رووسيا پاڵپشتى ئەردۆغان دەكات، رۆژئاواش پاڵپشتى كليچدار ئۆغلۆ
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها
بەگوێرەى چاودێرانى سياسى رووسيا حەز دەكات رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئێستاى توركيا لە هەڵبژاردنەكانى (14) مانگى داهاتوو سەركەوێت، ئەوەش كاتێك دايە رۆژئاوا حەز دەكات كەمال كليچدار ئۆغلۆ ركابەرى ئەردۆغان سەركەوێت، بەڵام سەركەوتنى ئۆپۆزسيۆنيش رێڕەوێكى كۆسپ نييە بۆ ئەوەى توركيا بگەڕێتەوە بۆ يەكێتى ئەوروپا و پەيوەنديييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا بەهێز بكاتەوە.
لەم چەند ساڵەى رابردوو بەهۆى ئاڕاستەى سياسەتى دەرەوەى وڵاتەكەى رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرنجى زۆرى وڵاتانى بۆخۆى راكێشاوە، كە نوێترينيان رێگرى بوو لە سويد كە ببێتە ئەندام لە هاوپەيمانى ناتۆ، بەتۆمەتى ئەوەى ستهۆكهۆلم پەناگەيەكى ئارامى بۆ ئەندامانى پارتى كرێكاران دابين كردووە، ئەو ئاراستەى رووبەڕووبوونەوە ماوەيەكى كورت لە وەرگرتنى دەسەڵات لە (2003) بۆ دەرخستنى هێز گۆڕانێكى گەورەبوو لە هەڵوێستى ئەردۆغانى پاڵپشتى رۆژئاوا.
ئاراستەى بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەمساڵ لە سياسەتى دەرەوە لە بەرژەوەندى چەند پرسێكدا پاشەكشەى كردووە، لە (2018) قەيرانى هەڵاوسان و دراو دابەزينى بژێويى ژيان و دابەشبوونێكى ترى نێوان ئەردۆغانى ئيسلاميى و كليچدارى عەلمانى گۆڕانێكى سەرەكى ترە لە ململانێى هەڵبژاردنەكان.
سينان ئۆڵگن، ديپلۆماتكارى پێشووى تورك و ئەندام لە ناوەندى (كارنجى يۆرۆب) دەڵێت، "وەك زۆربەى وڵاتانى ديموكراسى سياسەتى دەرەوە بەراورد بە پرسەكانى تر بايەخى كەمترە، بەتايبەت پرسى ئابوورى و ناسنامە."
مۆسكۆ و ئەردۆغان
لە كاتێكدا سياسەتى دەرەوە بۆ دەندەگرى ئاسايى توركيا پرسێكى لاوەكييە، بەڵام هەڵبژاردنەكان بۆ بەشێكى زۆرى هێزە دەرەكييەكان كێشەيەكى سەرەكييە. هەوارد ئيسنستات، پسپۆڕ لە كاروبارى توركيا لە زانكۆى سانت لۆرانس و پەيمانگە رۆژهەڵاتى ناوەراست روونى دەكاتەوە، وڵاتانى دەرەكى زۆر بە وردى چاودێرى هەڵبژاردنەكان دەكەن، بە دوور دەزاندرێت ئەگەر ئەردۆغان سەركەوێتەوە سياسەتى دەرەوەى پێچەوانە بكاتەوە، بۆيە ئەردۆغان هەر بە ئەردۆغانى دەمێنێتەوە، بەڵام رووسيا هيواخوازە ئەردۆغان سەركەوێت، قووڵايى پەيوەندييەكانى ئەردۆغان لەگەڵ رووسيا بووە هۆى ئەوەى هەردوو وڵات پاڵپشتى هێزە جياوازەكان لە جەنگەكانى سووريا و ليبيا و كەرەباخ لە ئازەربايجان بكەن، بەڵام هەوڵى كودەتا شكستخواردووەكەى ساڵى (2016) پەيوەندييەكانى نێوان ئەنقەرە و رۆژئاواى تووشى چەقبەستوويى كرد.
لەدواى كودەتاكەى ساڵى (2016) ئەنقەرە فەتحوڵا گولەن، كەسايەتى ئيسلاميى و هاوپەيمانى پێشووى ئەردۆغان، كە لە ئەمەريكا نيشتەجێيە بە عەقڵى بەڕێوەبردنى پشت بە هەوڵى كودەتا تۆمەتباركرد، ئەردۆغان پێشى وابوو رۆژئاوا لەدواى كودەتاكە پاڵپشتى پێويستيان بۆ ئەو كودەتا شكستخواردووە نەكرد.
لە (2017) نزيكبوونەوەى ئەردۆغان لەگەڵ رووسى بووە هۆى دابڕانى تەواو لەگەڵ ئەمەريكا، كە لەو نزيكبوونەوە توركيا سيستەمى مووشەكى بەرگرى (ئێس 400) لە رووسيا كڕى، كە ئەوە بۆ ئەندامێكى ناتۆ هێڵى سوورە، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى واشنتن سزا بەسەر پيشەسازى بەرگرى توركيا بسەپێنێت.
ئۆزگۆر ئۆنلۆهيسارجيكلي، بەرێوەبەرى نووسينگەى ئەنقەرەى سەر بە سندووقى مارشاڵى ئەڵمانيانى پێى وايە، لە جەنگى سارد لە (1947بۆ1991) هەميشە مۆسكۆ بۆ توركيا بژاردەى دووەم بوو، كە پێى وابوو ئەمەريكا خواستى لەو هاوكارييە نييە.
ئۆڵگن ئاماژە بەوە دەكات، رووسيا بەروونى لە پێش هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان لە دواخستنى خەرجى لەسەر كريارانى گازى سرووشتى هاوكارى توركياى كردووە بۆ ئەوەى فشارەكانى سەر بانكى ناوەندى سووك بكات.
رۆژئاوا كليچدارئۆغلۆى دەوێت
پێچەوانەى ئەوە هاوپەيمانى ميللەت كە پێكهاتووە لە شەش پارتە، پاڵپشتى كليچدار ئۆغلۆ دەكەن، دەيانەوێت پەيوەندييەكانيان لەگەڵ رۆژئاوا بەهێز بكەنەوە.
ئەو هاوپەيمانييە بە پێويستى دەزانێت بەگوێرەى رێككەوتنەكانى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ دەست بە پڕۆسەى وەرگرتنى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا بكرێتەوە.
هەروەها ئۆپۆزسيۆن راگەياندووە، دەستپێشخەرى دەكەن بۆ گێڕانەوەى توركيا بۆ پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35)ى ئەمەريكى كە رێگە بە هاوپەيمانانى ناتۆ دەدات ئەو فڕۆكە فرە ئەركە لە ئەمەريكا بكڕن، بەڵام بەهۆى كڕينى سيستەمى مووشەكى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى ئەمەريكا توركياى لەو پڕۆگرامە دوورخستەوە.
بەگوێرەى قسەى جيفرى مانكۆڤ، لە ناوەندى لێكۆڵينەوەى ستراتيژى و نێودەوڵەتى لە واشنتن زۆربەى بەرپرس و سەركردەى وڵاتانى رۆژئاوا هەست بە بێ هيوايى و ماندووبوون لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەردۆغان دەكەن، چونكە پێيان وايە ئەردۆغان توركياى بەرەو دوورخستنەوە لە رۆژئاوا و سيستەمى شەخسى و جەماوەرى بردووە، بۆيە بەسەركەوتنى كليچدار ئۆغلۆ زۆر خۆشحاڵن.
يەكێتى ئەوروپا و واشنتن
لەدواى دەرچوونى بەريتانيا لە يەكێتى ئەورپا فراوانبوونى يەكێتى ئەوروپا كەمبۆتەوە، كە بەشێوەيەكى سەرەكى كاريگەرى لەسەر لاوازبوونى هەژموونى بەسەر فەرەنسا و ئەڵمانيا هەبوو.
ئيمانوێل ماكرۆن لە (2019) ڤيتۆى دژ بە گفتوگۆكانى وەرگرتنى باكوورى مەقدۆنيا و ئەلبانيا بەكارهێنا، ئەوەش ئاماژەيە كە يەكێتى ئەوروپا هەوڵدەدات بۆ وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتەى ناوچە ئاڵۆزەكانى بەڵكان، پەيوەندى ئەندامانى يەكێتى ئەوروپا لەگەڵ يۆنان و قوبرس بەربەستى گەورەيە لەبەردەم ئەندامبوونى توركيا لە يەكێتييە، چونكە دانان و پاڵپشتى ئەنقەرە بۆ كۆمارى قوبرس، كە لە ئاستى نێودەوڵەتى دانى پێدانەندراوە، كێشەيە بۆ وەرگرتنى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا.
ئۆنلۆهيسار جيكلى دەڵێت، "ئەگەر كليچدار ئۆغلۆ سەركەوت، ئاڵۆزييەكانى نێوان توركيا و يەكێتى كەم دەبێتەوە، ئەنقەرە گۆشەگيرييەكانى كەمتر دەبێتەوە، لەبرى هەڕەشەى جەنگ دژ بە يۆنان زمانى ديپلۆماسى بەكار بهێنێت، بەڵام ئەگەر توركيا دەست بە پێوەرەكانى ترى ئەندامبوون لە يەكێتى بكاتەوە، ئەوكاتە كێشەى قوبرس گەورەيە، چەندين پرسيار سەبارەت بە يۆنان دەمێنێتەوە.
ئيسنستات پێى وايە سەبارەت بە سياسەتى توركيا بەرانبەر قوبرس سياسەتى ئەردۆغان كە پاڵپشتى قوبرسى توركى دەكات، زۆر جياوازى نييە لەگەڵ سياسەتى ئۆپۆزسيۆن پەيوەست، بەو خاڵەش دەرگاى يەكێتى ئەوروپا بە كردەيى بەڕووى توركيا دادەخرێت.
بەهەمان شێوە گێرانەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ ئەمەريكا وەك پرسى قوبرس كە لەو ساڵانەى دوايى گەيشتۆتە ئەو قۆناغەى ئێستا ئاڵۆزە.
ئۆنلۆهيسار جيلكى پێى وايە، سەرۆكى ئەمەريكا سزا بەسەر ئەردۆغان دەسەپێنێت، ئەوەش بەدەر لەوەى كێ سەركەوتووە لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى توركيا، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئيدارەى پەيوەندييەكانى ئەمەريكا پێويستە پشت لە قەيرەكان بكات.
ئيسنتسات پێى وايە پەيوەندييەكانى ئەمەريكا لەسەردەمى كەمال كليچدار ئۆغلۆ بەربەستى كەمترە، كە تا ئێستا بەربەستى قورسى لەبەردەمە.
سەرچاوە: خەليج جەديد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment