توركیا پێداچوونەوە بە مانەوەی هێزەكانی لە سووریا دەكات تورکیە

نوچەنێت

حكومەتی توركیا لەپێناو دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سووریا پێداچوونەوە بە مانەوەی هێزە سەربازییەكانی لەو وڵاتە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی (24/ئادار/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی (نيزاڤيسيمايا)ی رووسی دەسەڵاتدارانی توركیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە لەپێناو بەرپێشچوونی دانوستاندنەكان لەگەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد پێداچوونەوە بە مانەوەی  هێزەكانیان لە سووریا بكەن.

چاودێرانی سیاسی توركیا پێیانوایە چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی وڵاتەكان پەیوەندی راستەوخۆی بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و دیمەشقەوە هەیە، بەهۆی ئەوەی كاریگەری هەڵاوسان لە (90%) نزیك دەبێتەوە ئەوەش وایكردووە پەنابەرانی سووریا ببنە قووربانی. 

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە هاتووە هەڕەشە بەردەوامەكانی دروستیكردنی ناوچەی ئارام و بەزۆر رەوانەكردنەوەی پەنابەرانی سووریا بۆتە خاڵی بانگەشەی بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەران هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی توركیا، بەتایبەت ركابەرە سەرەكییەكانی ئەردۆغان ئەگەر سەركەون هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی لە بەشار ئەسەد نزیك ببنەوە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، دانانی خشتەیەكی زەمەنی بۆ پاشەكشەی هێزەكانی توركیا لەو وڵاتە لەبەرانبەر رەواندنەوەی مەترسییەكانی توركیا بەرانبەر گرووپە كوردییەكانە، بەڵام ئەوەش لەلایەنی پراكتیكی زۆر قورسە، چونكە كورد لە سووریا لەژێر چاودێری هێزەكانی ئەمەریكادان.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە بەدوور نازاندرێت دیمەشق چاوەڕوانی ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی توركیا بكات. 

لە لایەكی تریشەوە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی سعوودیە و ئێران كاریگەری لەسەر هەڵوێستی گشتی بەرپرسانی سووریا دەبێت، كە بەشێوەیەكی كلاسیكی پشت بە پاڵپشتییەكانی تاران دەبەستن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین