توركيا سزا دەخاتە سەر رووسيا تورکیە

نوچەنێت

حكومەتی توركيا بەشێوەيەكى لەكاناو پابەندبوو بەو سزايانەى خراونەتە سەر هەندێك كاڵاى رووسى، رەوانەكردنی كاڵای رووسی لە رێگەی وڵاتەكەی راگرت.

ئەمڕۆ شەممە (11/ئادار/2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە بەپرسێكى باڵاى توركيا رايگەياندووە، حكومەتى وڵاتەكەى لە يەكى ئەم مانگەوە پەڕينەوەى كاڵاى رووسى قەدەغەكردووە.

لەلايەكى ترەوە ئيكترينا لازوتكينا، لە كۆمپانياى ڤيندرۆ كارجۆ رايگەياند، "توركيا سيستەمى گواستنەوەى كاڵاكانى لە توركيا وەستاند، ئێستا رێگە نادرێت كاڵا بەرەو رووسيا بڕوات.

سەبارەت بەو هەنگاوەش مستەفا بۆياچى ئۆغلۆ، سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانياى سۆباسى سەرەڕاى پشتڕاستنەوەى ئەم هەواڵە رايگەياند، هەڵوێستى توركيا پەيوەستە بە فراوانبوونى سزاكانى يەكێتى ئەوروپا بۆ سەر مۆسكۆ.

ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە كرد، قسە لەسەر چارەسەكردنى ئەو پرسەش هەيە، ئەگەر هەيە سەرەتا ئەو بەرهەمانە بۆ وڵاتانى ئاسياى ناوەڕاست رەوانە بكرێت، كە پەيوەندييان بەم سزايانە هەيە، پێويستيش ناكات كێشەيەك لەو بەرهەمانە هەبێت كە سەرەتا رەوانەى توركيا دەگرێت و پاشان رەوانەى سووريا دەكرێت، ئێمە لەوەش دڵنيانين، چونكە ئەو سزايانەى كە هەيە لەسەر سەرچاوەيەكە.

ڤاليريا ساڤينكۆڤا، بەڕێوەبەرى بازرگانى لە كۆمپانياى ترانساسيا لۆجيستكس، كە بارەگاكەى لە مۆسكۆيە كاڵا رەوانەى توركيا دەكات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بارهەڵگەرەكانى رووس هيواخوازن دۆخەكە ئاسايى ببێتەوە. 

لەدواى جەنگى ئۆكراينا توركيا پەناگەيەكى ئارامى سامانى رووسيا و ناوندى هێنانى كاڵاكانى ئەو وڵاتەبوو، بەگوێرەى ئامارەكان ساڵى رابردوو هەناردەى توركيا لە پێنج مليار و (800) مليۆن دۆلار بۆ نۆ مليار و (300) مليۆن دۆلار بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین