تۆمارێكی دەنگی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ كاردانەوەی جیاوازی لێ دەكەوێتەوە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كاندیدی  هاوپەیمانی میللەت لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لە تویتەر لە پەیامێكی دەنگی دەڵێت، “من عەلەویم.”ئەوەش بۆ یەكەمجارە كەسێكی عەلەوی كێبركێ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بكات، لەدوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگیەكە ئەو ڤیدیۆیە زۆرترین خەڵك سەیری كردووە، چەندین بۆچوونی جیاوازی بەدوای خۆیەوە هێنا.

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ لە تۆمارێكی دەنگی سێ خولەكی، دان بە ناسنامەی ئایینی خۆی دەنێت وەك كەسێكی عەلەوی خۆی دەناسێنێت، لە پەیامەكەی رووی لە گەنجانی توركیا دەكات و دەڵێت، "من مسوڵمانێكی دڵسۆزم، لەسەر بیروباوەڕی دروستی محەمەد و عەلی گەورە بوومە، ناسنامەمان بریتیە لە كینانمان، كە ئەوەی پەیڕەوی دەكەین وامان لێدەكات داوای مافەكان بكەین."

ئەوەش بۆ یەكەمجارە پەیامێكی لەو جۆرە ئاڕاستەی دەنگدارەكان بكات، كە بەهۆی ئەو ناكۆكییە لاوەكیانەی بوونی هەیە، لە بەشێكی تری قسەكانی لێت، "لەدوای ئەوە چیتر باس لە ناسنامەكان ناكەم، ئایا ئەو دامەزرەی عەلەوی دانان بە عەلەوی رەت دەكاتەوە، دەكرێت عەلەوییەكی بە رەوشت بەرز و بەڕێز ببێتە سەرۆكی."

لە ماوەی (24) كاتژمێری رابردوو زیاتر لە (56) كەس سەیری ڤیدیۆكەكەی كلیچدارئۆغلۆیان كردووە، ئەوەش كاردانەوەی لە هەردوو بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی لێكەوتەوە.

ئەو پەیامەی كلیچدار ئۆغلۆ كەمتر لە مانگێكی ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی كە تێیدا كێبركێ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئێستا و كاندیدی هاوپەیمانی جمهوور دەكات. 

ساڵی رابردووش جارێكی لە كاتی كۆبوونەوەی كلیچدار لەگەڵ پێنج پارتەكە پرسی ناسنامەی عەلەویبوون كاردانەوەی لێكەوتەوە، بەتایبەت چەپ و سیاسییەكان و ناو ئی هەستیارن بەرانبەر ناسنامەی كلچیدار، هەرچەندە كلیچدار ئەوەی نەشاردۆتەوە، بەڵام زۆر بە كەمی وەك ئەمجارە باسی كردووە، كە ئەم جارەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لەناو ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانی میللەت دروستكردووە، ئەوە جگە لە ناوەندەكانی ئاكپارتی و هاوپەیمانییە نەتەوەییەكەی. 

پارتی سەعادەت، كە پارتێكی ئۆپۆزسیۆنە لە قسەكانی كلیچدار ئەم چەند قسەی وەرگرتووە، كە دەڵێت، "دەكرێت پێكەوە بە هەڵبژاردنی رەوشتی بەرز و راستگۆیی و دادپەروەریی لەبری جەمسەرگیری و پەراوێزخستن و سیاسەتی ناسنامە سنوورێك بۆ ئەم دەسەڵاتە دابنێین."

رۆژنامەنووسانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژە بەوە دەكەن، بۆ تۆ حەڵاڵە، پێویستە هەموو سیاسییەكانی تریش ئەو زمانە بەكار بهێنن، حلیمی داش دیمیر، سەرۆكی كۆمپانیای ئۆبتیمار بۆ راپرسی دەڵێت، "كلیچدار ئۆغلۆ ئەو ڤیدیۆیەی بۆ ئی پارت و میراڵ ئەكشناری سەرۆكی ئامادەكردووە، چونكە ئەگەر كلیچدار عەلەویە تەنیا ئەوانن كێشەیان لەگەڵ عەلویەتەكەی هەیە، هیچ كەسێكی تر كێشەی نییە."

ئیسحان ئەكتاش، كە یەكێكە لایەنگرانی ئاكپارتی لەسەر ئەم قسانە دەڵێت، "ئەگەر ئێستا عەلەوییەكان دەتوانن بڵێن عەلەوی، ئەوەش لەسایەی ئەردۆغانە، چونكە پێش ئاكپارتی نەیاندەتوانی بڵێین، عەلەوین." 

زەكی باخچەلی ئاماژە بەوە دەكات، لە قۆناغی ئەردۆغان زۆربەی گفتوگۆكانی ناسنامەی توركی و كوردی و عەلەوی و سوننی و لاز و چەركەس و رۆمانی و تەتەری و بۆسنی و ئەلبانی كۆتایی هاتووە، هیچ كەسێك بەهۆی ناسنامە و بیروباوەڕی دوورنەخراوتەوە، بۆیە پێویست ناكات هیچ كەس هەوڵی جیاكردنەوەمان بدات.

لەبەرانبەردا سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوەخۆ دەڵێت، "بۆچی كلیچدار ئێستا ئەمە دەڵێت؟ ئەوە یەكەمجارە لە مێژووی توركیا، لە ناوچەی ئەرمانییەكان لەو وڵاتە فەرمانڕەوای ئەرمەنی هەیە، توركی ئەفغانی هەیە، بەرپرسانی پۆلیسی ناوەخۆ و عەلەوی هەیە، ئێمە لەوانە نین، بڵێین، عەلەوییەكان نابێت دەنگ بهێنن، گۆمەڵگەش گومان لەو قسەیە دەكات، ئێمە ئەو كێشەیەمان نییە."بە بۆچوونی سۆیلۆ، كلیچدار ئۆغلۆ هەوڵدەدات خۆی وەك ستەملێكراوێك نیشان بدات و رۆڵی قوربانی ببینێت.

لەلایەكی ترەوە ماڵپەڕی دۆڤاری هەواڵی كە سەر بە ئۆپۆزسیۆنە گوتارەكەی كاندیدی شەش پارتەكە بە گوتارێكی مێژوویی ناو دەبات.

لەسەر هەمان پرس عەلی باباجان، سەرۆكی دیڤاپارت پاڵپشتی پەیامەكەی هاوپەیمانی میللەت دەكات و دەڵێت، "ئێمە ئەو عەقڵیەتە رەت دەكەینەوە كە جیاوازی لەنێوان ناسنامەی كوردی و توركی و لاز و چەركەس دەكات، هیچ جیاوازییەكمان نییە، هەموویان یەكسانن، كلیچدار ئۆغلۆش سەرۆكی داهاتووی وڵاتە."

سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەش دەڵێت، "پێویستە هەموومان چاودێری دڵەكان بكەین، بەدڵ گوێ بگرین، دەتوانین بەبێ جیاوزی لەسەر ئەم خاكە بە ئاشتی و برایەتی  بژین، پیرۆبازیی بەرێز كلیچدار دەكەم و پاڵپشتی ئەو پەیامە جوان و دڵسۆزانەی دەكەم."

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین