توركیا پێویستی بە سیستەمی مووشەكی بەرگری رووسیا نابێت تورکیە

نوچەنێت

هالۆك گۆرگۆن، سەرۆكی كۆمپانیانی ئەسبلسانی ئەلیكترۆنی بۆ پیشەسازی بەرگری رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی پێویستی بە پارتییەكانی سیستەمی مووشەكی بەرگری (ئێس 400)ی رووسی نابێت.

ئەمڕۆ هەینی (17/ئادا/2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە سەرۆكی كۆمپانیای پیشەسازی بەرگری رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی توركیا پێویستیەكانی سیستەمی مووشەكی بەرگری لەناوخۆی بەرهەم دەهێنێت پێویستی بەڕووسیا نابێت، ئەمەریكاش پێشوازی لەو هەنگاوە دەكات. 

هالۆك لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، توركیا كار لەسەر پەرەپێدانی سیستەمی موشەكی بەرگری تایبەت بەخۆی دەكات، كە لە جۆری سیبریە، كە لە دووری (100) كیلۆمەتر دەتوانێت ئامانجی خۆی بپێكێت. 

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، ئێمە پێویستمان بە سیستەمی بەرگری (ئێس300) یاخود (ئێس 400) نییە، ئێمە ئەو پێویستیانە هەڵدەوەشێنینەوە، ئەوەش ئەركی ئێمەیە.

لەدوای ئەوەی لە (2019) توركیا سیستەمی مووشەكی بەرگری لە رووسیا كڕی، واشنتن توركیا لە پرۆگرامی فڕۆكەی (ئێف 35) دوورخستەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین