جەهەپە: توركیا بەردەوام دەبێت لە بۆردوومانی قەندیل
نوچەنێت
ئه‌مرۆ شه‌ممه(29/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره له به‌رنامه‌يه‌كدا سه‌باره‌ت به لێدوانەكانی بەرپرسانی ئاكپارتی لە حكومەتی حكوومه‌تی وڵاتەكەی كه گوايه كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت و سه‌رۆكى جه‌هه‌په ئۆجه‌لان ئازاد ده‌كات گوتی، "پێم گوتن ئه‌گه‌ر ئۆجه‌ڵان ئازاد ده‌كرێت ئێوه ئازادى كه‌ن من له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه قسه‌ده‌كه‌م چونكه حكوومه‌ت ياساى په‌شيمان بوونه‌وه‌ى پێشنيار كرد به‌مه‌ش سه‌ركرده‌كانى رێكخراوه دەیانتوانی سودي لێ وەربگرن.
لە بەسشێكی تری قسەكانی ياڤاش ئاماژه‌ى به‌وەكرد، كه‌س ناتوانێت ئۆجه‌ڵان له زيندان ده‌ربهێنێت بۆ ئه‌مه‌ش پێويستى به‌ده‌نگ و رازيكردنى ڕاى گشتييه بۆيه‌ش هێزى كه‌س ناتوانێت ئه‌م كاره بكات، هه‌ندێك له لايه‌نگرانى هه‌ده‌په بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ ئه‌م قسانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هيچ به‌نده‌يه‌ك پشتگيرى له‌م كاره ناكات ده‌بێت دڵسۆزبين ئه‌گه‌ر شتێكى وا بره‌خسێت ئايا كێ رازى ده‌بێت ئه‌مه ته‌نيا بانگه‌شه‌يه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌نقه‌ره‌ش هه‌مان شتيان كرد ئه‌و كاته‌ى من هه‌ڵبژێردرام ته‌نيا له‌و شوێنانه‌ى ده‌سه‌ڵاتيان له‌ده‌سته ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن.
له‌درێژه‌ى قسه‌كانيدا يه‌ڤاش ده‌ڵێت، "سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه له‌قه‌نديل ده‌ڵێن، ئايا ئێوه بۆچى له‌سه‌ر حيسابى ئێمه سياسه‌ت ده‌كه‌ن، ئايا ئه‌كپارتى چه‌ند جار له‌گه‌ڵ ئێمه كۆبوونه‌وه ئێمه زۆرترين قسه‌مان له‌گه‌ڵيان كردووه ئه‌ى بۆچى ئێستا گله‌یى ده‌كه‌ن؟ هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئێستا قسه له‌سه‌ر ئێمه ده‌كه‌ن."
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره ره‌خنه له قه‌نديل ده‌گرێت و ده‌ڵێت، پێويسته متمانه به هيچيان نه‌كرێت چونكه توركيا وڵاتێكى به‌هێزه، هيچ كات به‌قسه‌ى نەیارەكان نابێت و هه‌تاوه‌كو قه‌نديل چه‌ك دانه‌نێت فڕۆكەكانی توركيا بۆردوومانيان ده‌كه‌ن، هه‌تاوه‌كو چه‌ك له‌ده‌ستيان بێت هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تى توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ى منيش ببێته هۆكارى له‌ده‌ستدانى هه‌ڵبژاردن با له‌ده‌ستى ده‌ين، ئايا من درۆده‌كه‌م ئێوه له‌وێ خه‌ڵك ده‌كوژن لێره‌شدا سه‌ير ده‌كه‌ن ئايا شتى وا ده‌بێت؟"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment