ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان: ده‌ميرتاش كورد نييه زازه‌يه
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له به‌رنامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش له ڕاستيدا كورد نييه زازه‌يه، ئۆپۆزسيۆن ده‌يانه‌وێت سه‌رۆكى تيرۆرستان ئازادكه‌ن ده‌ڵێت سه‌ڵۆى ئازاد ده‌كه‌ين، توركيا وڵاته ده‌وڵه‌تێكى قانونييه‌و ئه‌م به‌ڵێنانه ته‌نيا به‌ڕێگاى ياساى جێبه‌جێ ده‌كرێت." لەبەرانبەردا سەڵاحەدین دەمیرتا، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان دەڵێت، “ئەو كەسانەی ئاشتیان دەوێت ئەردۆغان زیندانییان دەكات."
ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌به‌رنامه‌يه‌كى ته‌ڵه‌فزيۆنى سه‌باره‌ت به كوردبوونى سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په چه‌ند لێداوانێكی دا به‌هۆيه‌وه‌ش له‌نێو ميدياكانى توركيا كاردانه‌وه‌يه‌كى زۆرى به‌دواى خۆيهێنا. ئه‌ردۆغان له لێدوانه‌كه‌يدا رايده‌گه‌يه‌نێت، "له ڕاستيدا ده‌ميرتاش كورد نييه زازه‌يه."
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى بوونى گرينگى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌هۆى ئاسايشى نيشتيمانى بووه گوتى، "سه‌باره‌ت به بابه‌تى ئاسايشى نيشتيمانى له‌گه‌ڵ قسه‌كانتاندام، چونكه ده‌ڵێن، سه‌رۆكى تيرۆرستان رزگارده‌كه‌ين، ده‌ڵێن ده‌ميرتاشى ئازاد ده‌كه‌ين ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌تێكى یاساییە. ده‌يانه‌وێت درێژكراوه‌كانى سه‌ر به حزبى فەتحوڵا گوڵه‌نن ئازادكه‌ن ئه‌وانه تاوانبارن ته‌نيا به فرمانى ياسا ئازاد ده‌كرێن ئايا لێره‌دا ئه‌م كاره ياساييه ئه‌ى بوونى ياسا كوا؟ ئێوه چۆن ده‌توانن ئه‌م به‌ڵينانه ده‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئاوابێت هه‌رلايه‌نێك هێزى كه‌وته‌ده‌ست دياره ده‌رگاى به‌ندينخانه‌كان واڵاده‌كات، ده‌ڵێت ده‌رگا ده‌كه‌مه‌وه‌و هه‌موو كه‌س ئازاده."
سه‌رۆكى توركيا ره‌خنه له ركابه‌ره‌كانى ده‌گرێت و ده‌ڵێت، "ئه‌و شتانه‌ى ده‌كه‌ن هه‌مووى بۆ ده‌نگه‌و ئێمه بێين ئه‌وانه ئازاد بكەین بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌نگه‌كان بۆ ئێمه ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته چه‌نده‌ها جار به‌مه‌يان گووتوه له‌په‌رله‌مان. ئێمه له نێو ده‌وڵه‌تێكى یاسایین ئه‌م كاره ناكه‌ين بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ به‌ڵێن بۆ ئه‌م شته‌ناده‌ين و ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ تێگه‌يشتنى ئه‌خڵاقى ده‌وڵه‌تێكى ياسايى ئێمه ناگونجێت."
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسيارى لێخۆشبوونى گشتى ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه كانديدبوونى خۆى بنياتنه‌ناوه به لێخۆشبوونى گشتى و به‌م شێوه‌يه به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كانى، "كه‌مال كليچدارئۆغڵو ده‌يه‌وێت وڵات ڕاده‌ستى تيرۆرستان بكات. له‌دياربه‌كر هه‌ر ده‌ميرتاش نه‌بوو بووه هۆكارى به‌كوشدانى (51) منداڵى ئێمه؟ باشه ئێستا ئه‌م (51) منداڵه‌ى ئێمه برا كورده‌كانى ئێمه نه‌بوون. ده‌ميرتاش هه‌ر له‌ڕاستيدا كورد نييه زازه‌ييه، به‌س ئه‌و چ ده‌كا ده‌يه‌وێت له‌سه‌ر مردنى منداڵه كورده‌كانى ئێمه قازانجێك بۆخۆى به‌ده‌ست بێنێت و رژايه نێو كۆلانه‌كان (51) منداڵه كورده‌كانى ئێمه‌ى به كوشتدا."
ئه‌ردۆغان راشيگه‌ياند، "به‌وه‌شنه‌وه‌ستا به ئۆتۆمبێڵ به‌سه‌ر ته‌رمه‌كانيان رۆيشتن و پانيان كردنه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و ڕاستيانه هه‌يه به‌ڵام ئێستا له‌م بارودۆخه سه‌يرده‌كه‌ى كليچدارئۆغڵو و مێراڵ ئه‌كشنارو ئه‌وانيتر بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن به‌ڵێنى له‌م جۆره ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانى فيتۆش به‌ڵێنى له‌م شێوه‌يان داوه وه له‌ئێستاوه له ليسته‌كانيان به‌ڵێنى واهه‌يه و دايده‌نێن."
له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانى دوێنێى ئه‌ردۆغان، ده‌ميرتاش له نوسينێكدا له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تويته‌ر رايگه‌ياند، "په‌يمانبێت بۆ گه‌له‌كه‌مان، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌ده‌ين له‌دواى كۆتايى هاتنى رژێمى مڵمڵانێ ئه‌ردۆغان ده‌بێت په‌كه‌كه له هه‌موو خاكى توركيا چۆڵ بكه‌ين بۆئه‌مه‌ش به‌دڵنيايى سه‌ركه‌وتوو ده‌بين."
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په ئه‌مانه‌شى خستۆته‌ڕوو، "زۆر ده‌مێكه ده‌مانتوانى ئه‌م شتانه‌بكه‌ين به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌وكه‌سانه‌ى خسته ژوورێ ئه‌وانه‌ى ئاشتيان ده‌وێت، گۆشه‌گيرى به‌سه‌ريان سه‌پاندووه هه‌روه‌ها هه‌وڵى داخستنى پارته‌كه‌يان ده‌دات و ترسيان خسته به‌ر خۆپيشانده‌ران و به بيانووى ده‌نگ له‌سه‌ر قسه‌ى تيرۆر كۆبكاته‌وه هێشتاش به‌رده‌وامه له‌م كارانه باوه‌ر به ساخته‌كاران مه‌كه‌ن، ئاشتى و ئازادى ده‌شێت، په‌كه‌كه هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى دا به‌ڵام ئيستفزارى به‌رده‌وام هه‌يه ، ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه وريابين ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س بيانه‌وێت خوێن برێژن بۆئه‌وه‌ى كاريگه‌ريان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان. هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن به‌و يارييانه‌يان، داواتان لێده‌كه‌م له‌يادى مه‌كه‌ن و ئێمه ئاشتى و ديموكراسيمان ده‌وێت ده‌مانه‌وێت به‌هاوبه‌شى و برايه‌تى پێكه‌وه بژين."
ده‌ميرتاش سه‌باره‌ت به پارتى چه‌پى سه‌وز ده‌ڵێت، " پارتى چه‌پى سه‌وز زياتر بۆ ئاشتى و ديموكراسى و ئازادى هه‌وڵده‌دات، ئه‌وانه خه‌ڵك فريوده‌ده‌ن بۆ ده‌نگ متمانه به‌ئێمه بكه‌ن نه‌ك به‌م فێڵبازانه به‌دڵنياييه‌وه پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وين له‌م هه‌ڵبژاردنه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment