نزيكبوونەوەى توركیا و میسر ئيخوان دەخاتە دوو ريانەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

گۆڤارى ئەتالایارى ئيسپانى لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر پەیوەندییەكانی توركیا و میسر، گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات، بومەلەرزەكانى باشوورى توركيا و باكوورى سووريا كە لە شەشى ئەم مانگە روويدا، بووە هۆى گيان لەدەستدانى (46) هەزار كەس بووە هۆكارى جووڵانێكى جيۆپۆلۆتيكى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

گۆڤارەكە روونيكردۆتەوە ئەو قەيرانە مرۆييەى لەو بوومەلەرەزە دروستبوو، لەبەرانبەردا پەيوەندى ديپلۆماسى لەدواى (10) ئاڵۆزى لێكنزيككردەوە،, لە هەمانكات ئەو لێكنزيكبوونەوە لەسەر حيسابى ئيخوان موسليمينە و ئەو رێكخراوە دەخاتە دووڕيانەوە.

لە سايەى ئەو هەڵمەتە نێودەوڵەتييە بۆ بەدەمەوەچوونى قوربانيانى ئەو بوومەلەرزەيە، حكومەتى عەبدولفەتاح سيسى، ميسر لەپێناو دوويارە بونيادنانەوەى پەيوەندييە ديپلۆماسييەكان لەگەڵ ئەنقەرە، كە لە (2013) بەهۆى كودەتاكەى سيسى بەسەر محەمەد مورسى، سەرۆكى ئەوكاتەى ميسر، كە سەر بە رێكخراوى ئيخوان موسليمنى هاوپەيمانى ئەردۆغان پچڕاوە.

گۆڤاركە ئاماژەى بەوە كردووە پێش ئەو بوومەلەرزە، پەيوەندييەكانيان بەقۆناغى بەرەوپێشبردن تێدەپەڕى، سەرەتاكانى كۆنتڕۆڵكردنى ناكۆكييە درێژمەوداكانى نێوانيان دەركەوتبوو، بەتايبەت دواى ئەوەى لە ئاهەنگى دەستپێكى يارييەكانى مۆنديالى جيهانى ئەردۆغان و سيسى بەسەرپەرشى تەميم بن حەمەد ديدارێكيان ئەنجام دا.

گۆڤارى ئاتالارى باس لەوە دەكات ميسر لە وڵاتانى سەرەتابوو، وەڵامى ئەو دۆخە لەناكاوەى دايەوە كە بوومەلەرزە لە سووريا و توركيا دروستيكرد.

چەند خولەكێك دواى ئەو بوومەلەرزە عەبدولفەتاح سيسى بە تەلەفۆن پەيوەندى بە ئەردۆغانەوە كرد و پرسە و سەرەخۆشى خۆى پێراگەياند، ئەوەش ئاماژەيەكى ئاسايى نييە بۆ سەرۆكى دوو وڵات كە باڵيۆزيان لە وڵاتى يەكتر نەبێت.

بەدرێژايى ئەو (10) پەيوەندييەكان لەسەر ئاستى فەرمانبەرى بەڕێوەبردنى كاروبارەكانى باڵيۆزخانەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەوە نەبووە رێگر سەرۆكى ميسر بەڵێنى هاوكارى مرۆيى بدات.

لە كاتژمێرەكانى سەرەتاى ئەو كارەساتە، سەرۆكى ميسر پێنج فڕۆكەى سەربازى هاوكارى پزيشكى بۆ ئەو (11) پارێزگا زيانبەركەوتووە رەوانەكرد.

بەگوێرەى راگەيێندراوى وەزارەتى بەرگرى ميسرى دوو فڕۆكەى ترى كە دەرمانيان هەڵگرتبوو رۆژى پێنجشەممە بەرەو توركيا بەڕێكەوتن، بەر لە چەند كاتژمێرێكيش كەشتييەكى سەر بە هێزە دەرياييەكانى ميسر كە هاوكارى مرۆسى هەڵگرتبوو، لە بەندەرى مێرسنى توركيا لەنگەرى گرت.

لەبەرانبەردا وەك ئاماژەيەكى سوپاسكردن حكومەتى ئەردۆغان لەدواى چەند رۆژێك رێگەى دا كۆمەڵێك لە بزنسمانانى توركيا بڕۆن بۆ وەبەرهێنان لەميسر و چاويان بە مستەفا مەدبولى، سەرۆك وەزيرانى ئەو وڵاتە بكەوێت، لەدواى (10) ساڵ ئەوە يەكەم ديدارى لەو جۆرە بوو.

لەو ديدارەدا سەرۆكى وەزيرانى ميسر باسى لە پەيوەندى مێژوويى نێوان ميسر و توركياى كردبوو، جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، سەرەڕاى ناكۆكييە سياسييەكان حكومەتى ميسر سوورە لەسەر هێشتنەوەى پەيوەندى نێوان هەردوو گەل، ئەو هاوئاهەنگيەش لەبوارى ئابوورى و بازرگانى بەبەهێزى ماوەتەوە.

بێن فيشمان، پسپۆڕ لەكاروباروى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە پەيمانگەى واشنتن دەڵێت، ژمارەيەك كۆمپانياى سەر بە دەوڵەت ئەو كارانە دەكەن، توركياش دەتوانێت رۆڵى گرنگ لە وەبەرهێنانى بەهێز لە وڵاتانى كەنداو ببينێت، قەبارەى وەبەرهێنانى توركيا لە ميسر بۆ (500) مليۆن دۆلار بەرزدەبێتەوە.

گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو هەوڵە نوێيانەى لێكنزيكبوونەوەى نێوان ئەنقەرە و قاهيرە بۆتە سەرچاوەى دڵەڕاوێك لاى ئيخوان و چاوەڕوانى لێكەوتەكانى دەكەن.

ئيمليى ميليكن و گۆرگيۆ كيفيرۆ لە دامەزراوەى ديموكراسى ئێستا بۆ جيهانى عەرەبى، پێيان وايە ئەردۆغان ئەردۆغان خۆى ياخود حكومەتەكەى خۆى وەك پارێزەرى رەهاى گرووپ و پارتە ئيسلامييەكان لە هەموو جيهانى عەرەبى نەناساندووە، ئەوەش بەهۆى ئەو گۆڕانكارييانەى ناوچەكە لە سوورياوە بۆ ليبيا و شكستى حكومەتە ئاڕاستە ئيسلامييەكانى دواى بەهارى عەرەبى بووە.

ئەو دوو لێكۆڵەرە ئاماژە بەوەش دەكەن بەهۆى ئەوەى ئيخوان لەسەر ئاستى ناوچەيى هەژموونى لەدەستداوە، ئەوە ئاسانكارى بۆ ئەردۆغان دەكات گۆڕانكارى لە هاوپەيمانييەكان بكات، ئەوەش دەبێتە هۆكارى ئەوەى زۆرێك لە ئەندام و سەركردەكانى ئەو پارتە كە لە توركيا نيشتەجێن بكەونە دووڕيانەوە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین