باڵیۆزی پێشووی توركیا لە قەتەر: ئەمەركیا كار بۆ لادانی ئەردۆغان دەكات تورکیە

نوچەنێت

باڵیۆزی پێشووی توركیا لە قەتەر لە دیمانەیەكدا تیشك دەخاتە سەر هەڵبژاردنەكانی توركیا و چەند پرسێكی تر، سەبارەت بە هەڵوێستی توركیا دەڵێت، "ئەمەریكا بە ناڕاستەوخۆ كار بۆ لادانی ئەردۆغان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید)  دیدارێكی لەگەڵ باڵیۆزی پێشووی توركیا لە قەتەر كردووە، لەو دیدارە دەڵێت، "دەربارەی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەشی باڵیۆزی پێشووی توركیا دەڵێت، "هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو خاڵی وەرچەرخانێكی گرینگە لە مێژووی توركیا، ئەوەش بە دانپێدانانی راگەیاندنەكانی رۆژئاوا، لەوانەش خاڵی گۆڕانكاری لەو ناوچەیە و جیهان بێت، چەندین گفتوگۆی چڕ لەسەر ئەو هەڵبژاردنە هەیە، لە هەمووی گرنگتر لێدوانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا بوو، كە لە (2021) گوتی، "بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئەردۆغان بە هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی توركیا پێویستە دەست لە كاروباری ئەو وڵاتە وەربدەم."

دەربارەی دەستوەردانەكانی ئەمەریكاش ئەو باڵیۆزی توركیا ئەمەریكا تۆمەت بار دەكات و دەڵێت، “ئێستاش هەندێك راوێژكاری كلیچدار ئۆغلۆ ئەمەریكین، هەندێك پرسپۆڕی راگەیاندن لە ئەمەریكاوە هاتووە ململانێی هەڵبژاردن لەناو ئەنقەرە بەڕیوە دەبەن."

سەبارەت بە هاوكاری داراییش، فكرەت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ناتوانم بڵێم شتێكی لەو جۆرە هەیە، بەڵام پاڵپشتی راگەیاندن هەیە، تەنانەت هەندێك جار تویتەر پەیامەكانی راگەیاندن، كە لە بەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆن نییە، قەدەغەی دەكات.

ئێستاش ململانێكە لەسەر گۆڕەپانی هەڵبژاردنەكانی توركیا گەرمە، لەدوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بەرەیەكی دژ بە ئەردۆغان دروست كرد، ئەو هەڵبژاردنە هەرگیز ئاسان نابێت، لایەنەكان هەموو هەوڵێكی خۆیان بۆ سەركەوتن خستۆتەگەڕ، بەتایبەت دوای ئەوەی ژمارەیەك پارت رێككەوتنی نیشمانیان كردووە، هەندێك پارتی تر رێككەوتنی شەش قۆڵیان كردووە و كەمال كلیچدار ئۆغلۆیان كاندید كردووە،  بەرانبەر ئەردۆغان، بەرەیەكی فراوانیان دژ بە ئەردۆغان پێكهێناوە، كە هەندێكیان پاڵپشتەكانی پێشووینە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانەش تا ئێستا چانسی ئەردۆغان بۆ سەركەوتن بەهێزە، چونكە ئێستا نزیكەی مانگێكی ماوە ئاڵۆزی لەناو پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن دروست بووە، ئەمرۆ پرسیاری ئەوە لەناو جەهەپە دەكرێت ئەگەر كلیچدار ئۆغلۆ سەركەوت ئەو شەش پارتە چۆن وڵات بەڕێوە دەبەن.

بە جیابوونەوەی چەند پارتێك و ناكۆكییەكانی ناو پارتی دادوگەشەپێدان وەك كارێكی لاوەكی سەیر دەكات و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ناكۆكییەكان ناو ئاكپارتی دوو پارتی لێ دروست بووە، پارتی ئایندە، كە ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆكایەتی دەكات، هیچ داهاتووێكی نییە، دووەم پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن دیڤا پارت، عەلی باباجان وەزیری پێشووی ئابووری توركیا سەرۆكایەتی دەكات، بەڵام هەردوو پارتەكە لە ئەنجامی جیابوونەوەیان پاڵپشتی جەماوەری گەورەیان نییە، بۆیە جیابوونەوەشیان كاریگەری ئاپارتی نەبوو.

دەربارەی هۆكارەكانیش ئەو بەرپرسە دەڵێت، "داودئۆغلۆ راوێژكاری ئەردۆغان بوو، پاشان ئەردۆغان كردی بە وەزیری دەرەوە، پاشان ئەردۆغان بوو بە سەرۆك ئۆغلۆی كردە سەرۆك وەزیران، لەدوای لادانی لەو پۆستە لە ئەنجامی گۆڕینی سیستەمی وڵات لەسەرۆكایەتی بۆ پەرلەمانی هەندێك كاری پێچەوانەی سیاسەتی حزبی كرد، لە ئاكپارتی كشایەوە، پارتێكی نوێی دامەزراند، بەڵام لەلایەن گەلی توركیاوە پێشوازی گەورەی لێ نەكرا، بۆیە خۆشی و ئەوەی تریش نەیاتوانی بە تەنیا بچنە هەڵبژاردنەكان، پەنایان بۆ جەهەپە برد، هەندێك كاندیدیان لە لیستی جەهەپە هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین