دوای ساڵێك لە جەنگی ئۆكراینا سەرۆكی رووسیا وڵاتانی رۆژئاوا تۆمەتبار دەكات راپۆرت و شیکاری

نوچەنێت

ئامادەكردنی: ئیسماعیل تەها

ماوەی ساڵێك رووسیا هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكراینا دەستپێكردووە، تا ئێستا چەند ناوچەیەكی داگیركردووە، لەدواین وتاری خۆشی سەرۆكی رووسیا وڵاتانی رۆژئاوای بە دەستپێكردنی جەنگ تۆمەتباركرد.

ئەمڕۆ هەینی (24/شوبات/2023) ساڵێك بەسەر هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا تێدەپەڕێت، رۆژی سێشەمەی رابردوو ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا لە وتارێكی رایگەیاند، ئەوە رۆژئاوا بوو دەستی بەجەنگ كرد، وڵاتانی رۆژئاوا بەسەركردایەتی ئەمەریكا بۆ دەسەڵاتێكی بێسنوور لە كاروباری نێودەوڵەتی دەدات، ئەوەش لە كاتێدایە رووسیا هەوڵدەدات رێگە بەو هەوڵانەی رۆژئاوا بگرێت.

سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی رۆژئاواش سەرۆكی رووسیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، قسەكانیان تەنیا بەڵێن و وشەن ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی كاتە بۆ ئامادەكردنی ئۆكراینا بۆ بەرەنگاربوونەوەی وڵاتەكەمان. 

دەربارەی دەستپێكردنی گفتوگۆكانیش ڤلادیمێر پۆتین گوتی، رووسیا بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان ئامادەیە هەوڵدەدات گرەنتی ئاسایشی هەموو نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت

هەروەك گوتیشی مۆسكۆ هەوڵ دەدات رێگە بەو ئاڵنگەرییەكانی رۆژئاوا بگرێت كە دەیانەوێت لە رێگەی سزا بێ پێشنەكان ئابووری رووسیا وێران بكەن.

عەبدولباری عەتوان، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری فەڵەستینی لە وتارێك دەڵێت، وتارەكەی سەرۆكی رووسی بۆ گەل و سوپای رووسیا وتارێكی هێوركەرەوە بوو، لەسەر ئاستی نەتەوەیی و ئاینی كاری دەكرد.

لەسەر ئاستی نەتەوەیی دەڵێت، ئەو جەنگەی لەسەر سنوورە مێژووییەكانی رووسیا هەیە هەڕەشەیە لە بوونی رووسیا دەیەوێت وڵات گەل و زمان و كلتوورمان وێران بكات.

لەسەر ئاستی ئایینیش، پۆتین جەخت لەسەر ئەوە دەكاتە، كە ئەوروپا دەیەوێت كۆتایی بە بەهاكانی مەزهەبی ئەرسۆدۆكسی بهێنێت، قسەكانی سەرۆكی رووسیا بە هەمان رۆحیەتی جەنگی خاچپەرستی رۆژئاواییە.

ماڵەپەڕی (ذا هێل)ی ئەمەریكی لە راپۆرتێكییدا تیشك دەخاتە سەر بەشێكی وتارەكەی سەرۆكی رووسیا، كە لە راپۆرتە هاتووە، ئەو وتارەی سەرۆكی رووسیا لە وتاری جەنگی راستەقینە نزیكترە.

ئەندریس كسیكامب، مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی تۆڕنتۆ سەبارەت بەو قسەی پۆتین كە دەڵێت، سەرەڕای هەوڵەكانی رووسیا بۆ ئاشتی، بەڵام وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت بە یەكجاری كۆتاییمان پێبهێنن.ئەو قسانەی ئاماژەیە بۆ جەنگێكی گەورە و ئۆباڵەكانی بۆسەر ئەمەریكا و هاوپەیمانییەكانی، بەوەش سەرۆكی رووسیا پێویستی بە پەردەیەكی سیاسی بۆ ئەوەی خۆی بۆ جەنگێكی درێژخایەن ئامادەبكات.

لە بەشێكی تری ئەو راپۆرتە هاتووە، سەرۆكی رووسیا پێویستی بە پاساوهێنانەوەیە بۆ جەنگێكی گشتگیر كە بەو هۆیەوە هەزاران كەس گیانی لەدەستداوە، رووسیا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەراوێزخراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین