگەندا بە تەواوى دەستبەردارى كۆمپانيا چيينيەكان بوو، بۆ دروستكردنى هێڵێكى نوێى ئاسنى كە بە كينياى دراوسێى دەبەستێتەوە پەناى بردە بەر كۆمپانیاكانی توركيا، ئەوەش لە چوارچێوەى سووبوونى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ئەفریقیایە بۆ چاككردنى هێڵى ئاسنى وەك بەشێك لە پڕۆژەى گشتى ئەوروپا.

ئەو پڕۆژەيە چەند ساڵێك بوو وەستابوو، بەڵام ئۆگەندا ئێستا دەيەوێت ئەو هێڵە جارێكى تر لە كەمبالاى پايەخت بە مالابا لە كيناى دراوسێی تادەگا بە زەرياى هندى ببەستێتەوە.

ئەو هێڵە بەشێكە لە تۆڕێكى پلان بۆ داڕێژراوى گشتگيرتر لە هێڵى ئاسنى كە ديزاينى بۆ كراوە وڵاتانى كەناراوەكان بە وڵاتانى تر لە رۆژهەڵاتى ئەفريقيا وەك بەشێك لە پڕۆژەى ژێرخانى گشتى ئەفريقيايە.
ئۆگەندا كە دەكەوێتە ناوچەى دەرياچە گەورەكانى ئەفريقيا، بە فەرمى گرێبەستێكى دوو مليار دۆلارى لەگەڵ هاوبەشييە چينيەكەى هەڵوەشاندەوە. 

لە (2015) كۆمپانياى چينى بۆ ئەندازيارى گرێبەشتێكى لەسەر دروستكردنى هێڵێكى ئاسنى لە كەمبالاوە بۆ شارى مالاباى سنوورى بەدەستهێنا، لە دواى بەردەوامى دانوستاندنەكان بۆ ماوەى چەند ساڵێك و پاشان پەتاى كۆڕۆنا بانكى چينى بۆ هەناردە و هاوردە لەكۆتايى رەتيكردەوە هاوكارى پێشكەش بكات. 

وەك دياربوو قۆرغكارى ئەو پڕۆژانە لەلايەن چينەوە بەرەو پاشەكشە بوو، ديڤيد مۆگابى، گوتەبێژى ئەو پڕۆژەيە رايگەياند، حكومەتى ئۆگەندا گفتوگۆ لەگەڵ توركەكان دەكات كە هاوبەشى نوێن، واژۆ لەسەر گرێبەستى لێتێگەيشتن بە ئامانجى گرێبەستى كراوە، ئەوەش ئامادەسازى تەكنيكى و دارايى دەگرێتەوە.


بووژنەوەى ئەفريقى بۆ توركيا

يونس تۆرهان، پسپۆڕ لە پەيوەندييكانى ئەفريقيا و توركيا لە زانكۆى حاجى بەيرەم فيلى لە ئەنقەرە رايگەياند، توركيا كار لەسەر هەبوونى لە كيشوەرى ئەفريقيا دەكات، بەگوێرەى داتاكان زياتر لە (1500) كۆمپانياى توركى بە سەرمايەى (64) مليار و (700) مليۆن يۆرۆ لەو كيشوەرە كاردەكەن، بەگوێرەى داتاى ساڵى (2020)  لە ماوەى ئەو (20)ساڵەى رابردوو قەبارەى بازرگانى نێوانيان گەيشتۆتە (27) مليار دۆلار.
تۆرهان ئاماژە بەوە دەكات هەمانگى لەگەڵ هاوبەشەكان توركەكان لەڕووى نرخ و كوالێتى و خێرايى توانيان بەسەر كۆمپانيا چينييەكان زاڵبن و بيانكەن بە ركابەرى بەهێز، بەڵام ئەو سوودە لە تواناكانى ئەفريقيا تەنيا لە كۆمپانيا تايبەتەكان كورت نەبۆتەوە.

تۆرهان باس لەوەش دەكات باڵيۆزخانەكانى توركيا لە (40) وڵاتى ئەفريقيا هەيە، هێڵە ئاسمانييەكانى لە (60) لاى ئەفريقيا كاردەكەن، پرۆگرامى خوێندن لە توركيا بانگێشتى ئەفريقييەكان دەكات، توركيا ئێستا لە هێزى سەبازى و هێزى نەرمى پێكەوە كۆكردۆتەوە.

يانى ميركزيى، يەكێك لەو كۆمپانيا پێشەنگانەى توركيايە لە ئەفريقيا، خاوەنى گەورەترين وەبەرهێنانى بيانييە كە هێڵى ئاسنى پێوانەيى لە تەنزانيا دروستكرد.
سەرۆكى ئۆگەندا و هاووڵاتيانى ئەو وڵاتە و سياسييەكان ستايشى زۆرى ئەو كۆمپانيايەيان كرد، هەر بۆيە لە قۆناغى سەرەتا ئەو كۆمپانيايە سپێردرا ئەو هێڵە ئاسنييە بگرێتە ئەستۆ.

جگە لەوەش کۆمپانیاکە لەبوارى داراييدا بەگرتنەبەرى ئاڕاستەى جياواز ناسراوە، دامەزراوەكانى قەرزی هەناردەکردنی ئەوروپی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن - ڕێبازێک کە سوودی بۆ کامپالا دەبێت دوای دەستبەراردوونى  چین لە دابینکردنی دارایی پڕۆژەکە.

دوو هێڵ تەواوكارى ناوچەيى بەهێز دەكەن

لە قۆناغە جياوازەكان ئەوەى پێى دەگوترێت رێڕەوى باكوور و رێڕەوى سەرەكى لە پڕۆژەى هێڵى ئاسنى لە رۆژهەڵاتى ئەفريقيا پەيوەندى گەورەى بەو رۆڵە هەيە كە چين لەو پڕۆژە دياريكراوە دەيگێڕا، لە (2017) كۆمپانياى ميركيزى لە كۆى شەش قۆناغ سەرپەرشتى چوار قۆناغى كرد، ئەوڕێڕەوە سەرەكييە بەرەوپێشچوونێكى گەورەى بەخۆيبەوە بينى.

بڕيارى هێڵى دارسەلام ــ مۆرۆگۆرو لە چەند مانگى داهاتوو بكرێتەوە، ئوەش دواى چەندين تاقيكردنەوەى سەرەتايى لە ساڵى رابردوو دەركەوت سەركەوتنى بەدەستهێناوە، بەشى دووەمى مۆرۆگۆرو بە دۆدۆماى پايتەختى تەنزانيا و شارەكانى تر لە ناوەڕاستى ئەو وڵاتە دەبەستێتەوە، ئەوەش لە قۆناغى كۆتاييدايە.
لە كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو ساميە سۆلحۆ حەسەن سەرپەرشتى واژۆكردنى قۆناغى شەشەمى ئەو پڕۆژەيەى كرد، كە دەسپێكردنى بەرهەمى نێوان دوو پڕۆژەيە كە لەژێر سەرپەرشتى كۆمپانيا چينييەكان بوو، كە بڕيارە لە ساڵى (2026) تەواو بێت.

سۆلحۆ باسى لە گومانەكانى كردووە سەبارەت بە سوودى ئەو قەرزانە كە دەگاتە (10) مليار دۆلار، جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەە ئەو پڕۆژەيە داهاتى تەواوى نابێت، تەنيا لە دوورمەودا نەبێت، هەروەك گوتويەتى، ناخۆشى ئەمڕۆى تەنزانييەكان دەستكەوتى سبەيە، هەروەها لە كاتى كۆتاييهاتنى ئەو هێڵە ئاسانييە تەنزانيا سوودى زۆرترى لە پێگەى ستراتيژى جوگرافى بۆ ئاسانكارى بازرگانى نێودەوڵەتى دەبێت.
فراوانكردنى هێڵى ئاسنى بووە بە بەشێك لە كێبڕكى ئەو ناوچەيە، بە جۆرێك هێڵى تەنزانى كە لەو كيشوەرە بە "رێڕەوى" سەرەكى ناسراوە، بەگوێرەى قسەى ئيسحاق خەيزا، پسپۆڕى ئۆگەندى لە بوارى ئابوورى  هەموو وڵاتنانى رۆژهەڵاتى ئەفريقيا بۆ بەهێزكردنى ئابووريان وەبەرهێنان لەو هێڵە دەكەن، بەتايبەت وڵاتانى كينيا و تەنزانيا و رواندا و كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات، ئەوەش لەبەر پێگەى جوگرافيە، كە ئۆگندا ناوەندێكى بازرگانى ئەو ناوچەيە.
ئەو وڵاتانەى ئێستا لە جێبەجێكردنى پڕۆژەى هێڵى ئاسنى دواكەوتن لەم رووەوە رێڕەوى باكوور لە توڕى هێڵە ئاسانييەكانى ئەو ناوچەيە كە لە شارى مۆمباساى كەنارى كينيا دەستپێدەكات، گريمانەى ئەوە دەكرێت كيسنگاى لە كۆنگۆ و كيجالى لە رواندە و جۆبا لە باشوورى سوودان پێكەوە ببەستێتەوە، ئێستا لەسەر نيفاشا وەستاوە، دواتريش بە دوورى (90) كيلۆمەتر لە رۆژئاواى نەيڕۆبييە.
چارەسەرى خێرا: زيندكردنەوەى پەيوەندييە كۆڵۆنيالستەكان

تا ئێستا دۆدۆما پێشكەوتووترە، جميس چيكواتى، دامەزرێنەرى تۆڕى ئابوورى هاوبەش لە نێوان ئەو ناوچانە ئاماژە بەوە دەكات، لە كينيا تێچووى زيادەى ئەو پڕۆژە گەورانە زيادى كردووە، ئەوەش 

تا ئێستا دۆدۆما لە پێش ئەوانی ترەوەیە و جەیمس شێکواتی، دامەزرێنەری تۆڕی ئابووری نێوان ئەو ناوچانە، ئاماژە بەوە دەکات، كە بەرزبوونەوەی تێچووی پڕۆژە گەورەکان لە کینیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کارتێلە سیاسییەکان کە کۆریدۆرەکانی پڕۆژە ستراتیژییەکان بە ڕێکوپێکی كۆنتڕۆڵكردووە، بۆ ئەوەی پارە بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەگەريش هەيە لە تانزانیا دۆخەكە بەم جۆرە نەبێت.
هێڵى ئاسانى لە مۆمباسا بۆ نەيڕۆبى تا ئێستا بە گەورەترين پڕۆژەى ژێرخان لە كينيا دادەندرێت، ئەوەش لە كاتێكدايە هاوشەى تەنزانى بەشێوەيەكى سەربەخۆ لە لايەن كۆمپانياى ئاسنى تەنزانيا بەڕێوەدەبرێت، ئەو پڕۆژەيە باڵادەستى كينيايە تا ئێستا چينييەكان كارى پێ دەكەن، سەرەڕاى ئەوەش ئەو هێلە بە بەندەرەوە بەستراوەتەوە بۆ گواستنەوەى كاڵاكان، ئەوەش يەكێكە لە دەستكەوتەكانى چين.
هەروەك ديارە كينيا و ئۆگەندا ئاڕاستەيەكى دوولايەنەيان گرتۆتەبەر، چاكردنى هێلەكانى سەردەمى كۆڵۆنياليزم تێچووى كەمتر دەبێت ئاسانتريش بۆ پەيوەندى لەگەڵ كۆنگۆ و باشوورى سوودان كاتى كەمتر پێويستە، بەڵام ئەو هێڵانەم لەسەردەمى سيستەمى هێڵى ئاسنى پێشكەوتوو كەمتر جێى بايەخە.

چيكواتى پێى وايە لە نەيرۆبى وەبەرهێنانى هێڵى ئاسنى دەستكەوتى درێژمەوداى دەبێت، مەرج نييە قەرز خراپ بێت، لە هەموو گرنگتر ئەوەيە ئەو قەرزە خزمەت بە ئامانجێكى دروست دەكات، كە بريتييە لە هاندان بۆ پەرەپێدان. 

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین