سوپای لیبیا و میسر ناكۆكییەكانی سوودان قووڵتر دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لەنێوان هێزەكانی پاڵپشتی خێرا و سوپای سوودان، هێزەكانی سوپای لیبیا بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتەر هاوكاریان بۆ هێزەكانی پاڵپشتی خێرا رەوانەكردووە، لەبەرانبەر حكومەتی میسر هاوكاری بۆ سوپای سوودان رەوانەكردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/ نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە، خەلیفە حەفتەر فڕۆكەیەكی هاوكاری پێداویستی سەربازی بۆ هێزەكانی پاڵپشتی خێرا بەسەرۆكایەتی محەمەد حەمدان دەقلۆ رەوانەكردووە، لە بەرانبەریشدا حكومەتی میسری فڕۆكەیەكی جەنگ و دوو فڕۆكەوانی بۆ پاڵپشتی سووپای سوودان بەسەرۆكایەتی عەبدولفەتاح بورهان رەوانەكردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ هەریەك لە حەفتەر و حكومەتی میسری دەیانەوێت كۆنتڕۆڵی سوودان بكەن، ئەوەش دەبێتە هەڕەشەی جەنگێكی تر كە وڵاتانی ناوچەكە پاڵپشتی دەكەن.

پێشتر لە كاتی هەڵگیرسانی شەڕی ناوەخۆی لیبیا حكومەتی میسری هاوكاری خەلیفە حفتەری دەكرد دژ بە هێزەكانی حكومەتی لیبیا بەسەرۆكایەتی فائیز سەراج، ئەوەش بووە هۆكاری قووڵبوونەوەی ناكۆكییەكانی توركیا و میسر.

لە چەند رۆژی رابردوو شەڕوپێدادان لەنێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پاڵپشتی خێرا هەڵگیرسا تا ئێستا سەدان كوژراوی لە هەردوولا لێكەوتۆتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین