هه‌ده‌په‌: كانديد بۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆمار دياری ناكه‌ين تورکیە

نوچەنێت

په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ له‌ كۆنگریەكی رۆژنامەوانی رايگه‌ياند، ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌يمانى رەنج و ئازادى كانديد بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ديارى ناكه‌ين.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (22/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ له‌كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌باره‌ت به‌ دياريكردنى كانديدى سه‌رۆكايه‌تى وه‌ك هاوپه‌يمانى كرێكاران و ئازادى له‌ رايگه‌ياند، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى به‌رپرسيارێتى خۆمان به‌رانبه‌ر حه‌كمڕانى تاك كه‌سى جێبه‌جێ ده‌كه‌ين.

لە بەشێكی تری قسەكانی هاوسەرەكی هەدەپە ئاماژەی بەوە كرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئيداره‌يه‌كى هه‌ژاریی و گه‌نده‌ڵى و تاڵانى و خۆيان پاراستووه، ئێمه‌‌ له‌پێناو به‌ديهێنانى ديموكراسى و ئازادى و دادپه‌روه‌رى و كۆمه‌ڵاتيه‌تى و مافى ئه‌م وڵاته‌ بريارمانداوه‌ لێپرسينه‌وه‌ لەگەڵ كه‌سانه‌ بكه‌ين كه‌ بووينه‌ هۆكارى ئه‌م نه‌هامه‌تييه،‌ هه‌ربۆيه‌ش بريارماندا به‌ ڕايگشتى رابگه‌يه‌نين كه‌ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ديارى ناكه‌ين.

له‌دواى بريارى ديارى نه‌كردنى كانديدى سه‌رۆكايه‌تى له‌ لايه‌ن هاوپه‌يمانى رەنج و ئازادى پێشبينى ده‌كرێت پشتگيرى له‌ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت كه‌مال كليچدارئۆغڵو بكه‌ن. چونكه‌ هه‌ده‌په‌ له‌ ساڵى (2019) دووباره‌ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ديارينه‌كرد، ده‌نگى به‌ هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانى جه‌هه‌په‌ دا.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادى پێكهاتووە، لە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) پارتى جووڵانەوەی كرێكاران( EHP ) و پارتى كرێكاران (EMEP) و یەكێتی مه‌جليسى سۆسياليستى (SMF) و پارتى كرێكارانى توركيا (TIP) و پارتى ئازادى كۆمه‌ڵايه‌تى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین