ميدياكانى يۆنان: پێناچێت ئۆپۆزسيۆن وابه‌ئاسانى شكست به ئه‌ردۆغان بهێنێت
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
له ميدياكانى هه‌موو جيهان باس له لێدوانه‌كه‌ى ميرال ئاكشنار، سه‌رۆكى ئى پارت ده‌كرێت كه درزێكى گه‌وره‌ى له نێو ئۆپۆزسيۆن توركيا دروستكرد، به‌و هۆيه‌ش رۆژنامەكانی يۆنان لێدوانێكى سه‌رنجراكێشى بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به ڕكابه‌رى ئۆپۆزسيۆن و ره‌حه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا و ده‌ڵێن، پێناچێت ئۆپۆزسيۆن بتوانێت وا به‌ئاسانى شكست به ئه‌ردۆغانى بهێنێت.
ماڵپه‌رى (حووريه‌ت) بڵاويكرده‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ى لێدوانه تونده‌كانى ئه‌كشنار بووه هۆى درزێكى گه‌وره له‌نێو ئۆپۆزسيۆن به‌و هۆيه‌ش جگه له‌وه‌ى له نێوخۆى توركيا ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى به‌دوواى خۆیدا هێنا، هه‌روه‌ها ئه‌م كێشه‌يه‌ى ئۆپۆزسيۆن توانى شوێنى خۆى جێ‌گير بكات له‌نێو ميدياكانى جيهانيش.
ڕۆژنامه‌ى پرۆتۆتۆتيماى يۆنانى باس له دواين پێشهاته‌كانى هه‌ڵبژاردنى توركيا ده‌كات، كە له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا ئه‌مرۆ ئۆپۆزسيۆن ڕكابه‌رى ئه‌ردۆغان ديارى ده‌كات، به‌پێى سه‌رچاوه‌كان له‌پاش تێكچوونى هاوپه‌يمانى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن پێشبينى ده‌كرێت كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى باشه ببێته ركابه‌رى ئه‌ردۆغان و خۆى كانديت كات.
هه‌روه‌ها ئه‌م رۆژنامه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه به ده‌رچوونى ئه‌كشنار كه بووه هۆى درزێكى گه‌وره له نێو ئۆپۆزسيۆن و ده‌شڵێت، له نێو سه‌ركرده‌و به‌ربرسه‌كانى تريش باس له شكستى ئۆپۆزسيۆن ده‌كرێت.
له‌لايه‌كى ترپرۆتۆتێما ئه‌مانه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌كشنار ده‌ستپێشخه‌رى كرد بۆ كانديدبوونى ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ و مه‌نسور ياڤاش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره كه خۆيان كانديد بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێشى وايه ئيمامئۆغڵو له ڕاپرسيه‌كاندا له‌پێش به‌ربێژه‌كانى تره، به‌پێى راپرسيه‌كان بێت سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ به‌هێزتر دياره به‌ڵام ئه‌و له ڕكابه‌ريه‌كه كشايه‌وه‌و رێگه‌ى بۆ كليچدارئۆغڵو كرده‌وه.
رؤژنامه‌كه‌ى يۆنان پێشيوايه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئۆپۆزسيۆن تاوه‌كو كۆتايى شه‌ڕ ده‌كات به‌ڵام وادياره وابه‌ئاسانى ناتوانێت شكست به ئه‌ردۆغان بهێنێت.
له‌لايه‌كيتر بلومبێرگ دوێنێ له پۆستێكدا رايگه‌ياندووه، ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له ڕكابه‌ره‌كانى ده‌گرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ڕله‌سه‌ر بابه‌تى كانديد ده‌كه‌ن.
له‌پۆسته‌كادا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئۆپۆزسيۆن كۆبوونه‌وه و گفتوگۆيان كرد‌و لێك جودابوونه‌وه" ئه‌ردۆغان ئۆپۆزسيۆن تۆمه‌تبارده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ڕيانه له‌سه‌ر كانديد هاوبه‌شيان، كه نه‌يانتوانيوه تاوه‌كو ئێستا كانديدێك دياريبكه‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئادارى ئه‌م ساڵ كه برياره به‌رێوه‌بچێت.
بلومبێرگ، سه‌باره‌ت به دروستبوونى قه‌يرانى سياسى له توركيا رايگه‌ياند، "رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر كانديدى هاوبه‌شى سه‌رۆكايه‌تى، واى له ئۆپۆزسيۆنى توركيا كرد كه هاوپه‌يمانيه‌ته‌كه‌ى خۆيان بخه‌نه نێو كێشه‌يه‌كى گه‌وره. ئه‌كشنار كانديدبوونى كه‌مال كڵيچدارئۆغڵوى ڕه‌تكردووه.
سەرچاوە: حوڕییەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment