وەزیری دەرەوەی توركیا ستایشی وڵاتانی ئەوروپا دەكات تورکیە

نوچەنێت

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەدوای كارەساتی بوومەلەرزەكەی توركیا لەبەرانبەر ئەو هاوكارییانەی پێشكەش بە ئەنقەرەیان كردووە، ستایشی بەدەمەوەچوونی وڵاتانی ئەوروپای كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئۆلیڤەر ڤارهیلی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دراوسێی و فراوانخوازی و جۆن ڤۆرسیل، وەزیری پەرەپێدان و هاوكاری نێودەوڵەتی و بازرگانی دەرەوەی ئەوروپا  رایگەیاند، لەم كاتەدا یەكێتی ئەوروپا هاوسۆزییەكی گەورەیان لەگەڵ توركیا نیشان دا. 

سەبارەت بە بڕی هاوكارییەكانیش ئۆغلۆ گوتی، (1750) كەس لە چوارچێوەی بەرگری مەدەنی لە یەكێتی ئەوروپاوە هاتوون بۆ گەڕان و رزگاكردنی خەڵك لە ناوچەكانی تووشی ئەو كارەساتە بوونە، ئێمە سوپاسی هەموو دامەزراوەكانی ئەوروپا و سیاسیەكانی پاڵپشتی خۆیان دەربڕییوە دەكەین.

بەگوێرەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا ، ئەو تیمەی ئەوروپا توانیان (79) هاووڵاتی توركیا لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكان دەربهێڵن.

دەربارەی هەوڵەكانی حكومەتیش ئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، حكومەتی توركیا ئامادەسازی دەكات بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سەرجەم ناوچە زیانبەركەوتووەكانی ئەو بوومەلەرزە، سەرەتاش لە دروستكردنی خانووی ئامادەكراو دەستپێدەكەن، تا ئێ (495) خانووی ئامادەكراو لەدەرەوە گەیشتووە، هەروەها نزیكەی هەزار خانووتی تر لە قەتەرەە هاتووە، وەك پلانیان هەیە (10) هەزار خانووی لە چەند وڵاتێكی تر هاوردە بكەن.

لە شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزەی بەدوای یەكەوە بە پلەی (7.6) و (7.6) پلەی رێختەر چەند شارێكی توركیای هەژاند هەزاران كەس بوونە قوربانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین