توركیا و ئیمارات گفتوگۆ لەسەر پیشەسازی بەرگری هاوبەش دەكەن تورکیە

نوچەنێت

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگری ئاشكرایان كردووە، توركیا ئیمارات لە بواری پیشەسازی بەرگری سەرقاڵی گفتوگۆن، لەگەڵ بایەخدان بە كۆمپانییاكانی جەنگی ئەلیكترۆنی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/ئادار/2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە ئیمارات هەوڵدەدات لەگەڵ كۆمپانیا توركییەكانی بواری جەنگی ئەلیكترۆنی بگەنە رێككەوتن، بۆ ئەم مەبەستە توركیا شاندێكی لە شارازەیانی وڵاتەكەی راەوانەی پێشەنگەكانی ئەم دواییەی بواری بەرگری لە دوبەی  كردووە.

ماڵپەڕی ئینڵیجنس ئۆنلاینی فەڕەنسی، كە تایبەتە بە بواری هەواڵگری بڵاویكردەوە سندوقی سیادی ئیمارات و كۆمەڵەی ئیدج لە بواری بەگری ئەو ئەركەیان گرۆتە ئەستۆ، لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆژیا لە پیشەسازی بەرگری توركیا ئەو ئەركەیان گرتۆتە ئەستۆ.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوەش دەكات، راسپاردنی شاندێكی ئیماراتی لە پێشەنگەی ئەبوو زەبی لە كۆتایی مانگی رابردوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شارەزایانی تورك لەبواری جەنگی ئەلیكترۆنی گفتوگۆ بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن گواستنەوەی تەكنەلۆژیا بەرانبەر وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی بەرگری بەدەست بهێنێت.

دوای چەندین ساڵی كۆتاییەكانی (2021) هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و محەمەد بن زاید، شازادەی جێنیشی ئیمارات چەند رێككەوتنێكی دوو لایەنەیان واژۆكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین