چەندین وڵات هاووڵاتیان لە سوودان دەگێڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (23/نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ئەندریە چیرنۆڤڵ، باڵیۆزی رووسیا لە خەرتووم رایگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا بەهۆی ئەوەی شەڕ لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سوودانە گێڕانەوەی هاووڵاتیان كارێكی قوورسە.
لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، درێژكردنەوە قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئاسمانی تاوەكوو (30) نیسان بەردەوامە، ئەگەرێك هەیە ئەو وڵاتانەی هەوڵی گەڕانەوەی هاووڵاتیانیان دەدەن رێگە بە فڕۆكەكانیان بدرێت.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی من سوپای ئەمەریكا دەستی بە هێنانەوەی هەموو ئەو هاووڵاتیە ئەمەریكایانە كردووە كرد، هەروەك سەرجەم فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەكەشمان لە خەرتووم كە زۆر بە سەركەوتووانە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ دەكرد گەڕانەوە ئەمەریكا.
سەرۆكی ئەمەریكا سوپاسی هەریەك لە سعوودیە و ئیسیوبیا و جیبۆتی و ئەو وڵاتانەی تریشی كرد، كە هاوكاربوون بۆ سوپای ئەمەریكا تاوەكوو هاووڵاتیان لە سوودان بگێڕنەوە. سەبارەت ئەو شەڕەش بایدن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو توندوتیژیەی سوودان كارێكی رەوا نییە، كە بۆتە هۆی كوژرانی سەدان هاووڵاتی سیڤیل، هەروەك هانی لایەنە شەڕەكەرەكانیشی دا دەست بەجێ ئەو شەڕە رابگرن، رێگە بە گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بدەن.
دەربارەی كاری وڵاتەكەشی سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، “ئێمە بە كاتی كارەكانی باڵیۆزخانەمان لە سوودان رادەگرین، بەڵام پابەندین بەرانبەر ئایندە و گەلی سوودان، كە یانەوێت بەردەوام بین."
هەر سەبارەت بە راگرتنی كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە خەرتووم، ئەنتۆنی بلینكین، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، راگرتنی كارەكانی باڵیۆزخانەكەمان كاتییە، هەرچەندە ئەو راگرتنە بڕیارێكی قوورس بوو، بەڵام سەلامەتی فەرمانبەرانبمان بەرپرسیاریەتی لە پێشینەمان نەمانە.
لە لایەكی ترەوە باڵیۆزخانەی توركیا لە سوودان هەوڵدەدات، ئەمڕۆ یەكشەممە هاووڵاتیان لە رێگەی وشكانی بۆ وڵاتی سێیەم بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی لەوێوە بۆ توركیا بیانگێڕێتەوە.
باڵیۆزخانەی توركیا داواشی كردووە هاووڵاتیانی هەندێك پێداویستی وەك جل و بەرگ و ئاوا و خواردن بۆ رێگە ئامادە بكەن، كە چاوەڕوان دەكرێت (22 بۆ 24) كاتژمێر بێت.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە راگەیێندراوێكدا روونی دەكاتەوە دەستمان بە گێرانەوەی هاووڵاتیانی وڵاتەكەمان و ژمارەیەك هاووڵاتی وڵات تر كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment