ئاكپارتی بەرنامەی ئابووری دەگۆڕێت شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

رەشنووسی پڕۆگرامی پارتی دادوگەشەپێدان، كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات بۆ هەڵبژاردنەكان لە قۆناغی كۆتایی دایە، چوار سەرچاوەش لەو پارتە ئاشكرایان كردووە، لە بواری ئابووری و بازاڕی ئازاد دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتە كلاسیكیە كۆنەكەی پێشووی ءپارتەكەیان.

بڕیارە لە (14)ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی توركیا بۆ سەرۆكایەتی و پەرلەمانی بەڕێوەبچێت، بەگوێرەی راپرسییەكان ئەردۆغان گەورەترین ئاڵنگەری هەڵبژاردنی بەرەو روودەبێتەوە، كە بە درێژایی (20) ساڵی رابردوو تووشی ئەم جۆرە ئاڵنگەرییە نەبووە.

پاشەكشەی جەماوەری ئەردۆغان بەشێوەیەكی سەرەكی پەیوەندی بە پاشەكشەی ئاستی بژێوی هاووڵاتیانی توركیایەوە هەیە، كە بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەكەیان تووشی بوونە، ئەوەش لە كاتێدا بوو كە ئەنقەرە نموونەیەكی ئابووری جێگەی سەرنجی گرتبووەبەر، كە بریتی بوو لە دابەزاندنی بەهای سوو.

بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان لە (2021) توركیا دەستی بە جێبەجێكردنی دابەزاندنی نرخی سوو كرد، ئەو سیاسەتە كۆنەی دراو پێچەوانەی ئاڕاستەی جیهانییە كە بریتییە لە بەرزكردنەوەی سوو لە سەر قەرزەكان.

لە (2021) بانكی ناوەندی توركیا لە سەر بنەمای (500) خاڵ دەستی بە دابەزاندنی رێژەی سوو كرد، لە ساڵی رابردوو جارێكی تر لەسەر داوای ئەردۆغان دەستی پێكردەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراك لە ئەنجامی جەنگی رووسیا دژ بە ئۆكراینا لە شوباتی ساڵی رابردوو بووە هۆی هەڵاوسان كە بە رێژەیەك گەیشتە لە (85%).

لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بە زەبری هێزی دەسەڵاتدارانی توركیا لیرەی توركی جۆێك لە سەقامگیری بەرانبەر دراوی بازاڕ هەیە، بەڵام لەگەڵ بوومەلەرزەكەی مانگی رابردوو كێشەداراییەكانی توركیا زیاتر بووە، ئەوەش بووە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان خەڵك و زیانی ملیارەها دۆلاری بەركەوت.

گەڕانەوە بۆ ئاڕاستەی پێشوو

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو رەشنووسە، بەرنامەی ئابووری ئاكپارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هیچ ئاماژەیەكی بۆ نوێترین سیاسەتی ئابووری توركیا تێدا نییە، بەڵكو ئەو پارتە دەگەڕیتەوە بۆ سیاسەتە كلاسییەكە. 

ئەو سەرچاوانە داوایان كردووە ناویان ئاشكرا نەكرێت، كە رێگەیان پێنەدراوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بكەن رایانگەیاند، ئەردۆغان دەیەوێت لە بەڕێوەبردنی ئابووری رۆڵی گەورە بدات بە محەمەد شیشك وەزیری دارایی و ئابووری و جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی توركیا، كە خاوەنی رێزێكی زۆرە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان.

بەرپرسێكی حكومی توركیا سەبارەت بەو رەشنووسە رایگەیاند، ئەو ئاڕاستە ئابوورییە هاوشێوەی ئەو بەرنامە ئابووریەیە كە ئاكپارتی لە ساڵی (2002) بەشداری هەڵبژاردنەكان كرد، بەوەش ئاكپارتی دەگەڕێتەوە بۆ سەر بنچینە سەرەكیەكەی خۆی، ئێستاش كاركردن لەسەر ئەو بەرنامەیە گەیشترتە قۆناغی كۆتایی. 

ئەو سەرچاوە باسی لەوەش كرد، لەپێشینەی ئەو بەرنامە ئابوورییە رێسا و پەیڕەوی ئابووری بازاڕی ئازاد هاوتەریك لەگەڵ ئەوەی لە ئابووری جێبەجێ دەكرێت لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ نەبوونی هیچ ئاماژەیەك لەسەر هەر جۆرە پەیڕەوێكی نا بازاڕی.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئاكپارتیش، بەگوێرەی رۆیتەرز ئامادەنەبوونە هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو پرسە بدەن، بەرپرسێكی باڵای ئاكپارتیش دەڵێت، ئەو بەرنامەیە هیچ ئاماژەیەكی تێدا نییە، بۆ هەبوونی نموونەیەكی نوێی ئابووری، بەڵام جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، ئەو پرەنسیپانەی پێشتر داوای كردوون وەك بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان و لێپرسیینەوە لە كەرتی گشتی و شەفافیەت لە خستە مەزادەكان.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، پێویستە لە كۆتایی ئەردۆغان رەزامەندی لەسەر ئەو بەرنامە دەربڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بۆچوونێكی پێچەوانەی دەرنەبڕیووە، ئەگەر رەزامەندیشی نیشاندا ئەوە لە كۆتایی گۆڕانكاری ریشەیی لە حكومەت و بەرێوەبردنی ئابووری روودەدات.

شیمشك فریادڕەسە

دیاریكردنی شیمشك لە چوارچێوەی ئامانجەكانی ئەردۆغانە، ئەو بەرپرسە گوتیشی، هەموو توركیا ئاراستەی شیمشك و سەركەوتنی دەزانێت، ئەگەر ئەو پۆستە وەربگرێت هیچ چار نییە گۆڕانكاری ریشەیی لە سیاسەتی ئابووری و بیۆكراتی دەبێت، ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بە ئارامی لەگەڵی كاردەكەن.

سەرچاوەیەكی تر رایگەیاند جگە لە ئاكپارتی سێ پارتی تر لە ئۆپۆزسیۆنی سەرەكی دەیانەوێت كار لەگەڵ شیمشك بكەن.

لە 2012، کاتێک شیمشك چالاکانە بەشداری لە بەڕێوەبردنی ئابووریدا دەکرد، پشکی بیانییەکان لە بازاڕی بۆندەکاندا بە لیرە گەیشتە لووتکە (25%) داتاکانی گەنجینەکان دەریدەخەن کە لە کۆتایی مانگی یەکدا لە (8.% ) سەقامگیر بووە، شیمشک تا ساڵی (2018) وەك جێگری سەرۆك وەزیران بەردەوام بوو.

باباجان جێگرەوەی ئۆپۆزسیۆنە

چوار سەرچاوەی باڵا لە ئۆپۆزسیۆن پێشتر لە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن سەركەوت عەلی باباجان، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوو بۆ كاروباری ئابووری دەكات، بە جێگری سەرۆك كۆمار بۆ كاروباری ئابووری، چونكە باباجان هاوشێوەی شیمشك لای وەبەرهێنەرانی بیانی جێگەی رێزە.

بوومەرلەزەكەی مانگی رابردوو بووە هۆی گیان لەدەستدانی (48) هەزار كەس لە توركیا، ئەو ئەڵەنگەرییەی زیاتر کرد، كە بە لە دەستهێنانی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری داهاتوودا ڕووبەڕووی حکومەت دەبێتەوە.

لەدوای بوومەلەرزەكەی مانگی رابردوو بوودجەی توركیا (171) ملیار لیرەی كورتهێنان هەبوو، كە دەكاتە نۆ ملیار دۆلار، لە هەمان كاتدا بوودجەی بازرگانی (12) ملیار و (200) ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هەبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین