ئۆپۆزسیۆنی توركیا شێوازی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەگۆڕیت شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

پارتەكان دبڤا بەسەرۆكایەتی عەلی باباجان و ئایندە بەسەرۆكایەتی ئەحمەد داود ئۆغلۆ و سەعادەت بەسەرۆكایەتی تەمێل كەرەموڵا ئۆغلۆ بۆ درووستكردنی هاوپەیمانییەكی تایبەت بەخۆیان لەچوارچێوەی شەش پارتەكە نەگەیشتنە رێككەوتن، ئی پارتیش رەتی كردەوە پارتە بچووكەكان لە چوارچێوەی لیستی خۆی بەشداری پبێت،  بۆیە بڕیارە ئەو سێ پارتە لەچوارچێوەی پارتی گەلی كۆماری بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.

راگەیاندنەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، سەرەتا كەمال كلیچدارئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە بەڵێنی پارتە بچووكەكان دا، كە یەكی (20) كورسیان لە پەرلەمان پێبدات، بەڵام لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دانووستاندنەكانی نێوانیان، ئەو ژمارەیە دابەزی، هەر یەكەیان سێ كورسی بۆ دیاریكردوون، پارتی سەعادەت و ئایندە قبووڵیان كرد،  بەڵام سەرەتا دیڤا پارت  پێش ئەوەی رەزامەندی لەسەر ئەو رێككەوتنە نوێیە بدرێت رەتیكردەوە.  

پێشتر دیڤا پارت بڕیایی دا بە تەنیا و بە دروشمی سەربەخۆ لە هەندێك بازنەی هەڵبژاردنەكان بەشداری بكات، بەڵام موحەرم ئیركیك، یاریدەری سەرۆكی جەهەپە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی داوایان لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووە هەمواری پڕۆتۆكۆڵی هاوپەیمانی میللەت بكرێتەوە.

جێگری سەرۆكی جەهەپە ئاماژە بەوە دەكات، پڕۆتۆكۆڵێكی ترمان بۆ هاوپەیمانییەكانمان زیادكردووە، بەگوێرەی ئەو پڕۆتۆكۆڵە جەهەپە و ئی پارت بە دروشم و لیستی تایبەت لەچوارچێوەی هاوپەیمانی میللەت بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، هەروەها پارتی سەعادەت و ئایندە و دیڤا پارت، كاندیدەكانیان لە چوارچێوەی لیستی جەهەپە دەبێت.
ئەو بەرپرسەی جەهەپە ئاماژە بەوەش دەكات ئەو چوار پارتە بچووكە كاندیدەكانیان لەچوارچێوەی جەهەپە بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، سەبارەت بە پشكەكانیش گوتی، “دانووستاندنەكان بەردەوامە، پارتی یەكەم لەو پارتانە پشكەكان دیاری دەكات."

بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە نوێیە تەنیا دروشم و ناوی حەهەپە و ئی پارت لەسەر كارتی دەنگدانی تایبەت بە هاوپەیمانی میللەت دەبێت.
ئیسماعیل سایماز، نووسەری نزیك لە پارتی گەلی كۆماری باس لەوە دەكات، بڕیارە جەهەپە (30) كورسی بۆ ئەو چوار پارتە بچووكە لەچوارچێوەی لیستی پەرلمانی دیاری بكات.
ئەو نووسەرە دەڵێت، ئەگەر ئەو شەش پارتە بە لیستی هاوبەش بەشداری بكەن، ئەوا هاوپەیمانی میللەت (360) كورس بەدەست دەهێنێت، بەڵام ئەگەر پێنج پارت بە لیستی هاوبەش بەشداری بكەن، ئەوا هاوپەیمانی میللەت (280) كورسی بەدەست دەهێنن، بڕیاری كۆتایش لەو نزیكانە دەدرێت.

هەریەك لە ئی پارت و جەهەپەش سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی كاندیدەكانن، چونكە  لە هەندێك شار بە یەك لیست بەشداری دەكەن، هەروەها هاوپەیمانی میللەت لیستی كاندیدەكانی بۆ پەرلەمان لەو شارانە دیاری دەكات كە ئەگەر هەیە دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت، بەهۆی خواست و ئاڕاستەی دەنگدەران، ئەو كاتە كاندیدەكانی جەهەپە لە كۆی (10) شار لە حەوت شار لەسەرەوەی لیستەكە دەبن، كاندیدەكانی ئی پارت لە سێ شار لەسەروەی لیستەكە دەبن.
ئەو رێككەوتنە لە ویلایەتی ئەكسرای و گوموشهانە چوروم جێبەجێ دەكرێت، كە نوێنەری ئەو دوو پارتە لە پەرلەمان لە پێنج نوێنەر كەمترە.
موحەرەم ساریكایا لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، رێككەوتنی پێشووی ئی پارت و جەهەپە پێشتر لە (14 بۆ 16) ناوچە بوو، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكانی سەركردەكانی ئەو پارتە زیاتریش دەبێت.
بڕیاریشە كاندیدەكانی جەهەپە لە وان و مەڵاتیە و هەكاری و بارتین و تۆنجەلی و بینگۆل و موش لە سەرەوەی لیستەكە بن، 
هەروەها كاندیدەكانی ئی پارت لە چوروم یۆزگا و ئەیادمان گوموشهانە و بابیرد و جانگری ئەكسرای بەتلیس لەسەرەوەی لیستەكە بكن.

كوبڕا پار، نووسەری تورك لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، بەشادری پارتی دیموكرات لەراست و ناوەند لەچوارچێوەی لیستەكانی جەهەپە شتێكی نامۆ نییە، بەڵام ئەو دۆخە بۆ پارتەكانی سەعادەت و دیڤا و ئایندە جیاوازە.

ئەو نووسەرە لەبەشێكی تری قسەكانی روونیكردەوە، لیستی جەهەپە كاریگەری نەرێنی لەسەر دەنگی ئەو پارتانە دەبێت، تەنانەت ئەگەر ژمارەیەكی كەمیش كورسی بەدەست بهێنن، چونكە ملیۆنان دەنگدەری بەتەمەن هەیە دەڵێن، هەرگیز دەنگ بە جەهەپە نادەین، ئەو سێ پارتە دەیانتوانی ئەو دەنگانەی یەكلا نەبووینەوە و لە پارتی دادوگەشەپێدان دووركەوتینەوە بۆخۆیانی راكێشن لە رێگەی دروستكردنی هاوپەیمانییەك لەناو هاوپەیمانی، كە ئەگەری دەهێنانی زیاتر دەبوو.

لە ژینگەیەك پارتی رەفاهی نوێ بە متمانەوە بە لیست و دروشمی تایبەت دەچێتە هەڵبژاردنەكانی، بەڵام ئەو سێ پارتەی چوارچێوەی شەش پارتەكە نەیانتوانی ئەو دەرفەتە بۆ دەنگدەران بقۆزنەوە. 
كوبڕا پار پێی وایە، كە  ئەو پارتانە ئەگەر لە چوارچێوەی ئی پارت بچوونایە هەڵبژاردنەوە ئەگەر هەبوو كوتلەیەكی راستڕەوی بەهێز دەركەوێت، بەڵام ناكۆكییەكانی ناو شەش پارتە و هەڵوێستی ئی پارت ژینگەیەكی بۆ هاوئاهەنگیەكی لەو جۆرەی دروست نەكرد.

ئەو نووسەرە توركە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، بەدەردە لەوێنەی ئەو پارتە موحافیزكارانە بڕیاری چوون بۆ چوارچێوەی پارتی گەلی كۆماری كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی دەنگەكانی هاوپەیمانی میللەت دەبێت.

هەروەها گوتیشی ئەو شێوازە نوێیە، دۆخێكی نائاسوودەیی لەناو جەهەپە و دەنگدەرەكانی دروست دەكات، چونكە ناتوانن دەنگی كەسایەتییەك لە دیڤاپارت و ئایندە بەدەست بهێنن، كە لەبنەڕەتدا سەر بە ئاكپارتی بوونە.
سەبارەت بە سوودمەند لەو دۆخەش بەگوێرەی قسەكانی كوبڕا پار، پارتی وڵات كە موحەڕەم ئینجە سەرۆكایەتی دەكات دەرفەتی بەدەرمی زیاتر دەبێت، بە كورتی ئەو بڕیارەی دراوە لەپێناو پارێزگاریی هەبوونیانە لە پەرلەمان، بەڵام ئەگەر هەیە كە ئەو چوار پارتی زیانیان بەركەوێت، دواتریش هاوپەیمانیی شەش پارتەكە بەتەواوی زیانی بەربكەوێت.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین