چاوشئۆغڵو: په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ ميسر بۆ به‌رزترين ئاسات به‌رزده‌كه‌ينه‌وه‌ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به‌ سه‌ردانێكى مێژووى به‌ره‌و ميسر به‌رێكه‌وت له‌ كۆشكى ته‌حرير له‌گه‌ڵ سامى شوكرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەو وڵاتە كۆبووه‌وه‌، وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاند، “په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ ميسر بۆ به‌رزترين ئاسات به‌رزده‌كه‌ينه‌وه‌."

ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ردانى وڵاتى ميسرى كرد له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، "ده‌مانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌ بوارى بازرگانى و سه‌ربازى و نه‌وت بەرەو ئاستێكی زياتر په‌ره‌ پێبدەین."

 وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ خاڵى فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيانيش گوتى، "بريارى زۆر به‌هێزى سياسى هه‌يه‌، هەروەها زۆر خێرا ده‌مانه‌وێت له‌ قاهيره‌ باڵيۆزێك دياريبكه‌ين." 

هه‌روه‌ها سامى شوكرى سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌ندى ئابورى نێوان هه‌ردوو وڵاتى به‌ خاڵێكى گرينگ وه‌سفكرد، سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى ئاسايیكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ردوو وڵات  گوتى، ‌هه‌نگاوى باشتر جێبه‌جێ ده‌كه‌ين ده‌ستكه‌وت به‌ ده‌ستكه‌وت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ يه‌كتر ده‌كه‌ين لێك نزيك ده‌بينه‌وه‌.

چاوشئۆغڵو، سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆكى ميسر رايگه‌ياند، كاره‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێك بره‌خسێنين بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌ركرده‌ و گوتى، "ئاماده‌كارى ده‌كه‌ين بۆئه‌وه‌ى بتوانين سه‌رۆك كۆماره‌كان كۆببنه‌وه‌، ئينشاڵڵه‌ له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ يه‌كتر كۆده‌بنه‌وه‌." 

توركيا يه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترين ره‌خنه‌ى له‌ وڵاتى ميسر گرت، به‌هۆى رووداوى كورده‌تاكه‌ى مانگى ته‌مووزى ساڵى (2013) كه‌ عه‌بدولفه‌تاح سيسى كوده‌تاى به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د مورسى ئه‌نجامدا. 

هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى له‌دواى رووداى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ره‌ش له‌گه‌ڵ يه‌كتر كۆبوونه‌وه‌. له‌دواى تێك چوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان له‌ساڵى (2013) تاوه‌كو ئێستا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ميسر يه‌كه‌م سه‌ردانى بوو بۆ توركيا له‌ ئه‌ده‌نه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغڵو كۆبووه‌وه‌.

يه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه‌ بۆته‌ خاوبوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتبوونه‌وه‌ى نێوان قاهيره‌و ئه‌نقه‌ره‌ بابه‌تى ليبيايه‌.

ميسر پاڵپشتى هێزه‌كانى ژه‌نه‌راڵ خه‌ليفه‌ حه‌فته‌ر ده‌كات، له‌لايه‌كى تر توركيا پشتيوانى له‌ حكوومه‌تى ئاشته‌وايى نيشتيمانى ده‌كات، چونكه‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان پشتگيرى ده‌كه‌ن و بنگه‌كه‌شى له‌ ته‌رابلوسه‌ له‌ رووى سه‌ربازى و سياسى. 

له‌م كۆتاييه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌ى توركيا و ميسرى رووبه‌رووى يه‌كتركردۆته‌وه‌، له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌و ترابلوس له‌ (2022) واژۆكردنى رێككه‌وتنى هايدرۆكاربۆن بووه‌.

له‌پاش رێككه‌وتنه‌كه‌ توركيا و ليبيا ده‌توانن له‌ بوارى وزه‌ هاوكارى يه‌كتربكه‌ن و له‌ ميدياكاندا بڵاويانكرده‌وه‌ كه ‌(TPAO) ده‌توانێت ده‌ست به‌ هه‌ڵكه‌ندنى نه‌وت و گازبكات له‌ ده‌رياى ليبيا و له‌ وشكانيش.

ميسر رايگه‌ياند، حكوومه‌تى ترابلوس نه‌يده‌توانێت رێككه‌وتنێكى له‌م شێوه‌يه‌ واژۆ بكات به‌ڵام ره‌چاوى ئه‌وه‌شى كرد كه‌ نه‌يده‌ويست ڕوويه‌ڕووى توركيا ببێته‌وه‌. 

ئه‌و هه‌نگاوه‌ى نرا به‌رده‌وامى به‌ ڕێككه‌وتنى ده‌ريايى له‌ نێوان توركيا و ليبيا له‌‌ ساڵى (2019) وه‌ نيگه‌رانيه‌كانى نێوان ئه‌سيناو قاهيره‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زياتر كرد. 

هه‌رچه‌نده‌ ميسر بيه‌وێت له‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ توركيا به‌ رێگه‌ى دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌ى توركياى جێگيركردووه‌ بانگه‌وازى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بيانيه‌كانه‌ له‌ ليبيا، به‌مه‌ش بۆته‌ رێگر له‌ درێژبوونه‌وه‌ى دانوستانه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كان.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین