ئاكپارتی شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵبژاردنەكان دەگۆڕێت
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
له‌دواى بريارى دياريكردنى هه‌ڵبژاردنى توركيا به‌فه‌رمى، بڕیارە لە (14)ى ئاداری ئەمساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت، جووڵه‌ى پارته سياسييه‌كان به‌رده‌وامه، له‌دواى ڕوودانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شەشى شوباتى ئەمساڵ لە مه‌ڕه‌ش و باكوورى كوردستان هه‌موو پارته سياسيه‌كان ده‌ستيان كردووه به گۆرينى شێوازی هه‌ڵبژاردن له‌نێو حزبه‌كانى خۆيان.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپه‌رى (بى بى سى) پارتى دا و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كپارتى) له مێژووى سياسیى خۆي‌دا، ئێستا خۆى بۆ يه‌كێك له گرينگترين هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ده‌كات. له لايه‌كی ترەوە ده‌ستى هاووپه‌يمانى جمهور به فۆرمێكى نوێ دوو جێ‌گير بۆ سه‌رۆكايه‌تى دياريكردووە له‌وانه‌ش ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ و مه‌نسور يه‌ڤاش سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره كه قه‌يرانى كانديديان تێپه‌راند.
هه‌روه‌ها هاوپه‌يمانى جمهور هەوڵەدەن چه‌ند گفتوگۆ لەگەڵ چەند پارتێكى نوێ فراوانتر بكه‌ن، له‌م چوارچێوه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى، سه‌رۆكى مه‌هه‌په له‌ژێر فۆرمى "جێگرى سه‌رۆكايه‌تى" هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زۆر ناوده‌كه‌ن بۆ ئه‌م پۆسته دياريترينيشيان هاكان فيدان، سه‌رۆكى دەزگای هه‌وڵگرى ميتە.
ئه‌كپارتى خۆى بۆ فراوان كردنى هاوپه‌يمانى جمهور ئاماده ده‌كات، له‌گه‌ڵ پارتى دۆزى ئازاد و پارتى رەفاه هاوپەیمانی نوێیان دروستكردووە بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مان سه‌ركه‌ون.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پارته‌ى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، كه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رده‌كه‌وێت و پيشتگيرى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ئۆپۆزسيۆن و دوو جێگيره‌كه‌ى له‌به‌ر چاوان نه‌گرن و پشتگوێی بخه‌ن،كه ده‌ستيان به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوكارى كردووه.
له‌نێو ئه‌كپارتيدا وا لێكده‌درێته‌وه ميراڵ ئاكشنار، سه‌رۆكى پارتى ئى كه كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى جه‌هه‌په‌ى بۆ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ره‌تكرده‌وه‌و مێزه‌كه‌ى به‌جێهێشت له‌پاشان گه‌رايه‌وه و پشتگيرى له كليچدارئۆغڵوى كرد، به‌مه‌ش ئۆپۆزسيۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌سپاوتر و به‌هێزتر ده‌كات.
به‌و هۆيه‌وەش هه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و هه‌ميش له په‌رله‌مان ئه‌كپارتى هه‌وڵى فراوانكردنى هاوپه‌يمانه‌كه‌ى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌نگده‌رانى زياتربكات.
له‌پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شەشى شوبات ئه‌كپارتى رايگه‌ياندبوو رێژه‌ى ده‌نگه‌كانيان له‌ده‌ورى (38 تا 40) ده‌بێت.
پێشتر به‌رگرى له ئه‌ردۆغان ده‌كرا به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى مووچه‌ى زياد ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ى رێگربێت له به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌ڵئه‌وسان و قه‌يرانى ئابوورى و سه‌ختى ژيانى هاووڵاتيان ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكى ئه‌رێنى بوو بۆ ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه دنگده‌رانى به هيواى ئه‌وه‌بوون ده‌يانگوت، ئه‌ردۆغان بارودۆخه‌كه چاك ده‌كات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌ست به‌وه ناكرێت له‌دواى بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌سه‌ڵات له‌كۆتايى هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن لێكده‌درێته‌وه و كاريگه‌رى چى ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه دەكات و ده‌ڵێت "هيچ كێشه‌يه‌ك نييه" به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان مه‌ترسى دياره.
له‌پشت پەردە واباس ده‌كرێت رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى مه‌هه‌په بەڕێژەی لە (5 تا 6%) بێت، بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى به‌ده‌ست بێنن به‌لاى كه‌م ده‌بێت (4 تا 5%) ده‌نگه‌كانى پێويسته، هه‌رچه‌نده ئه‌كپارتى هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ هودا پارت و پارتى رەفهای نوێ ده‌نگێكى ديارى كرا‌و به‌ده‌ست بێنن و رێژه‌كه‌ى به‌رزبێته‌وه به‌ڵام وابيرده‌كرێته‌وه ئه‌و رێژه‌يه هێشتا كه‌مه.
واش لێكده‌درێته‌وه به‌رۆيشتنى ميراڵ ئه‌كشنار له‌سه‌ر مێزى ئۆپۆزسيۆن و گه‌رانه‌وه‌ى ده‌نگده‌رانى ناسيۆناليست له نێو ئه‌م پارته برۆن و بگه‌رێنه‌وه بۆ مه‌هه‌په، بەڵام بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى ناسيۆناليست له نێو هاوپه‌يمانى جمهور زياتر بكرێت، ئه‌گه‌ر رازی بكرێن ئه‌وكات وا باسده‌كرێت ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى وه‌ك جێگرى سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنيشان بكرێت و رابگه‌ينرێت، به‌ڵام له رابردووش باخچه‌ڵى بريارى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.
به‌ڵام له ئێستادا ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌ون له‌وانه‌يه زياتر له يه‌ك جێ‌گير بۆ سه‌رۆكايه‌تى دياريبكرێت، له‌م چوارچێوه‌ش وابيرده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌بكه‌ن هاكان فيدان، سه‌رۆكى هه‌واڵگرى توركيا دياريبكرێت بۆ جێگيرى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و كات كاريگه‌رى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
په‌له‌مانتارانى ئه‌كپارتى تاوه‌كو ڕۆژى پێنجشه‌ممه (16)ى مانگ ده‌توانن داواكارى كانديد بوونيان پێشكه‌ش بكه‌ن ياخود دووباره داواكارى نوێ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها واباسده‌كرێت زۆربه‌ى ئه‌و وه‌زيرانه‌ى له ناو كابينه‌ى ئێستادان خۆيان كانديد ده‌كه‌نه‌وه بۆ په‌رله‌مانتارى، له نێو ليستى په‌رله‌مانتارانيش دياريترينيان فوئاد ئۆكتاى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك كۆمارى توركيايه.
له‌لايه‌كى تر ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت له‌نێو ده‌سه‌ڵاتى ئێستا بابه‌تى، "ياساى سێ خول" جێبه‌جێده‌كرێت ياخود نا.
به‌پێى ياساى ئه‌كپارتى هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌توانێك سێ خول خۆى كانديد بكات، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م پرۆسه‌يان ته‌واو كردووه پێويسته بۆ ماوه‌يه‌ك پشووبده‌ن.
له‌نێويشياندا موسته‌فا شانتۆپ، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و بن عەلی يڵدرم و حه‌ياتى يه‌زج و عه‌لى ئيحسان يا‌وز و هه‌مزه دۆوا و ئه‌وانه‌ى ده‌بينرێت ژماره‌يه‌كى زۆريان له نێو په‌رله‌مانتاران و جێگر‌و سه‌ركرده‌كانى حزبه‌كان پابه‌ندن به په‌يره‌وكردنى سێ خول.
به‌ڵام له‌پاش گۆرانكارييه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌م كۆتاييانه‌ى ياساكانى ئه‌كپارتى، ئه‌م ياساييه‌يان به‌شێوه‌يه‌كى كه‌م فراوانتر كرا و ده‌سته‌ى كارگێرى بريارى له‌سه‌ردا.
له هه‌مواركردنه‌وه‌كانى ئه‌كپارتى دا سه‌باره‌ت به خۆكانديد كردنيان به‌پێى بريارى ده‌سته‌ى كارگێرى بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌م ياساييه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران دووباره خۆيان كانديد ده‌كه‌نه‌وه.
په‌يره‌وكردنى هه‌ڵبژاردنى ليستى
ئه‌كپارتى بۆئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان كورسى زياتر به‌ده‌ست بێنێت، له‌به‌رنامه‌ى دايه له هه‌ندێك پارێزگادا به ليستى هاوبه‌ش بەشدار بێت، به‌پێى زانيارييه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كاريان كردووه. مه‌هه‌په‌ش وه‌كو هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو ده‌يه‌وێت به‌ناو ئاڵاى خۆيه‌وه بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام واخه‌ريكه هه‌م مه‌هه‌په و هه‌م ليسته‌كانى تر بچنه نێو هه‌ڵبژاردن، واش ده‌بينرێت كه تاوه‌كو ئێستا ئۆپۆزسيۆن به مه‌به‌ستى به‌هێزبوون و سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردن ده‌رگاى ليستى هاوبه‌شى دانه‌خستووه.
دووباره ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌هه‌په زۆر به گه‌رمى سه‌يرى ئه‌م بابه‌ته ناكات له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ليستى هاوبه‌ش له پارێزگاكان سنووردار ده‌كرێت.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ڕۆژى دووشه‌ممه له باره‌گاى پارته‌كه‌ى كۆبوونه‌وه، پێشنيارى بۆ ليسته‌كانى ئه‌كپارتى كردوه كه موسته‌فا ده‌ستيچى، سه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى كانديد بێت.
به پێى زانيارييه‌كان له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆدا ئه‌گه‌ر كانديد هه‌ڵنه‌بژێرێت له(2%) ده‌نگى به ده‌ستهێناو ئاماژه‌ى پێده‌كرێت، به‌و هۆيه‌ش پارته‌كه توانى به ده‌ستهێنانى نزيكه‌ى ( 4 تا 5%) ده‌نگ مسۆگه‌ربكا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پارته‌كان له (81) پارێزگادا ده‌توانن بچنه نێو هه‌ڵبژاردن.
به‌ڵام وادياره پارتى يه‌كێتى ده‌يه‌وێت كانديد بۆ خۆى دياري بكات، ئه‌گه‌ر كانديد ديارب يكات ناتوانێت كانديد له‌و ناوچانه‌ى ئه‌كپارتى ئه‌گه‌رى دۆرانى زۆره دياري بكرێت، له‌م چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌و ناوچانه‌ى پارته‌كان به‌هێز ده‌رده‌كه‌ون، سيڤاس و قه‌يسه‌رى و له‌نێويشيان چۆروم كه له (30) پارێزگادا كانديدى په‌رله‌مان داده‌نرێت.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment