چاوشئۆغڵو: پێويسته‌ ئيسرائيل به‌زووترين كات كۆتايى به‌هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا بهێنێت تورکیە

نوچەنێت

مه‌وڵود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌ لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "هێزه‌كانى ئيسرائيل دووباره‌ ده‌ستيان كردووه‌ به‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا ئه‌مه‌ جێگه‌ى قبوڵ كردن نييه‌ زۆر به‌توندى ئه‌م هه‌ڵكوتانه‌ بۆ سه‌ر مووسوڵمانان ئيدانه‌ ده‌كه‌ين."

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (پێنجى/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌وڵود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنى هێزه‌كانى ئيسرائيل بۆسه‌ر مووسوڵمانانى مزگه‌وتى ئه‌قسا ئيدانه‌كرد و رايگه‌ياند، "پێويسته‌ هێزه‌كانى ئيسرائيل به‌ زووترين كات كۆتايى به‌و جۆره‌ هێرشانه‌ بهێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌يرى هاوپه‌يمانى ده‌كه‌ين ئێمه‌ ته‌نيا ره‌گه‌زپه‌رستى له‌و كاره‌ ده‌بينين، دوێنێ ئيسرائيل ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ناوه‌ بۆ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا به‌هيچ جۆرێك جێگه‌ى قه‌بوڵ كردن نييه‌." 

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "هيوادارين ئه‌م هێرشه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، به‌و هۆيه‌ش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌مان به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكردۆته‌وه‌ ئێمه‌ش به‌دواداچوونى بۆده‌كه‌ين." 

چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل گوتيشى، "ئێمه‌ دانوستاندنمان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ده‌ستپێكردووه‌ به‌ڵام ناكرێت ئه‌م گفتوگۆيانه‌ له‌سه‌ر خه‌رجى فه‌له‌ستين بێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین