ئیمارات بنكەیەكی سەربازیی لە سۆماڵ دەكشێنێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بنكەیەكی سەربازیی لە سۆماڵ دەكشێنێتەوە و سەرجەم چالاكییەكانی لەو وڵاتە هەڵدەپەسێرێت، بەپرسێكی سەربازیش دەڵێت، لە نزیكترین كاتدا دەست دەكەین بە گواستنەوەی كەل و پەلی سەربازیی.

ئەمرۆ سێشەممە (2026/1/13) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، ئیمارات هێزەكانی لە بنكەی سەربازیی شاری بۆساسۆ كشاندۆتەوە، كە لەوێوە هاوكاری بۆ پاڵپشتی خێرا لە سوودان رەوانە دەكرد.

بەرپرسێكی سۆماڵیش جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە، كاتێك هێزەكانی ئیمارات لە خاكی وڵاتەكەمانەوە ئاسانكارییان بۆ پەڕینەوەی زوبەیدی یەمەنی كردووە بپەڕێتەوە، حكومەتی مەقدیشۆ دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، پاشان بە فەرمی مەترسییەكانی خۆی بە ئیمارات راگەیاندووە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە سۆماڵییە، لەدوای ئەو بەدواداچوونانەی حكومەتی سۆماڵ  بەفەرمی بە ئەبوو زەبیان راگەیاندووە، سەرجەم چالاكییەكانی رابگرێت، كە لەوانە ئاسمانی وڵاتەكەیان و نسشتنەوەی فڕۆكەی سەربازیی لە بۆساسۆ و بەربیرا و مەقدیشۆ.
ئەو بەرپرسەی سۆماڵ دەڵێت، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لەبەردەستمانە ئیمارات خەڵكی ئەمنی و پێداویستی سەربازییان بۆ ئەسیوبیای دراوسێ گواستۆتەوە كردووە.
سەرچاوەیەكیش لەو بنكە سەربازییە بە ماڵپەڕی میدل ئیست ئای راگەیاندووە، بە پێچەوانەی پێشووی سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی لە بنكەكەن بە فڕۆكەی دیكە دەگوازرێنەوە، هەموو ئەو فڕۆكانەش لە چەند رۆژی داهاتوو دەگەن بەبێ داوكەوتن ئەو ناوچەیە جێدەهێڵن.

دونێش حكومەتی سۆماڵ لە كۆبوونەوەی فەرمی، سەرجەم رێككەوتنە ئابووریی و ئەمنی و بەرگرییەكانی كانی لەگەڵ ئیمارات هەڵوەشاندەدەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین