لێكۆڵەرێك لە پەیمانگەی واشنتن: هێرشەكانی داعش لە (55%) لە عێراق كەمی كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئیدۆ لێڤی، لێکۆڵەر لە پەیمانگەی واشنتن دەڵێت، "ئێستا هەڕەشەی داعش، ئەگەر سەیری عێراق بکەیت، لە پارەوە ئەو هێرشانەی داعش لە عێراق کردوونی (55%) کەمیان کردووە. ئەگەر لە ئاستی جیهانیدا سەیری بکەیت، ئەوا 25% کەمیان کردووە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار/2023) ئیدۆ لێڤی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی رووداو تیشكی خستۆتە سەر چەند پرسێكی پەیوەست بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش، سەبارەت بە لەناوبردنی سەركردەكانی ئەو رێكخراوە و كاریگەری لەسەر چالاكییەكان دەڵێت، "تاڕادەیەک کاریگەریی مەزنی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان نەبووە. ئەوە تەنیا شتێکە کە من دەیبینم لەڕێگەی ئەو هێرشانەوەی وەکو خۆیان دەکرێن، بەڵام بینیویشمانە، کە ئەمریکا بەتایبەتی، زۆر تووند بووە لە بەدواداچوونی سەرکردە باڵاکان و تەنانەت سەرکردە ناوەند و نزمەکانیشدا. تەنانەت چەند هەفتەیەک لەمەوپێش لە سۆماڵیش بینیمان ئەمریکا لەوێ هەڵمەتێکی بۆ لەنێوبردنی سەرکردەیەکی گەورەی داعش کرد." 

دەربارەی چالاكییەكانی داعش لە كیشوەری ئەفریقیا ئیدۆ لێڤی ئاماژە بەوە دەكات، “دۆخەکە لە نەیجیریا باش نییە. لەڕاستیدا بانگەشەکانی داعش بۆ هێرشکردن لە نەیجیریا ئەو بانگەشانەیان تێپەڕاندووە کە لە عێراق زۆر جار دەیکەن. زۆر جار بانگەشەکان لە عێراق بەرزترن. پار لە نەیجیریاش بەرزتر بوون و ئەوەیش رەنگدانەوەی ئەو راستییەیە کە هێشتا داعش لە رۆژئاوای ئەفریقیا و نەیجیریا تەواو بەهێزە. لە بەشەکانی دیکەی رۆژئاوای ئەفریقیایش چالاکی دەکەن. هێشتا لە شوێنەکانی وەکو مۆزەمبیق و کۆماری کۆنگۆی دیموکرات چالاکن."

سەبارەت بە ئۆپراسیۆن و کردەوە سەربازییەکانی تورکیاش لە سووریا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، تەواوی کێشەکانی تورکیا لێرەدا دژوارن،  داعش دەرفەتی قۆستەوە کە لە ماوەی پشێویی بوومەلەرزەکەدا هەوڵ بدات و چەند هێرشێک بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین