لايەنگرانى پارتى سعادەت كانديدى ئۆپۆزسيۆن رەت دەكەنەوە راپۆرت و شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

ئەندام و لايەنگرانى پارتى سعادەت، كە يەكێكە لە شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەى توركيا رەتى دەكەنە كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) وەك كانديدى خۆيان قبووڵ بكەن.

لە چەند رۆژى رابردوو شەش پارتەكە لەبەردەم بارەگاى پارتى سعادەت رايانگەياند، كەمال كليچدار ئۆغلۆ كانديدى شەش لايەنەكەيە بۆ هەڵبژاردنەكانى رۆژى (14)ى ئايارى ئەمساڵ بۆ كێبڕكێ لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، ئەوەش يەكەمجار بوو پارتێكى پاشخان ئيسلامى وێنەى مستەفا كەمال ئەتاتور، دامەزرێنەرى كۆمارى نوێى توركيا و دروشمى توركياى عەلمانى هەڵبواسێت.
دەستەى رێككەوتنى هيمانا كە لەلايەن سەركراديەتى پارتى سعادەت لە دووى تشرينى يەكەمى ساڵى رابردوو پێكهاتووە، جەخت لەسەر درووشمى (میلى گوروش) دەكەنەوە، كە بەواتاى (ديدى نيشتيمانى) دێت، جووڵانەوەيەكە نەجمەدين ئەربەكان، سەرۆك كوەزيرانى كۆچكردووى توركيا بەكارى دەهێنێت.

دەستەكە لە راگەيێندراوێكدا كانديدكردنى كليچدار ئۆغلۆ رەتى دەكاتەوە، ئەوەشى لەبەردەم پارتەكەيان روويداوە، بە رۆژێكى رەش لە مێژووى  وەسف دەكات.
لەبەرانبەر ئەو وێنە و دروشمانەى لەبەردەم بارەگاى پارتەكەشيان لە راگەيێندراوەدە هەاتووە، قبووڵكردنى ئەو دروشمانە لەلايەن ئيدارەى حزبەكەيانەوە، نكۆڵيكردنە لەو پرسەمان كە نيو دەسەدەى بەسەردا تێپەڕيووە.

جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئيدارەى ئەو حزبە بڕواى بەو پرسەمان نەماوە، ديدى ئێمە ديدى نيشتيمانى و نەتەوەكەمانە، بەشدارى پارتيش لە مێزى ئۆپۆزسيۆن، تەنيا بۆچوونى سەرۆكايەتى حزبەكەمان بوو، كە زۆرينەى بنكەى جەماوەى پارتەكەمان ئەو دۆخە رەت دەكاتەوە.

دەستەى رێككەوتنى هيمانا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پارتى سعادات بەرانبەر پۆستى جێگرى سەرۆك و ژمارەيەك پەرلەمانتار خيانەتى لەو پرسە كردووە، سەبارەت بە جەماوەر شەرعيەتى خۆى لەدەستداوە.
لە بەشێكى ترى هاتووە، ئيدارەى پارتى سعادەت بووە بە بارەگاى پارتەكەميان كردۆتەوە شوێنى ئەو پارتانەى دژايەتى بەها و كلتوور و مێژووى ئەو ئوومەتە دەكەن، ئەوەش بۆتە هۆكارى زيانێكى گەورەيە.

هەروەك ئاماژە بەوەش دەكەن، ئێمە بۆ جەماوەر رايدەگەيێنن، دان بە بڕيارى سەرۆكايەتى پارتى سعادەت نانێين، كە قبووڵيان كردووە كەمال كليچدار ئۆغلۆ كانديد بێت، لێرە بەدواوە ئێمە پابەندين بەو بڕيارەى سەركردايەتى داويەتى. 

سەبارەت بە هەنگاوى داهاتووش هيمانا ئاشكراى دەكات، لەدواى دياريكردنى وادەى هەڵبژاردنەكان، رۆژانى داهاتوو نەخشەرێگەى تايبەت ديارى دەكەن، داواش لەو كەسايەتييە سەرەكيانەى پارتى سعادەت دەكەين، كە بەو رێڕەوەى ئێستا ئەو پارتە رازى نين، كۆبوونەوەيەك رێكبخەن، بۆ ئەوەى ئەو رێگەى دەيگرينەبەر ديارى بكەين.
كەمال كليچدار ئۆغلۆ، لە (1998) يەكێك بووە لەو پەرلەمانتارانەى جەهەپە، كە ياداشتيان پێشكەشى دادگاى دەستوورى كردووە بە تۆمەتى سپيكردنەوەى ترليۆنێك ليرەى توركى، نەجمەدين ئەربەكان رووبەڕووى دادگا بكرێتەوە. 

كەمال كليچدار ئۆغلۆ لەگەڵ ژمارەيەك پەرلەمانتارى پارتەكەى داوايان لە دادگاى دەستوورى كرد، بە تۆمەتى بەفيڕۆدان و ونبوونى ترليۆنێك ليرە ئەربەكان زيندانى بكرێت، سەرۆكى پارتى سعادات لە بارەگاى پارتەكەى كەمال كليچدار ئۆغلۆى وەك كانديدى سەرۆكايەتى راگەياند.
لەدواى دياريكردنى سەرۆكى جەهەپە وەك كانديدى سەرۆكايەتى، بارەگاى پارتى سعادەت، لە كەرامان هێرشى كرايە سەر و وێنەى كەمال ئەتاتورك لەسەر بارەگاى ئەو پارتە لێكرايە و دروشبوونى دژ بە عەلمانيەتيان دەگوتووە، ئەوەش بووە تووڕەبوونى ئەو كەسانەى كە لەناو بارەگاكە بوون، چەند كەسێكى نادياريش ئەو تابلۆيەى ناوى پارتەكەى لەسەر نووسرابوو شكاندووە، زيانيان بە ديوارەكان گەياندووە. 

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین