ئێران پێشنیارێكى ئه‌مریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

حکومەتی ئێران پێشنیازە نوێکەی ئەمریکای ڕەت کردەوە کە داوای لە تاران کردبوو لە بەرانبەر هەڵوەشاندنەوەی هەندێ لە گەمارۆکان، پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی باڵا ڕاوەستێنێت و کەڵک لە ئامێرەکانی دەرکردنی پێشکەوتوو وەرنەگرێ.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "اخبار روز"، بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پرێس تی ڤی، سەربە حکومەتی ئێران، ئەو پێشنیازەی ڕەت کردەوە و ده‌ڵێ، ئێران تەنیا دوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکانی ئەمریکا پیتاندنی یۆرانیومی 20% ڕادەوەستێنێ. 


هەر ئەو سەرچاوە پاشان هۆشداری داوە کە  ئێران لە داهاتوودا زیاتر لە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێتەوە، ئەگەر ئیدارەی ئەمریکا گەمارۆکانی خۆی لە دژی ئێران هەڵنەوەشێنێتەوە. 
لە هەڵوێستێکی تردا نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەکاوەنتی خۆی لە تویتەر نووسیویه‌تی: "بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویست بە پێشنیاز ناکات. گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویستی بە بڕیاری سیاسیی ئەمریکا واتە جێبەجێکردنی خێرا و بە تەواوەتی ئەو بەڵێنانە هەیە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا داویەتی". 


بە پێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری پۆلیتیکۆ ئیدارەی بایدن سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێشنیازێکە کە داوا لە ئێران دەکات لە بەرانبەر کەمکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا، کۆتایی بە هەندێ لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی، واتە بەکارهێنانی ئامێرە پێشکەوتووەکانی دەرکردن و پیتاندنی یۆرانیوم بە ڕێژەی بیست لەسەد بێنێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین