ئەردۆغان هەوڵدەدات لێكەوتەكانی بوومەلەرزەكەی تێپەڕێنێت شیکاری

وەرگێرانی: إسماعیل تەها

دواى بوومەلەرزەكەى شەشى مانگى رابردوو، چەندين پرسيار لەسەر وادەى هەڵبژاردنەكان دروست بوو، بەڵام دوێنێ چوارشەممە رەجەب تەيب ئەردۆغان يەكلايى كردەوە رۆژى (14) مانگى ئايار هەڵبژاردن دەكرێت، ئەوەش پێش كۆبوونەوەى شەش پارتەكەيە بۆ دياريكردنى ناوى ركابەرێك  كە دەڵێن، "دەبێتە (13)مين سەرۆكى توركيا."

لە شەشى مانگى رابردوو بوومەلەرزەكەى توركيا هەزاران قوربانى و سەدان هەزار كەسى بێ ماڵ كرد، ئەوە جگە لەوەى بەگوێرەى لێدوانى سەرۆك كۆمارى توركيا  شار (11) شار وێران بووە.

بەر لە بوومەلەرزەكان رووانين بۆ هەڵبژاردنەكان لەبەر كۆمەڵێك رەچاوكردن بە رووداوێكى جياواز سەير دەكرا،  لەگەڵ روودانى (كارەساتى سەدە) وەك ناوەندە توركييەكان وەسفى دەكەن، ئەو دۆخەى بەچەند قات جياوازتر كرد، چ لەلايەنى رێكخستن و چ لە لايەنى جوگرافى چەندين پێشبينى نوێى هێنايە كايەوە.

پێشبينييەكان باس لە دەرفەت و خواستى پارتى فەرمانڕەوا دەكەن، كە لە سايەى ئەو كارەساتە سەركەوتوو بێت، شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەش كە ماوەى ساڵێك زياترە هاوپەيمانييەكانيان درووستكردووە، دەيانەوێت سوود لەو دەرفەتە وەربگرن، لەسەر هەموو شتێك رێككەوتوون، تەنيا لەسەر ناوى ركابەرێك نەبێت، كە بڕيارە ئەمڕۆ پێنجشەممە يەكلاى بكەنەوە.

بەرپرسانى ئۆپۆزسيۆن لە دوو رۆژى رابردوو باش لەوە دەكەن، كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپە و ميرال ئەكشنار، سەرۆكى ئى پارت، گفتوگۆ لەسەر پرسى رێككەوتن لەسەر ناوێك بۆ كێبركێ لەگەڵ ئەردۆغان، ئەوەش بەشێوەيەكى راستەوخۆ راناگەيێندرێت، بەڵكو پەيوەست دەبێت بە رۆژژمێرى هەڵبژاردنەكان كە لە (10)ى ئەم مانگەوە دەستپێدەكات.

ماوەيەكە كليچدار ئۆغلۆ وەك بەهێزترين ناو بۆ ركابەرى ئەردۆغان باس دەكرێت، بەڵام ئەوەش شەش پارتەكەى كردۆتە دووبەش، پارتەكانى تر سەرنجيان لەسەر كليچدار هەيە، كە ديارترين ناو ميرال ئەكشنار، سەرۆكى ئى پارتە.

ئەوەش لە كاتێدايە هيچ گۆڕانكارييەكان بەسەر ئەو پرسە نەهاتووە، لەگەڵ بەردەوامى جياوازييەكان، مەنسوور ياڤاش، سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە، سەر بە جەهەپە، دەرگايەكى لەسەر گفتوگۆكان كردەوە، رۆژى سێشەمەش رايگەياند، ئەگەر شەش پارتەكە لەسەر ناوى من بۆ كانديدى سەرۆكايەتى رێككەوتن، ئەو داواكارييە قبووڵ دەكەم.

بۆچى (14)ى ئايار

ئەو كارەساتە كاتێدا روويدا، هاوكێشەكانى پاڵپشتى ئەردۆغان بەرز دەبۆوە، چونكە لەدواى قەيرانى ئابوورى ساڵى رابردوو پاڵپشتييەكانى سەرۆكى توركيا پاشەكشەى كردبوو.

لە چەند رۆژى رابردووش لەدواى ئەو كارەساتە ئەردۆغان دانى بەوە دانا، لە چۆنيەتى مامەڵەكردنى  حكومەت لەگەڵ ئەو پرسە كەمتەرخەمى هەبووە، لەبەرانبەردا بەڵێنى زۆرى دا، ديارترين بەڵێن، ئەوەبوو  كە لە ماوەى ساڵێكدا دووبارە ئەو ناوچانە ئاوەدان بكاتەوە.

لە وتارى رۆژى چوارشەممەش ئەو بەڵێنانەى دووبارە كردەوە كە گوتى، بەخێرايى پرسى گۆڕانكارى شارەكان چارەسەر دەكەين پڕۆژەكانى پەيوەست لە هەموو وڵات لە ماوەى ساڵێكدا تەواو دەكەين، هەروەك رەخنەى لە پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان گرت.

لە بەشێكى قسەكانى گوتى، زۆر ئاسانە كەسێك لە سەر كورسييەكەى خۆى هاوار بكات و چى بە دڵى دادێت بيڵێت، ئەوان دەچن بۆ ناوچەكانى بوومەلەرەزەكە و دەوەستن و دەگەڕێنەوە، تەنيا ئەو ئازارانە دەقۆزنەوە و بەبەردەم كامێرادا تێدەپەڕن. 

سەبارەت بە پابەندبوونى بە (14)ى ئايار، محەمەد عەلوش، لێكۆڵەرى سياسى رايگەياند، ئەو پرسە لەسەر ئاستى هەڵبژاردنەكان بايەخێكى گەورەى بۆ ئەردۆغان هەيە، چونكە پێى وايە ئەو وادەيە بە (18)ى حوزەيران باشترين كاتە، كە بتوانێت ئەنجامێكى باشى تێدا بەدەست بهێنێت.

چەند پاڵنەرێك هەيە بۆ ئەوەى ئەردۆغان ئەو هەنگاوانە بنێت، هەرچەندە هەندێك مەترسى هەيە بەتايبەت ئەوانەى پەيوەستە بە لێكەوتەكانى ئەو بوومەلەرزە لەسەر هەڵبژاردنەكانى توركيا.

سەبارەت بە هۆكارى ئەو پێشخستنە، ئەو لێكۆڵەرە دەڵێت، يەكەم هۆكار پەيوەستە بە خواستى ئەردۆغان بۆ ئەوەى بنكەيەكى فراوانترى جەماوەرەكەى بەشدارى بكات، چونكە مانگى حوزەيران هاوكاتە لەگەڵ پشووى هاوينە و گەشتى زۆربەى حاجييانى توركيا بۆ حەج و عومرە، ئەوانەش ژمارەيەكى زۆرن.

لەسايەى ئەمە ئەردۆغان گرەو لەسەر ئەو بەڵێنانە دەكات كە بە خەڵكى زيانلێكەتوانى ئەو ناوچانەى داوە، كە لە ماوەى ساڵێك ئەو ناوچانە ئاوەدان دەكاتەوە،  بەوەش دەكرێت هاوكار بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنى لێكەوتەكانى ئەو بوومەلەرزەيە لەسەر پڕۆسەى هەڵبژاردنەكانى (14)ى ئايار، لەبرى دواخستنى، بەتايبەت فشارە ئابوورييەكانى سەر توركيا لە قۆناغى داهاتوو زياد دەكات.

عەلووش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەهێزترين پاڵنەر ئەوەيە ئەردۆغان گرەو لەسەر شەرمەزاركردنى پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان دەكات، كە تا ئێستا ئەو شەش پارتە لەسەر دياريكردنى كانديدێكى هاوبەش بۆ كێبركێ لە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى رێكنەكەوتوون.

بۆچى ئۆپۆزسيۆن؟

بڕيارە شەش پارتەكە لە مانگى رابردوو ناوى ركابەرێك ديارى بكەن، بەڵام بوومەلەرزەكەى مانگى رابردوو ئەو وادەيەى بۆ ئەو مانگە دواخست.

لە ناوەندەكانى جەهەپە، تا ئێستا ئاماژە بەوە دەكرێت كليچدار ئۆغلۆ سوورە لەسەر كانديدبوونى، ئەو هەڵوێستەش لەلايەن پارتى سعادەت و ئايندە و پارتى ديموكرات و ديڤا پارت، پاڵپشتى دەكرێت.

بەڵام ئى پارت كە خاوەن ريشەيەكى نەتەوەييە، كە ميراڵ ئەكشنار سەرۆكايەتى دەكات چەندين جار لە راگەياندنەكانى باسى لەوە كردەوە مەنسوور ياڤاش بە باشتر دەزانێت بۆ كانديدى سەرۆكايەتى.

دواى ئەوەى لە (2010) دەينيز بايكاڵ دەستى لەسەرۆكايەتى كێشايەوە، پارتەكەى لەگەڵ پارتى نەتەوە پەرست لە (2014) ئەكمەلەدين ئيحسان ئۆغلۆيان كانديد كرد، بەڵام ئەوكاتەش لەبەردەم رەجەب تەيب ئەردۆغان شكستى هێنا.

ئەو سياسييە ئۆپۆزسيۆنە سەرۆكايەتى ئۆپۆزسيۆنى توركيا دەكات، چونكە سەرۆكى گەورەترين پارتى ئۆپۆزسيۆنە و لەناوەخۆش بە هەڵوێستە توندەكانى دژ بە ئاكپارتى و حكومەتە يەك لەدواى يەكەكان ناسراوە، هەروەك دژى سياسەتى دەرەوەى حكومەتەكەى ئاكپارتييە.

تا ئێستا بە دياريكراوى نازاندرێت چەندە بەرانبەر ئەردۆغان چانسى سەركەوتوونى دەبێت بەرانبەر ئەردۆغان، چونكە ئەنجامى راپرسيەكان بەركەوتنى زۆرى تێدايە، بەهۆى ئەو كاراستەى مانگى رابردووش گۆڕانكارى زۆر دروستبووە.

سەبارەت بە مەنسوور ياڤاش، كە لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكان كورسى ئەنقەرەى بردەوە، هەرچەندە ئەو زۆر بە لەسەرەخۆيى هەنگاو دەنێت بۆ هەڵبژاردنى داهاتووە، بەڵام ئە ئامادەيى نيشاندانى ئەگەر ئەو شەش پارتە رازى بن، ئەو بێدەنگييەى شكاند.

ياڤاش ئەو سياسيەيە لە (2014) پارتى نەتەوە پەرستى هاوپەيمانى ئاكپارتى گەڕايەوە ناو جەهەپە، راپرسييەكانيش دەريدەخەن بەراورد بە كليچدار ئۆغلۆ رێژەى دەنگەكانى زياترە.

مەنسوور ياڤاش لە (1955) لە گەڕەكى باى بازاڕى لە ئەنقەرە لە دايكبووە، لە (1983) كۆلێژى ياساى تەواوكردووە، پاشان بۆ ماوەى (13) ساڵ كارى پارێزەرى لە گەڕەكەى خۆى كردووە.

لە سەرەتاى تەمەنى دەستى بەكارى سياسييەوە كردووە، لە (1989) ئەندامى ئەنجوومەنى شارەوانى بووە، پاشان لە (1994) بووە بە سەرۆكى شارەوانى گەڕەكەى، لە (1994) جارێكى تر هەڵبژێردراوەتەوە.

لە (2009) لە سەر ليستى مەهەپە هەوڵى دا پۆستى سەرۆك شارەوانى ئەنقەرە بەدەست بهێنێت، بەڵام شكستى خوارد، لە ساڵى (2014) لە جەهەپە هەوڵى دا، بەڵام لە هەردوو هەوڵەكەى شكستى هێنا.

مانگێكى پڕ سەرقاڵى

لەگەڵ راگەياندنى رۆژى (14)ى ئايار بۆ وادەى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكان، ئەم مانگە پڕ دەبێت لە جووڵە و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەوەش لە كاتێدايە لێدوانەكان لەسەر كارەساتى ئەو بوومەلەرزە زياتر دەبێت.

لە لايەن ئۆپۆزسيۆنەوە دەزگا راگەياندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆى پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان كانديدى هاوبەش ديارى دەكرێت، لەگەڵ دەستپێكردنى رۆژژمێرى هەڵبژاردنەكان ناوەكەى ئاشكرا دەكرێت.

بڕيارەكە ناوەڕاستى ئەمساڵ ناوى كانديدى سەرۆكايەتى لەگەڵ بەرنامەيەكى فراوان رابگەيێندرێت.

ئەگەر ئەردۆغان (10)ى ئادار بە فەرمى رۆژى (14) ئادار وەك رۆژى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەكان ديارى بكات، ئەوە هەفتەيەك دواى ئەو بڕيارە شەش پارتەكە كانديدى خۆيان رادەگەيێنن.

عەلى كەمال ئەرديم، نووسەر و رۆژنامەنووسى تورك دەڵێت، لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆ پێنجشەممە كەمال كليچدار ئۆغلۆ وەك كانديدى سەرۆكايەتى ديارى دەكرێت، ئەوە لەسەر بنەماى هيچ زانياريەكى پشت پەردەوە ناڵێم، بەڵكو هەموو ئاماژەكان بەو ئاڕاستەيە.

ئەوەش لەكاتێدايە كوبڕا پار، نووسەرى تورك ئاماژە بەوە دەكات، خەڵكى ناوچە وێرانەكان لە حكومەت تووڕەن، ئەوان چاوەڕوانى چارەسەرێك لە ئۆپۆزسيۆن دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا جياوازى نێوان ئۆپۆزسيۆن و دەسەڵات ئەوەيە، حكومەت بەشێوەى پێشبڕكێ كاردەكات، چونكە ئاگادارى تووڕەيى خەڵكە بەهۆى كەمتەرخەمى رۆژانى سەرەتا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەجێ پلانى كارى پێچەوانەى دەستپێكرد.

تيمى ستراتيژى كە بۆ لێكۆڵينەوە لەسەر هەڵبژاردنەكان دروستكراوە، چەند جارێك كۆبوونەوە، وەك قۆناغى پەتاى كۆڕۆنا چاويان بەو هەڵمەتە خشاندەوە، حكومەت بڕيارى دا ئەنجوومەنى زانستى بۆ بوومەلەرزەكان دابمەزرێنێت،  پلاندانان بۆ كارەساتەكان دانێت، هەموو توركيا بەسەر بكاتەوە.

ئەو نووسەرە ئاماژە بەوە دەكات ئەو تيمە دەستبەجێ دەستيان بە رێكارەكان كرد، شوێنى نوێ فرياگوزارى بۆ بوومەلەرزەكان، گۆڕانكارى، ئەوان گوتارێكى كردەيى ئەنجام دەدەن، بۆيە پێويستە ئۆپۆزسيۆن زۆر بەخێرايى لەگەڵ دۆخى دواى ئەو بوومەلەرزە پلانێكى نوێ رابگەيێنن، لەگەڵ پێشبينى دەنگدەران يەك بگرێتەوە.

پار پێى وايە ئەگەر ئەمڕۆ كۆنەبنەوە و سەرەڕاى رەخنەكانيى ئى پارت و راپرسييەكان، كليچداريش سوور بێت لەسەر كانديدبوونى بێت، ئەوا پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان لە رۆژى دەنگدان رووبەڕووى بوومەلەرزەى دووەم دەبنەوە.

لەلايەكى ترەوە لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان لە (14)ى ئايار ئاڵنگەرى گەورە دەكەوێتە بەردەم ئەردۆغان، لە سەرەتاى بوومەلەرزەكەوە هەوڵدەدات كۆنتڕۆڵى ئەو كارەساتە بكات و سنوورێك بۆ لێكەوتەكانى لەسەر دۆخى سياسى دابنێت، ئەردۆغان ئاڵنگەرييەكى گەورەتر لەبەردەم ئۆپۆزسيۆن دادەنێت بۆ گەيشتن بە رێككەوتن لەسەر كاندێدى هاوباش لەو قۆناغەى لەبەردەم هەڵبژاردنەكان ماوە.

مەحموود عەلوش پێى وايە، لە سايەى ئەو كاتە كەمەى ماوە، ئەو پرسە ئاڵۆزييەكان زياتر دەكات، فشارەكان لەبەردەم ئۆپۆزسيۆن توندتر دەبنەوە.

لايەنى سێيەم

هەڵبژاردنى ئەمساڵ يەكێكە لە هەڵبژاردنە مێژووييەكانى توركيا، ململانێ و پێشبڕكێ و ئاڵۆزييەكان دەگەنە لووتكە، زۆربەيان ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئەردۆغان بە يەكلاكەرەوە و چارەنووس ساز وەسف دەكەن، لەبەرانبەردا بۆ پارتە ئۆپۆزسيۆنەكانيش هەر وايە.

چاودێران چاوەڕوانى ئەوە دەكەن هەڵبژاردنى سەرۆك لەگەڕى يەكەم يەكلابكرێتەوە، لە بەرانبەردا ئەوانەى تر ئەوە بەدوور دەزانن، پێيان وايە دوو گەڕى هەڵبژادن دەكرێت (يەكەم و دووەم) بەتايبەت ئەگەر چەند كانديدێك بۆ ئەو پۆستى سەرۆك هەبێت.

پێويستە كانديدى سەركەوتوو لاى كەمى رێژەى "50+1"ى دەنگدەكان بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەگەر هيچ كانديدێك لە گەڕى يەكەم زۆرينەى رەهاى نەهێنا ئەوا دواى (15) رۆژ گەڕى دووەم لەنێوان ئەو دوو كانديدەى زۆرينەى دەنگەكانيان هێناوە ئەنجام دەدرێت، لەدواى ئەوە ئەو كانديدە بە سەرۆك هەڵدەبژێردرێت كە زۆرينەى دەنگى هێناوە.

ئەوەش لەكاتێكدايە ئەردۆغان وەك ركابەر لە هاوپەيمانى لەگەڵ مەهەپە و يەكێتييە، ئۆپۆزسيۆن ئامادەسازى دەكات بۆ راگەياندنى ناوى كانديدەكەى، هەموو چاوەكانيش لەسەر پارتى ديموكراتى گەلانى سەر بەكوردە.

چاودێرانى سياسى پێيان وايە ئەو كانديدەى شەش پارتەكە لە رۆژانى داهاتوو ديارى دەكەن، كاريگەرى لەسەر كانديدى هەدەپە دەبێت.

پێشتر بەرپرسانى باڵاى ئۆپۆزسيۆن ئاماژەى بە ئامادەسازى بۆ ركابەرى بە كانديدێكى تايبەت لە هەڵبژاردنەكان كردووە، بەگوێرەى ئەو هاوپەيمانييەى بەم دواييە لەگەڵ پێنج پارتى تر دامەزراوە.

هاوپەيمانى كاركردن و ئازادى كە پارتەكانى كرێكارانى توركيا، كار، ئازادى كۆمەڵايەتى، جووڵانەوەى جيهانى، يەكێتى ئەنجوومەنە سۆشيالستەكان. 

زۆرجار بەرپرسان  پارتى گەلان بە دەستكردى دەسەڵات ناودەبەن، كە مەبەستيان ئەو رۆڵەيە كە لە هەموو هەڵبژاردنەكان دەبينێت، لە گۆشە نيگايەك  ئەو بنكە جەماوەرييە كە پشتى پێ دەبەستێت.

لە يەكەم هەڵبژاردنى حوزەيرانى (2015) هەدەپە لە كۆى (550) كورسى (80) پەرلەمانى بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنەكانى (2018) هەدەپە لى كۆى (600) كورسى (67) كورسى بەدەستهێنا، بەوەش بووە سێيەم حزبى گەورە لە پەرلەمان، لەدواى ئاكپارتى و جەهەپە، هەدەپەيە.

لە (2019) ئەو پاڵپشتييەى لەگەڕى دووەمى هەڵبژاردنەكانى شارەوانى جەهەپەى بەهێزكرد و لە شارەوانى ئەنقەرە و ئيستەنبۆڵ سەركەوت، فاروق عومەر ئۆغلۆ، كە سەر بە هەدەپەيە رايگەياند، چەند سيناريۆيەك بۆ هەدەپەيە، بەڵام تا ئێستا رانەگەيێندراوە.

ئۆغلۆ دەڵێت، ئاشكرايە هەدەپە پاڵپشتى هاوپەيمانى پارتى فەرمانڕەوا ناكات، لەكاتێدا ئەگەر ئەو پارتانە هەڵوێستێكى ديموكراسيانەيان دەربڕى پاڵپشتى ئۆپۆزسيۆن دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئەندام پەرلەمانە پێى وايە هاوپەيمانى ئۆپۆزسيۆن و دەسەڵات يەك هەڵوێستە، بەڵام پرسى كورد كێشەى سەرەكييە.

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین