دادگای ئەوروپا سزای دارایی بەسەر توركیا دەسەپێنێت تورکیە

نوچەنێت

بەهۆی لێسەندنەوەی رەگەز نامە لە سێ ئەندامی ئەدیمستانی لەپێناو ئاشتی، دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ سزای دارایی توركیا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار/2023) ماڵەپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ سزای دارایی بەسەر توركیا سەپاندووە، بەهۆی ئەوەی رەگەزنامەی لە سێ ئەندامی ئەدیمیستانی لە پێناو ئاشتی وەرگرتۆتەوە، كە ئەو رێكخراوە داوا دەكات توركیا ئۆپراسیۆنە ئەمنییەكان لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەكانی كوردن رابگرێت.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای ئەوروپا توركیا پێشێلی مافەكانی هەریەك ئەلبەهان تەلەك و ئەدگار سار و زەینەب كەفلیجیمی پێشێلكردووە، لە زانكۆكانیان دەریكردن، پاشان لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتانەی دژ بە ئەندامانی رەوتی خزمەتی سەر بە فەتحوڵا گولەند دەستی پێكردووە رەگەزنامەی وڵاتەكەی لێسەندەوە. 

بەهۆی ئەو پێشێلیانە، دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڕیاری قەرەبووكردنەوەی بە بڕی (12) هەزار یۆرۆ بۆ هەریەك لە ئەدگار و تەلەك دا، هەروەها بڕی (10) هەزار و (750) بۆرۆ بۆ زەینەب دا. 

دادگاكە ئەوەشی روونكردۆتەوە، لێسەندنەوەی پاسەپۆرت لەو سێ كەسە، بە رێكاری هەنگاوی دوای راگەیاندنی باری لەناكاوبووە لە توركیا، ئەوەش هاوكات نییە لەگەڵ پێویستییە یاساییەكان و ناكۆكە لەگەڵ رێزگرتن لە مافی تایبەت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین