ژمارەیەك پارێزه‌ر سكاڵا له‌  دژى ئه‌ردۆغان و چه‌ند وه‌زيرێك تۆمار ده‌كه‌ن تورکیە

نوچەنێت

كۆمه‌لێك پارێزه‌ر، كە ژمارەیان (61) پارێزەرە به‌ ناوى گرووپى پارێزه‌رانى گه‌ل، سكاڵايان دژى سه‌رۆك كۆمارى توركيا و وه‌زير و پارێزگارو سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌و ناوچانه‌ى بوومه‌له‌رزه‌يان تێدا ڕوويداوه تۆماركرد‌، داواى لێپێچينه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ به‌ڵێنده‌ران و ئه‌وانه‌ى تاوانبارن له‌ نووسينگه‌كانى پشكنينى بيناسازى.

سێشه‌ممه ‌(21/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) توركى بڵاويكرده‌وه‌، 61 پارێزه‌ر له‌ توركيا سكاڵايان له‌ سه‌رۆكايه‌تى داواكاريى گشتى ئه‌نقه‌ره‌ تۆماركرد، له‌دژى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان،  سه‌رۆك توركيا و چه‌ند وه‌زيرێك و به‌رێوه‌ به‌ر و به‌ڵێنده‌رێك، ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ تاوانبارى سه‌ره‌كى رووخانى باڵه‌خانه‌كان ده‌زانن له‌ كاتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا. 

له‌ ناوه‌ڕۆكى سكاڵاى (61) پارێزه‌ره‌كه‌ى توركيادا هاتووه و‌ ده‌ڵێن، بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى هۆشيارى و كه‌مته‌رخه‌مى كردن له‌ ئه‌نجامدانى كاره‌كان، شاردنه‌وه‌ى ڕاستييه‌كان و گه‌نده‌ڵى و به‌رتيل و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كان هۆكارى دروستبوونى ئه‌و كاره‌ساته‌ى توركيايه‌، بۆيه‌ ده‌بێ به‌رپرسانى باڵاى توركيا لێچپێچينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین