ئيبراهيم كاڵن: هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ مانگى ئايار له‌ كاتى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت شیکاری

ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد

بوومەلەرزەكەی سەرەتای ئەو مانگە گفتوگۆی چڕی لەنێوان لایەنە سیاسیەكان دروستكردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ناتوانێت بە تەنیا بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەكان بدات، سووریشە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆی بەڕێوە بچێت

ئيبراهيم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا رايگه‌ياند، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ناتوانێت به‌ ته‌نيا بريار له‌سه‌ر ئه‌مه‌بدات، پێويستى به‌ بريار و بۆچوونى په‌رله‌مان هه‌يه‌ به‌ڵام ده‌بێت له‌م رۆژانه‌دا ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كات برياربدات ئايا له‌و (10) شارانه‌ى كه‌ زيانيان به‌ركه‌وتووه‌ به‌ هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئايا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له‌و شوێنانه‌ ياخود نا.

وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زياتر له‌ دوو مليۆن هاووڵاتى ناوچه‌كانى خۆيان به‌جێهێشتووه‌، ئايا ئه‌و شوێنانه‌ى چووينه‌ له‌وێ چۆن ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن لێره‌دا كێشه‌ى ته‌كنيكى چۆنييه‌تى ده‌نگدانمان هه‌يه‌. به‌ڵام له‌و رۆژانه‌ى داهاتوو ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكى سياسى پێچه‌وانه‌ نه‌بێت له‌ مانگى ئاياردا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ين.

مێراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى پارتى باشه‌ له‌ به‌رنامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "به‌ دڵنيايى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كو (18)ى حوزه‌يران ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌بێت ببێت وبه‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ كۆتاييانه‌ى ده‌ستمان كه‌وتووه‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بريارى داوه‌ له‌ (14)ى ئازار هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌بچێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ڵێت ده‌توانين ئاماده‌بين تاوه‌كو ئه‌و به‌رواره‌ ئاماده‌ين. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌رۆدغان ئه‌م برياره‌ بدات." 

مێراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى ئی پارت له‌ به‌رنامه‌يه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ به‌روارى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "ئه‌م كاره‌ساته‌ قه‌ده‌رێكه‌ به‌ڵام گۆرينى ئه‌و كاره‌ساته‌ كه‌مته‌رخه‌مييه‌، ئه‌مه‌ كارێكى هه‌ڵه و بێده‌سه‌ڵاتى و ئيهماڵييه‌ ، هه‌موو شاره‌زايان ده‌ڵێن ئه‌م جۆگرافيايه‌ ڕووبه‌رووى كاره‌ساتى له‌م شێوه‌يه‌ ده‌بێته‌وه‌. له‌ (1999) بوومه‌له‌رزه‌ له‌ گۆلجوكه‌وه‌ روويدا چه‌ند ناوچه‌يه‌كى گرته‌وه‌، (21) ساڵه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن له‌ساڵى (2017) سيسته‌مى بيرۆكراسيان دامه‌زراند له‌پشت هه‌موو پيڵانه‌كيان بێده‌سه‌ڵاتى و ناكارامى هه‌يه‌ ته‌نيا له‌سه‌ره‌وه‌ فرمانيان پێده‌كرێت سيسته‌مێكه‌ كه‌ كه‌س ناتوانێت جووله‌ بكات. ده‌لێشن ئه‌م كاره‌ساته‌ چاره‌نووسه‌. هيوادارم لێره‌دا وانه‌يه‌ك وه‌رگرن هه‌نگاوێك ده‌نێن بۆ ئه‌و بێتواناييه‌يان." 

ئه‌كشنار پێشنيارێك بۆ ئه‌ردۆغان ده‌كات و ده‌ڵێت، من له‌ شوێنى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بم پێش ئه‌وه‌ى سه‌عات هه‌شت تێپه‌رێت ته‌له‌فۆن بۆ سه‌ركرده‌كانى هه‌موو پارته‌كان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵيان داده‌نيشم گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى چى بكه‌ين، ياساى پاراستنى هاوڵاتى سڤيل له‌ ساڵى (2009) هه‌ڵگيرا، ئه‌و ئه‌ركه‌ى دراوه‌ته‌ ده‌زگاى ئافات زۆر گه‌وره‌ وسه‌رسورهێنه‌ره‌ به‌ڵام هيچ شتێك ديارنييه‌ كرابێت. بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆرێك له‌و كه‌رستانه‌ ده‌نێردرێته‌ وڵاتان و به‌ تايبه‌ت سووريا، له‌ كۆگاكانى ئافاتدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ (19) هه‌زار و (858) توالێتى گه‌رۆك هه‌يه‌ به‌ڵام له‌لايه‌ن زۆربه‌ى ئافره‌تانه‌وه‌ ئه‌وه‌م لێداوا ده‌كه‌ن. من حەوت رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك چووم به‌ڵام هيچ توالێتێكى گه‌رۆك نه‌بوو ده‌لێن نه‌ماوه‌ و ناردومانه‌.‌

له‌لايه‌كيترەوە عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا سه‌باره‌ت به‌ دياريكردنى كانديدى هاوبه‌شى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن رايگه‌ياند، "به‌دڵنياييه‌وه‌ كانديدێكى هاوبه‌ش دياريده‌كه‌ين، به‌ته‌ئكيد پێويسته‌ له كاتێكى نزيكدا كانديدى هاوبه‌ش دياريبكرێت چونكه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ زۆر مه‌شقى ده‌روونى كراوه‌ باوه‌رناكه‌م پێويست بكات چيتر ئه‌وه‌نده‌ كاتمان بوێت بۆ دياريكردنى كانديدى سه‌رۆكايه‌تى."

باباجان ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو وگوتى، ده‌بێت هه‌موومان رێك بكه‌وين له‌سه‌ر بريارێكى هاوبه‌ش، چونكه‌ بيروراى ميلله‌ت زۆر جياوازه‌ له‌پاش ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌يه‌، به‌زووترين كات توركيا پێويستى به‌كه‌سێكى شاره‌زايه‌ له‌ كاره‌كان و به‌رێوه‌به‌رێك بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ پيلانى تايبه‌ت كاربكات بنه‌ماى راوێژكارى و دادپه‌روه‌رى دابمه‌زرێنێت.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین